با ئه‌رسه‌لان بايز لاى گۆرِان بێت بزانن چه‌ند كورسى ئه‌هێنن؟
Tuesday, 24/09/2013, 12:00
پێچه‌وانه‌ى هه‌مووچاودێرانى سیاسى و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ،من ئه‌ڵێم یه‌كێتى نه‌دۆڕاوه ، بگره سه‌ریش كه‌وتوه،ئه‌و كورسیانه‌شى كه هێناونى ،هه‌رچه‌ندێك بێت زۆر زۆره ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربەی خەڵکیی وه‌ها پێش بینیان ده‌كرد،كه یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌واو ناپوت ده‌بێت ،تاكه یه‌ك كورسى سه‌فه‌ریش چیه چنگى ناكه‌وێت.
یه‌كێتیه‌ك كه هه‌ر خه‌ریكى راوه دۆلار بێت، یه‌كێتیه‌ك هه‌موو چركه خه‌بات و چونه شاخى به‌میلله‌ت بفرۆشێته‌وه،یه‌كێتیه‌ك هه‌موو بیروباوه‌ر و ئایدۆلۆژیاى ئه‌وه‌بێت كه‌سانى بوده‌ڵه و ئاست نزم بێنێته ناو سه‌ركردایه‌تى و رابه‌رایه‌تى بكه‌ن ،یه‌كێتیه‌ك له‌برى ته‌رزى شۆڕشگێرى و وانه‌ى فیكرى و ئایدۆلۆژى خه‌ریكى پته‌و كردن و مه‌حكه‌مكردنى كۆمپانیاكانى توژه‌ڵه و نۆكان وبازرگانى جگه‌ره و مه‌شروب و قومار و داوێنپیسیی بێت، یه‌كێتیه‌ك هه‌موو بڕیار و راسپارده‌و فه‌رمانێكى به‌ده‌ست پیرێژنێكى ساویلكه ونه‌فام و هه‌رزه‌ى سیاسه‌ت بێت، یه‌كێتیه‌ك له‌برى پێگه‌یاندنى كادیر‌و كه‌سانى به‌ئه‌زمون ولێوه‌شاوه تاكو ئاینده‌ى یه‌كێتى رۆشن بكه‌ن، ببێته پارتێكى میراتگر و هه‌ر به‌رپرسێك هه‌وڵ بدات كوڕ‌و كچى بكاته جێگره‌وه‌ى خۆى،یه‌كێتیه‌ك پێڕێك پیرو په‌ككه‌وته‌و موفلیسى وه‌كو عومه‌ر فه‌تاح و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵلا, سه‌عدى پیره و كۆسره‌ت ره‌سوڵ وده‌رزه‌نێك په‌ڕپوت وپاشه‌ڵپیس و گه‌نده‌ڵ و دزو تالانچى به‌وێنه‌ى شێخ جه‌عفه‌ر و عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا و کێ و کێی تر.. رابه‌رى بن، ئه‌بێت چاوه‌ڕێى چیان لێ بكه‌یت، توخوا ناهه‌قمه كه ده‌ڵێم ده‌نگه‌كانیان زۆر زۆره و هه‌قى وایه یه‌ك دوو كورسى بكه‌ن به‌خێر.
خۆشى له‌خۆمان كه له‌كوردستانیش خه‌ریكه سه‌رده‌م و مۆدیلى حیزبایه‌تى ئاوا ده‌بێت،خه‌ڵكان و هاوڵاتیانیش به‌چه‌شنى ئه‌وروپا و وڵاتانى دیكه گاڵته‌یان به حزب و كۆمیته و لق دێت، هه‌قه یه‌كێتیش بیرێك له‌وه بكاته‌وه، به‌خۆیدا بچێته‌وه، چونكه سه‌رده‌مى كۆمیته‌و كێ رابه‌ر و خوێنم سه‌وزه و، ئابونه و، كۆبونه‌وه‌ى حزبى و،ئه‌و شتانه واده‌یان به‌سه‌ر چوو، خه‌ڵك مه‌جبور نیه وه‌كو پێشین بێت دووسه‌عات به‌دیار فش و هوڕ وقسه‌ى زل و قه‌ڵه‌وى به‌رپرسێك دا‌نیشێت، پێى وابێت ئیدى ئه‌گه‌ر یه‌كێتى یان هه‌ر حزبێكى دیكه نه‌بێت كوردستان تیا ده‌چێت، نه‌خێر چاو ودڵمان روون، شوكر میلله‌ت هۆشیار بۆته‌وه ئه‌زانێت كێ راسته‌و كێ چه‌وته،ده‌زانێت ده‌نگ به‌كێ ده‌دات و، كێ له‌خه‌مى میلله‌تدایه، كام حزب پرۆژه‌و به‌رنامه وكارى باش و جوانى پێ یه، بۆ ئاینده ده‌نگ ومتمانه‌به‌و ده‌دات، ئه‌گه‌ریش ئه‌و حزبه سه‌ركه‌وت ،به‌ڵام به‌ڵێن وه‌عده‌كانى خوى نه‌برده‌سه‌ر،ئه‌وا هه‌ڵبژاردنى داهاتوو، به‌ده‌ردى یه‌كێتى و لایه‌نه‌كانى دیكه ده‌چێت. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌قه چ گۆڕان وچ پارتى و لایه‌نه‌كانى دیكه دڵى خۆیان به‌وه خۆش نه‌كه‌ن،ئه‌وراسته‌یه‌یان له‌پێش چاو بێت.
