بەرپرسێكی شارەوانی ڕۆژهەڵات چەندین بەڵگەی گەندەڵی (ئەنجومەن و سەرۆكی شارەوانی سلێمانی) ئاشكرا دەكا
Sunday, 02/10/2011, 12:00
لە شارەوانی سینارۆی ڕێگە سەرەكیەكانی ڕیشوەت خۆری زۆر بەزەقی بەدی دەكرێ. گەندەڵەیەكان لەم شارەوانیە ئەوەندە زەقە مەستت دەكا. بۆیە ئەندازیار (خەسرەو كەمال و عەبدولكەریم فاتیح)ی توشی سەمای خەیاڵ و مەست بون و چاو بازی بون.... ئەندازیار عەبدولكەریم تۆ كە خۆت بە خاوەنی دروست كردنی ئەتۆمی هونەری و سیستەمی ئەندازیاری و ڕوخاندنی ماڵۆچكە گەندەڵەكان و دەرمان ڕێژ كردنی مێروە گەندەڵەكان دەزانی!
ئەی چۆن ئەم فارخۆنە گەندەڵیەت نەبینی!!!. كەشارەكەت و هاوڵاتیان و سیستەمەكەی خۆتان و ئەم شارەوانیەی گرتۆتەوە. ئایا نەت پرسی خۆ ئێمە خۆمان بەخەتی خۆمان ئابڕوی خۆمان برد لەناو شارەوانی و لای هاوڵاتیان! ئایا سەرۆكی شارەوانی سلێمانی (خەسرەو كەمال) ئەی تۆ لەهەڵدانی زارەكانت چەواشەكرایت؟نەت بینی كە دەزگاكەت لەگەندەڵی ئیدارەی و پرۆژەی سەقت و چەورە خۆری نخرۆ بوە؟. نەت زانی ئێستا ڕێگایەكی نوێ بەرتیل خۆری سەری هەڵداوە لەدەزگاكەت؟؟؟. ئایا تۆ ئەەوەندە گێل و نەفام و عەوامی كەدزەكانت لەخۆت نزیكە كردۆتەوە و پۆست بارانت كردون؟؟ ئایا نەت پرسی لەخۆت بۆ چی هەر دەبێ ئەم وێنانە لەدەورم كۆبنەوە یەكێكی وەك ئەندازیار شیلان علی؟ یان بەپێی باند و گەندەڵی شارەوانی پۆست دابەش دەكرێ؟؟؟ یان ئەندازیاری ماشینەوە و ڕوتانەوە لای ئێوە سەروەری هەمو شتێكە.خەسرەو كەمال تۆ لەهاتنت بۆ سەرۆكی شارەوانی زیاتر برەوت بەگەندەڵی دا زیاتر شارەوانیت ڕیسوا كرد زیاتر كاسەلێسەكانت بردە پێشەوە زیاتر بەرپرسە ئیداری و بەشەكانت قەڵەوتر كرد، ئێستاش چەندین ئەندازیار هەیە لەخوار تۆوەوە بۆتە مافیا و گاڵتە بەعەقڵی ئێوە دەكا لەوانە ئەندازیار (شیلان عەلی) لەشارەوانی ڕۆژهەڵات.ئەم ئەندازیارە كەئێستا بۆتە مافیایەكی گەورەی كڕینی زەوی و فرۆشتن لەشارەوانی رۆژهەڵات بەحوكمی ئەو (پۆست و دەسەڵاتەی كە هەیەتی). لەلای ئەندازیارێكی گروپەكەمان كە كارمەندی پارێزگای سلێمانیە چەندین نهێنی لەسەر شارەوانی سلێمانی دەخاتەڕو دەڵێ: (كاتێك كەدەچمە كۆبونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی دواتر بۆم دەردەكەوێ كە ئەمانە (چی گێژ و حۆلێكن) بونەتە ئەندامی ئەنجومەن و سەرۆكی شارەوانی هیچ شتێك نازانن جگە لەڕاو ڕوتی و دزی و مافیای نەبێ، دەبێ وەك زەڕنە قوتە شتیان بۆ شی بكەمەوەو بیكەمە دەمیانەوە. خۆش سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەن. ئەندازیارێكی ئافرەتی دەزگاكەی خۆتان بتان كاتە مەهەزەلەی ناو شارەوانی ئیتر ئێوە دەبێ چی بەخۆتان بڵێن؟ ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی و سەرۆكی شارەوانی سلێمانی. بامژدەیەكی زۆر خۆشی تریشتان بدەمێ. هەر لەو گفتوگۆیەی كە لەگەڵ ئەم ئەندازیارە كردویەتی. ئەندازیار (شیلان عەلی) دەڵێ: چەندین كتابی ئەم ئەنجومەن و سەرۆكی شارەوانیم لایە كەچیان كردوە لەژێرەوە بۆ بەرپرس و گیرفان پڕكردنی خۆیان بەسەدان مامەڵەی ژێربەژێریان كردوە هەمو بەڵگەكانم لای خۆم پاراستوە هەر كاتێ بجوڵێن بەرامبەرم ئەوا مەلەفی هەمویان وەك ویكلیكس دەخەمەڕو) دواتریش دەڵێ: بۆیە منیش كاری كڕین و فرۆشتنی زەوی دەكەم منیش وەك ئەوان. ئەوان بۆ دەیخۆن من بۆ نەیخۆم. ئیتر (خەسرەو كەمال و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی) ئێستا ئێوە دەبێ چۆك دابدەن لەبەردەم مافیا بچوكەكانی دەزگاكەتان تا لەوە زیاتر ڕیسوا و تڕۆتر نەبن و نەبنە پەندی زەمانە. دەك سڵاو لەخۆتان و مافیایتان. . ئایا سەرۆك و جێگری شارەوانی سلێمانی دەبێ چۆن شیكاری ئەم فەنتەڵۆزیەی خۆتان دەكەن. یان دیارە ئێوە بەخۆتان نەزانیوە كەلەو دیوە دەرگاكەوە هیچ حسابێكی سەر وەرقەشتان بۆ ناكرێ لەلای یەكێكی وەك ئەندازیار (شیلان عەلی) لەشارەوانی رۆژهەڵات مەلەفەكانتان پارێزراوە. ئیتر بۆ دەست لەكاركێشانەوەی خۆتان ڕاناگەیەنن تا مێژویەكی رەشی پڕ سەروەری بۆ خۆتان گەڵاڵە بكەن؟ ئێوە كە دەتانەوێ شار بەرەو پێش بەرن ئایا بەچی شێوەیەك، مافیایی یان بەش كردنی چەوری بەسەر خۆتان؟؟ ئێستا دەزانن كە لەناو شارەوانیەكەی خۆتان چەندین مافیای تری وەك ئەندازیار (شیلان عەلی) هەیە؟؟؟ ئێستا دەزانن كە لەخوار ئێوەوە چی فەنتەڵۆزێكی بێسەرو بەرەیە؟؟؟ من وەك ئەندازیارێكی گروپی ئەندازیارانی ناو شارەوانی سلێمانی و چەندین ئەندازیاری تری ناو شارەوانی قاقای پێ كەنیینمان دێ بەم ئەنجومەن و سەرۆك شارەوانیە كۆمیدیە. كەبونەتەپەندی زەمانەی دەستی مافیاكانی خۆیان. هیوا خۆش بن بۆ نمایشە سەیرەكانتان.
گروپێك لەسەرجەم ئەندازیارانی بەشەكانی شارەوانی سلێمانیەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست