کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شكستى یەكیتى ڕووداوێكى چاوەڕوانكراو بوو یا چاوەروان نەكراو !

Thursday, 26/09/2013, 12:00

1909 بینراوە


بەداخەوە لەپاش راپەرینى 1991 شتیك نەما بەناوى "جەماوەر" لەقاموسى سیاسى هەردوو پارتى دەسەلاتداردا، بەتایبەتى كەئیمە لەم باسەدا رووى دەممان لە (یەكیتى نیشتمانى كوردستان)ە ، چونكە ئەم حیزبە هەتادوینى بەرگرى لەجین وتوێژى جەماوەر دەكرد وخۆى بەنوێنەرى راستەقینەى گەل دەزانى وخاوەنى دروشمى مافى مروڤ ودیموكراسى وئازادى دەزانى ، ئەم حیزبە بەهۆى ئەوەى كەپارتى سەرقاڵى رەك داكوتانى دەسەلاتى بنەماڵەى بوو بەهۆى ئەوەى كەپارتى جۆریك لەستەمكارییەتى لەسیاسەتدا پەیرەو دەكرد هەستا بەدژایەتى كردنى بەتایبەتى ئەوكات باڵیكى نیو مەكتەبى سیاسى ئەم حیزبە دژایەتى راستەوخوى ئەم عەقلیەتەى پارتیان دەكرد بەڵام بەداخەوە یەكیتى لەپاش سەرهەڵدانى شەڕى ناوخۆ خیانەتیكى گەورەى لەبنەماكانى شۆرش كرد هەرلەوكاتەوە خۆرى شكست بوون لەهەناوى ئەم حیزبەوە هاتە دەرى ، دەیەها باڵى روشنبیرى تێدا بوو هەرلە كەسایەتیە لیهاتووەكانەوە تاوەكو رەخنەكرەكانى تەمیى سیاسى وئەخلاقى ئەم حیزبەیان دەكرد تاكو وەكو پارتى مامەڵەى سیاسى نەكات ونەجیتە قاڵبى ئەو پارتەوە بەلام ئەو نەك گویی بەم بوجوونانە نەدەدا بەلكو دژایەتى دەكرد بەتایبەت ئەوكات وهەتا ئیستاش چارەنووسى خوى دابووە دەستى كۆمەلیك بەرپرس كەیارییان بەموقەدەسات وپەیرەوەكانى كاركردنى ئەم حیزبە دەكرد وتەنانەت ئەم كەسایەتیانە بەعەقلیەتیكى شاخانە مامەڵەیان لەكەل توێژى رۆشنبیرى كوردستان دا دەكرد .
كاتیك یەكیتى وپارتى شەرى ناوخویان هەڵگیرساند كەهەردووكیان تاوانبارى سەرەكى سەرهەڵدانى شەرەكە بوون لە1994شتیكیان نەهیشتەوە كەناوى پیرۆزى شۆرش وبنەماى دیموكراسى بیت بۆیە بەزەبرى هیز وبەناوبژى ئەمریكا ئەوكات ئەم دوو هیزە ناچاربوون یەكدى قبول بكەن ، هەرجونیك بیت پارتى دەیتوانى خۆى لەتەلەزكە وقەیرانەكان دا رزكار بكات بەتایبەتى كۆدەنكى ویەكبوونیكى تاكرەوانە دەیبردە ریوە بەلام یەكیتى نەبەشیوازیكى گونجاو توانى دیموكراسیەت پەیرەو بكات ونەئەوەش بیت كەبریاردەریكى یەكلاكەرەوەیان تیدا بیت ، لەناوپارتیدا جۆریك لەبیدەنكى وكپ بوون ویەك هەلویستى بەدى دەكرا بەلام لەزونكى سەوز ولەناو یەكیتى دا بالەكان دابەش بوون وبەشەخێەنە كرا بالى كۆسرەكى ، بالى جەلالى ، بالى بەرهەم ، ..هتد تاواى لێهات ئەمانە هەریەكەیان لەژیر ناوى بالیكدا جەستەى یەكیتیان شەقار شەقاركرد راستە وەكو مەكتەبى سیاسى كۆدەبوونەوە ولیدوانى سەیر سەیریان دەدا بەلام هەموویان لەبەرپلەوپایە ودەسكەوتى مادى وئیمتیازاتى شەخێى تافه یەكدیان تاوانباردەكرد ..یەكیتى هیدى هیدى رووى لەبەكویلەبوون وخوبچووك بونەوە وئینتحاربوون كرد هاوشێوەى ( حیزبى بەعس) .
لەپاش رووخانى سەدام 2003یەكیتى ئەوەندەى دیكە بەسیاسەتەكانى وینە ورووخسارى خۆى واناشرین كرد بەهەزارەها جەماوەر بشتى لیكرد ولیی توورەبوون بەتایبەتى كاتیك هەموویان بەسكرتیرەكەشیانەوە لەپیناو دەسكەوتى مادى وداگیركردنى كردنى كورسى روویان لەبەغدا كرد نەك لەپیناو كوردبوون وروحى كوردایەتى وبەركرى لەناسنامەى كوردایەتى ، راستە ئیمە بەجاوى خومان ئەوەمان بینى كەجون مام جەلال نەخشەى كۆنى كوردستانى هەلدایەوە (بەلام من رەخنەى زۆرم لەم پیاوە هەیە جونكە بەهەلواسەرى كیشەكان وجیهشتنیان بەناوبانكە نەك چارەسەكردنیان) جەماوەى كوردستان لەنهینى هەولەكانى ئەم حیزبە تیكەیشتن لەسالانى 2004_- 2008دەیەها خوپیشاندان ونارەزایى شەقامەكانى كەلار ورانیە وسلیمانى وكفرى گرتەوە بەلام ئەم یەكیتى نەك بەخوى دا نەچووەوە بەلكو دەستى كرد بەتەقەكردن لەرۆلەكانى نیشتمانەكەى لەوانەى كەتادوینى بەبالاى دا شیعریان دەگوتەوە وبەرگریان لیدەكرد .. یەكیتى بەم تەقەكردنەى لەكەلار وهەندیك شارەكانى زۆنكى سەوز دووبارە رقى خوى بەسەر خەلكدا رژاندەوە نە بەنووسەران ونەبەرۆشنبیران تەمى نەكرا تەنانەت خودى سكرتیرەكەشى جارناجاریك دەردەكەوت باسى پیكەوە ژیان ودیموكراسیەتى دەكرد كەچى خۆشى باوەرى پی نەبوو چونكە لەلایەك غەرقى تەماح وپارەى خەیالى بوو لەلایەك كیشەكانى لەبرى ئەوەى چارەسەربكات قەیراناوى ترى دەكرد ، بەداخەوە رۆژ بەرۆژجەماوەر ولایەنگرانى وهاوبیرەكانى زیاتر پییدا دەرشانەوە وبەحیزبیكى ستالینى لەقەلەمیان دەدا ..
یەكیكى دیكە لەوهوكارانەى كەوایكرد یەكیتى روو لەفەشەل بوون وشكست بوونیكى جەماوەرى بكات خۆ پالدانى بوو بەپارتى دا، خۆ هەلواسینى بەدۆژمنە كلاسیكەكەى دا ئەوەى كەسالانیك هەولى كالكردنەوەى بیركردنەكانى دەدا كەچى ئیستا خوى بووەتە پاریزەرى بیركردنەوەكانى ، ئەمەش لەهەلبژاردنى پەرلەمانى كوردستان دا 2009یەكیتى بەتەواوى ببووە پاشكوى پارتى ولەم كارەدا سكرتیرەكەى رۆلى كۆكردنەوەى دەنكى دەبینى بۆ پارتى بەم كارەشى ژمارەیەكى زۆرى جەماوەرى لەخوى دووبارە رەنجاند تەنانەت بەشیك لەكادیران وئەندامانى بالە سیاسیەكان ناو هیزەكەشى لەرقى ئەوەى كەمام جەلال وهاوبیرەكانى خیانەتیان لەیەكیتى كرد پالیان دا بزووتنەوەى نویكەى گۆران كەتائەندازیەك هیوایەكى باشتربوو بۆئەوان ، دواى دەركەوتنى بزووتنەوەى گۆران ودەركەوتنى رۆلى نەوشیروان موستەفا ئیدى ترسیك نەما بەوەى كەكەسیك بیەویت لەیەكتى جیابیتەوە جونكە ئەم كەسایەتیە وەك دەزانین تاكە كەسیك بوو كەهەمیشە رەخنەى لەهەنكاوە سیاسیەكانى یەكیتى دەكرت ورەخنەى رووبەروو دەكردەوە كەجى ج سكرتیرەكەى وج ئەندامانى مەكتەبە سیاسیەكانى ئامادە نەبوون گوێرایەلى بن ، هیدى هیدى یەكێتى لەمانا راستیەقینەكانى شۆرش ودیموكراسیەت دامالرا وئۆبالەكەشى لەئەستوى سكرتیرەكەى وئەندامە جەنكەلییەكانى ناوخۆى بوو ..
ئیدى لەدواى ئەمە مەكتەبى سیاسى یەكیتى تەنها تالە موویەك لەمەكتەبى بەعس جیاى دەكردەوە جونكە ئەكەر رووداوەكانى 17ى شوبات وهینانى تانك بۆسلیمانى وئەنفالكردنى خویندكاران وبەسەربازگەكردنى سەرا بیهینە بەرچاوەى خۆمان هیج جیاوازییەكى نابیت لەكەل سەردەمى بەعس ...
هەموو ئەم هۆكارانەى سەرەوە كەباسمان كرد هیدى هیدى لەسەر جەستەى بریندار بووى ئەم پارتە كەلەكەبوو تاكو واى لیهات لەم هەلبژاردنەى 2013دا بەتەواوى لەهەناسە كەوت وخەریك بوو تووشى خوكوشتنیكى بیمانابیت بەوەى كەنەیدەویست بەچاوى خۆى شكست بوونى خوى بببینیت ..
بەلام بەداخەوە بەشیك لەبەناورۆشنبیرەكانى نیو ئەم پارتە ماوەى چەند روزیك پیش ئیستا پپیان وابوو كەشكست بوون وبشت كردنى جەماوەرى كورد لەیەكیتى پەیوەندى بەوەوە نەبووە كەیەكیتى بووەتە پاشكۆى پارتى ولەلایەكى دیكەشەوە دەیكوت (لەراستیدا شكستى یەكیتى لەهەلبژاردنەكانى 2013دا شتیكى چاوەروان نەكراو بوو) كەسیك ئەم ووتەیەى خستووەتە روو كەزیاد لە20سالە وەكو روشنبیر كاردەكان لەنیو ئۆركانەكانى ئەم پارتەدا ودەزگایەكى بەناو دەزگاى والا دامەزراندووە وماوەیەكى زۆر بابەتى فەلسەفى وسیاسى وروشنبیرى دەنووسیت ئیستا ئەم بەناو روشنبیرە دیت بەوشیوەیە دەیەویت پینەى شكستەكانى یەكیتى بكات وبیانوى بیمانا بهینیتەوە بەوەى كەیەكیتى لەجەماوەرەكەى تینەكەیشتووە ؟! دەتوانم لەكۆتاییدا ئەوە بلیم كەهەر پارتیك گوێ لەروشنبیرە راستەقینەكان نەكریت وبەچاوى رەخنە نەروانیتە كارەكانى خۆى وبەتەقە وشەر وەلامى داواكارى وخواستەكانى گەل بداتەوە و تەنها بەرژەوەندى تەسكى خۆى بەلاوە كرنك بیت حالى لەیەكیتى باشتر نابیت وجیگەى بەدلنیاییەوە هەر زبلدانى میژووە؟!

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)