به‌ڕێزان وبه‌رپرسانى یه‌كێتى، هیوادارم چاوتان راستیه‌كان ببینێت ،پێ به‌هه‌له‌َ وكه‌م وكوڕى خۆتان بنێن،تاوان و كه‌مته‌رخه‌مى له‌خۆتانه،خۆتان بونه هۆكارى ئه‌وشكستى و نوشستیه،ئه‌بێت خۆشتان باجه‌كه‌ى بده‌ن، گه‌ر ده‌تانه‌وێت ببنه‌وه به‌یه‌كێیه‌كه‌ى جاران ،ژماره‌یه‌كى بێ شومار خه‌ڵك وهه‌وادارتان هه‌بێت ئه‌وا پێویسته چه‌ندین گۆڕانكارى بكه‌ن، له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه،ناردنه‌ماڵه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى و سه‌رجه‌م قژ بۆیاخكراوه‌كان، به‌بێ جیاوازى ،دانانى كۆمه‌ڵێك كادر‌و كه‌سى ژیر و لێهاتوو گه‌نج و هه‌گبه پڕ له سیاسه‌ت و زانست، به‌جۆرێك یه‌ك كه‌سى خزمى به‌رپرس یان نه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كان نه‌بێت، پاشان ئاشت كردنه‌وه‌ى میلله‌ت و گوێگرتن له‌خواست و داواكاریه‌كانیان،هه‌روابێته‌وه هه‌وڵبده‌ن ئه‌و رێز‌و حورمه‌ت و گه‌وره‌ییه‌ى پێشمه‌رگه هه‌یبوه بۆى بگێڕنه‌وه ،ئه‌و پێشمه‌رگه دێرین و قاره‌مانانه‌ى دوێنى و سه‌رده‌مى شاخ هه‌موو شتیتیكیان بۆبكریت،به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانخه‌نه ناو دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت. ده‌زگا حزبى حكومه‌یه‌كان له‌كه‌سانى كۆنه به‌عسى و پاشه‌ڵپیس پاكبكرێته‌وه، هێنده‌ى خه‌مى كۆمپانیا و پرۆژه‌و كارگه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانن،چاره‌كى ئه‌وه له‌خه‌مى میلله‌ت و لادێكان و شارۆچكه‌كان بن،باكوردستان ببوژێته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستى ئێوه ژیانێكى نوێ ده‌ست پێبكات، تكام وایه له‌مه‌ولا بیرى خه‌ڵكتان هه‌بێت، له‌خه‌میدابن وئاوڕ له‌كێشه‌و گرفته‌كانیان بده‌نه‌وه، بێكارى و هه‌ژارى وبێ لانه‌یى مه‌هێڵن،قۆرخ كارى و تاكڕه‌وى بن بڕ بكه‌ن. به‌رپرسان با لێمان نه‌بنه فیرعه‌ون و و قارون به‌سه‌د پرسگه و نامه واسیته پێیان نه‌گه‌یه‌ن. بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوش هیوادارم كه كۆمه‌ڵێك كه‌سى لێهاتو خۆشه‌ویست و كۆمه‌ڵایه‌تى كاندید بكه‌ن، تا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش رقى له‌یه‌كێتى بوو، چاره‌ى نه‌ویست،له‌به‌ر خاترى ئه‌و كه‌سایه‌تیانه ده‌نگى پێبدات. نه‌ك وه‌كو ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پڕ سه‌مه‌یه‌ره ،كه كه‌س نه‌مابوو بۆ سه‌رۆكى لیست ئه‌رسه‌لان بایز نه‌بێت،كه بڕواناكه‌م بنه‌ماڵه‌كه‌شى خۆشیان بوێت ئاماده‌بن ده‌نگى پێ بده‌ن؟!، له‌سه‌ر ئه‌رسه‌لان فرسه‌ت شتێكى خۆشتان بۆ بگێڕمه‌وه،براده‌رێكم پێى وتم،ئاگات لێى یه یه‌كێتى بوه به‌چ فیلمێك؟ ،گۆڕان چۆن ته‌پڵى پێ لێیان؟ وتم نا بڕواكه‌م یه‌گجار وانیه، تووڕه بوولێم وتى چۆن،؟! دیاره تۆش یه‌كێتى و دیفاع له‌وان ده‌كه‌یت، ئه‌ى ئه‌وه نیه گۆڕان نزیكه‌ى 29 كورسى هَێناوه و یه‌كێتیش به‌حاڵه حاڵ ئه‌گه‌ر بگاته‌نیوه‌ى ئه‌و ژماره‌یه‌ى گۆڕان؟ وتم هیچ عه‌یبى نیه و یه‌كێتى براوه‌یه وزۆریش، خه‌ریك بوو جنێوم پێ بات و قسه‌ى ناشیرین بكات،وتم براكه‌م ته‌سه‌ورى خراپ مه‌كه،گومانت بۆشتى تر نه‌چێت، من ئه‌ڵێم ئاخر یه‌كێتى به ئه‌رسه‌لان بایزه وه، ئه‌نجا ئه‌وه‌نه‌كورسى هَێناوه،ده‌وه‌ره من ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌یه‌م به‌گۆڕان یان هه‌ر لایه‌نێكى دیكه ،ئه‌گه‌ر توانیان 2 كورسى بێنن من قۆڵێكى خۆم له‌بنا ئه‌بڕم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست