بۆ مامۆستا فەرزاد کەمانگەر و هەموو شەهیدان
Thursday, 08/05/2014, 12:00
" هوروژمی شەو"
ئەو شۆ تەنیایە جەستە و دەروونم
دیسان ژانو هیش بۆتە هەبوونم
هوروژمی خەیاڵ خەوی زڕاند م
پەی پەی هەناسم تاسەی وەراندم
تۆ بڵێی ئەو شۆ کازیوە دابێ
شەوە زەنگ لا چێ و خۆرم بگاتێ
کورەی دەرونم گرفەو نێڵەی دێ
وەختە گیان دەرچێ و ئاورم تێبەربێ
هەر چرکە ساتیک وێنەی ساڵێکە
جەهەننەم دەڵێی بۆمن ماڵیکە
بۆچی ئەو شەوە مەودای درێژە
کەی دەبڕیتەوە توانام لێو ڕیژە
بیلبیلەی چاویش رووی لە کزییە
کوێراییش کە هات زۆر بی بەزەییە
ئەستێرەش دەڵیی زۆربێ تروسکەن
لەرزیوو کەتون وا کزو چوکەن
کازیوەی بەیان لەمن دەتۆرێ
خوێن لە لەشمدا ژیان دەگۆڕێ
یاران هەوارم چۆل مەکەن ساتێ
هەتا ئەو رۆژەی رزگاری دادێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست