کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یه‌كێتی‌ قوتابیان له‌ به‌رده‌م بومه‌له‌رزه‌ی‌ ئینشیقاقدا..ته‌كه‌تول یه‌كێتی قوتابیان په‌كده‌خات

Wednesday, 13/05/2009, 12:00

2000 بینراوە


سكرتاریه‌تی نوێ ئینشیقاقی تێده‌كه‌وێت هاوینی رابردوو ململانێی توندی نێوان هه‌ردوو باڵی سۆرانی و بادینی ناو یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌رتبوونی ئه‌و رێكخراوه‌ دروستكرد، بۆ رێگرتنیش له‌ كه‌رتبوونی رێكخراوه‌كه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سكرتێر رێناس جانۆ و ئاریان سه‌لاحه‌دین ئه‌ندامی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی له‌ رێكخراو دورخرانه‌وه‌، هه‌رمان محه‌مه‌د سه‌لیم كه‌ دیسانه‌وه‌ بادینییه‌ له‌ جێگه‌ی رێناس جانۆ دانراو بوو به‌ سكرتێر. ململانێی نێوان هه‌ردوو باڵه‌كه‌ له‌و كاته‌دا ته‌واو په‌ره‌ی سه‌ندو و مه‌كته‌بی سیاسیی و مه‌كته‌بی جه‌ماوه‌رییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو ده‌سه‌ڵاتێكی زاڵ به‌سه‌ر رێكخراوه‌كانی پارتیدا، بریاری ده‌ركردنی هه‌ر دوو سه‌رۆك باڵی ناو ئه‌و رێكخراویه‌ی دا، به‌لام ناكۆكییه‌كان نه‌ك رێگریان لێنه‌كرا به‌ڵكو ته‌شه‌نه‌یان سه‌ند. بڕیاره‌كه‌ گرژیی خستته‌ نێو رێكخراوه‌كه‌وه‌و له‌كۆی 12 ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت 8یان كه‌ له‌گه‌ڵ رێناس بوون وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌و له‌ نوسراوێكدا داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان له‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كرد. لایه‌نگرانی ئاریانیش كه‌ پێكهاته‌یه‌كن له‌ خه‌ڵكانی هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌وروبه‌ریان، به‌ بڕیاره‌كه‌ دڵخۆش نه‌بوون، چونكه‌ له‌ بری جانۆ بادینییه‌كی تر دانراوه‌و ئه‌وان تا ئێستاش پێیانوایه‌ كه‌ بۆ جاری چه‌نده‌م نابێ بادینی سه‌رۆكی ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ بێ.

سكرتاریه‌تی نوێ ئینشیقاقی تێده‌كه‌وێت

ئێجرائاته‌كانی نێو سكرتاریه‌تی ڕێكخراوه‌كه‌ دیسانه‌وه‌ به‌ دڵگرانی و شكست پێهینانی چه‌ند كه‌سێك شكایه‌وه‌، له‌و ئیجرائاتانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا بۆ رێگه‌گرتن له‌ به‌هێزبوونی كوتله‌كان كراوه‌، به‌شه‌كانی سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م ئیمتیازه‌كانی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عیرفان و كاروان ناوێك سه‌ندراونه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی لای داهێنان هه‌یه‌، هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ی هه‌ست به‌ شكست ده‌كه‌ن و خۆیان به‌ مه‌غدور ده‌زانن، ئێستا به‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ن كه‌ ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بۆ خۆنزیك كردنه‌وه‌ بدۆزنه‌وه‌و تۆڵه‌ی خۆشیان له‌و كه‌سانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ پشت شكست پێهێنانه‌وه‌ بوون.

پاش تاڵه‌بانی یه‌كێتی قوتابیان به‌ ده‌گمه‌ن سه‌رۆكی سۆرانی به‌ خۆوه‌ بینیووه‌

یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ ساڵی 1953 دامه‌زراوه‌، یه‌كه‌م سكرتێری جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری ئێستای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بووه‌، پاش ئه‌مه‌ رێكخراوه‌كه‌ به‌ ده‌گمه‌ن سكرتێری سۆرانی به‌خۆوه‌ بینیووه‌، سۆرانییه‌كانی ناو رێكخراوه‌كه‌ ویستیان له‌ كۆنگره‌ی 12ه‌دا ئه‌م نه‌ریته‌ باوه‌ بشكێنن، به‌لام به‌ ده‌ست به‌تاڵی له‌ كۆنگره‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌، ئاریان سه‌لاحه‌دین كه‌ ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی رێناس جانۆ بوو نه‌یتوانی پۆستی سكرتێری مسۆگه‌ر بكات. ئاریان سه‌لاحه‌دین كه‌ ركابه‌ری رێناس بوو له‌و كۆنگره‌یه‌دا ته‌نانه‌ت پۆستی جێگری سكرتێری رێكخراوه‌كه‌شی به‌ر نه‌كه‌وت، به‌ڵكو له‌ كۆی هه‌شت كارگێری به‌شه‌كانی سكرتاریه‌ت، ته‌نا كارگێرێكی ده‌ست نه‌كه‌وت و كرا به‌ ئه‌ندامی به‌ش .

كۆنگره‌ی 12 پێش كۆنگره‌ی 13 به‌ شوم ده‌رچوو

كۆنگره‌ی 12 ره‌گه‌كانی ته‌كه‌تولاتی له‌ ناو رێكخراوه‌كه‌دا ئه‌ستورتر كردو نه‌یتوانی رێگه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ململانێی باڵه‌كان بگرێت و روداوی شومی به‌ دوای خۆیدا هێنا، به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك و ئاگادار له‌روداوه‌كانی نێو رێكخراوه‌كه‌، بوونی كوتله‌گه‌ری و ناوچه‌گه‌رێتی له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا بۆ سالانی پێشووتر ده‌گه‌رێته‌وه‌، به‌لام له‌ كۆنگره‌ی دوانزه‌ی ساڵی 2007 كوتله‌كان له‌وه‌ ده‌رچوون كۆنترۆڵبكرێن، ململانێی دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی په‌ره‌ی سه‌ندو پاش كۆنگره‌ش به‌ ته‌واوه‌تی بۆ ناو سه‌رجه‌م ئۆرگان و ناونده‌كان و لقه‌كان دابه‌زین، ناكۆكییه‌كان گه‌شتنه‌ ئاستێك له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند ستافێك له‌ چه‌ند كاتی جیاوازدا له‌سكرتاریه‌تو لقه‌كان نێردرانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌و په‌كخران.

گه‌رمبوونی ململانێكان له‌ پێش كۆنگره‌

كۆنفراسی پێش كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیان له‌ ناو سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌رێوه‌چوو، له‌ دووه‌م ڕۆژی كۆنفرانسی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامان بۆ كۆنگره‌ بوو به‌ شه‌ڕ. له‌ كۆلێژی زمان له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له‌ نێوان دوو كوتله‌ی جیاوازدا بوو به‌شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵی و میلی ده‌مانچه‌ ڕاكێشراو دواتر سه‌ری ئه‌ندامێكی یه‌كێتی قوتابیان شكا. ئه‌م رودوانه‌ مه‌ترسی ته‌قاندنه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌ كۆنگره‌ زیاد كردو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسه‌ بالاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتنه‌ ناو كێشه‌كانه‌وه‌. مه‌ترسییه‌كان ده‌چنه‌ دره‌وه‌ی رێكخراو به‌ پێیی زانیارییه‌كانی داهێنان، رۆژی 10/4/2007 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ سه‌لاحه‌دین، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ئازاد به‌رواری و محه‌مه‌د مه‌لا قادر و عیزه‌دین به‌رواری و مه‌حمود محه‌مه‌د و مه‌سعود ساڵه‌یی، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ره‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان له‌ گه‌ڵ كۆمیته‌ی ته‌نفیزی و سكرتاریه‌تی یه‌كیتی قوتابیانی كوردستان سازداوه‌ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ باس له‌ سازدانی كۆنگره‌ی 12ی یه‌كیتی قوتابیانی كراوه‌و مه‌كته‌بی سیاسی رێنمایی خۆیان داوه‌ته‌ سكرتاریه‌تی رێكخراوه‌كه‌ تایبه‌ت به‌و كۆنگره‌یه‌. به‌ره‌ڤان حه‌مدی سكرتێری ئه‌و كاته‌ی یه‌كیتی قوتابیان مه‌كته‌بی سیاسی دڵنیا كردۆته‌وه‌ له‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی رێنماییه‌كانیان. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ سه‌لاحه‌دین پێشوازیی له‌ سكرتاریه‌ت و لێژنه‌ی راپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان كردبوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ره‌ڤان حه‌مدی سكرتێری یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان راپۆرتێكی تێرو ته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی كۆنگره‌ی دوازده‌ی یه‌كێتیی قوتابیان كه‌ تا ئه‌و كات ساز نه‌داربوو پێشكه‌ش به‌ بارزانی كردبوو. به‌ پێی زانیارییه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارزانی مه‌سه‌له‌ی بادینی و سۆرانی له‌ چوارچێوه‌ی زاراوه‌و زماندا وه‌سفكردووه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ناوچه‌گه‌رێتی دوریخستۆته‌وه‌.

ناوچه‌ی نائاسایی چییه‌؟

ململانێی كوتله‌كان له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی به‌ جوانی ده‌ركه‌وت كه‌ یه‌كێتی قوتابیان به‌ ناوچه‌ی نائاسایی ناوی ده‌بات، مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌لاتی یه‌كێتیدان و كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران كه‌ سه‌ر به‌ مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتییه‌، ئه‌سپی خۆی تێیاندا تاوده‌دات. كادرێكی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ناوچه‌ی نائاسایی ته‌وقێكه‌و كراوه‌ته‌ گه‌ردنیان، ئه‌وان ناتوانن داوای هیج ئیمتیازو داوایه‌ك بكه‌ن وه‌كو ناوچه‌كانی هه‌ولێرو بادینان، پێیان ده‌ڵێن سلێمانی ناوچه‌ی نائاساییه‌ ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و داواكاریانه‌ ببن. ئه‌و ئیمتیازانه‌ش بریتین له‌ پێنه‌دانی ئۆتۆمبیل و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌و نه‌سریه‌و توندكردنه‌وه‌ی ئیجرائاته‌كان له‌ به‌رده‌م ئه‌ندامه‌كاندا. به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا زنجیره‌یه‌ك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌و له‌سه‌ركارلابردنو ته‌جمیدكردن ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا گرته‌وه‌. سه‌رجه‌م ئه‌و ئیجرائاتانه‌ش به‌هۆی توندبوونه‌وه‌ی ململانێی كوتله‌كانی ناو رێكخراوه‌كه‌ن، كه‌ لێشاوێك گۆڕانكارای له‌ سكرتاریه‌تی رێكخراوه‌كه‌ به‌گشتیو ده‌ڤه‌ری سلێمانی به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناو مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت به‌رپرسی ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانی له‌ ماوه‌ی رابردودا له‌ چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا لابرد و كه‌سێكی تری له‌ هه‌ولێره‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ جێگه‌ی. پاش هاتنی به‌رپرسی نوێی ناوه‌ند له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ سلێمانی، ململانێی و روبه‌روبونه‌وه‌ی توند ده‌كه‌وێته‌ نێوان به‌رپرسی ناوه‌ندو سه‌رجه‌م لقه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ناوچه‌ی نا ئاسایی زنجیره‌یه‌ك وازهێنان و له‌سه‌كارلابردن و ته‌جمیدكردنی ئه‌ندامان به‌خۆوه‌ ده‌بینێت. ستافی لقی سلێمانی له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ به‌رپرسی لق و چوار كارگێر و ئه‌ندام به‌شێك و دوو كادر. پاش ئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی ململانێ بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی تازه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانیدا، كه‌چه‌ند مانگێكه‌ له‌ هه‌ولێره‌و له‌ لایه‌ن سكرتاریه‌تی رێكخراوه‌كه‌وه‌ نێردراوه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی. ئه‌ندامه‌ ده‌ستله‌كاركێشاو و له‌سه‌ر كارلابراوه‌كانی لقه‌كانی پارێزگای سلێمانی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هۆی پشتگوێخستنی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و توندبوونه‌وه‌ی ململانێكان، ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر كار لابراونو ته‌جمیدكراون. رووداوه‌كانی ماوه‌ی رابردووی رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ن به‌وه‌ی، كه‌ به‌ ته‌نها لقی سلێمانی رێكخراوه‌كه‌ گرفتی بۆ دروست نه‌بووه‌، به‌ڵكو زۆربه‌ی لقه‌كانی پارێزگای سلێمانی هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه‌، هه‌ندێكیان خۆیان وازیانهێناوه‌و هه‌ندێكیان لابراونو هه‌ندێكیشیان بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌جمیدكراون. ئه‌و شۆڕبوونه‌وه‌ بۆ لقه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ شارو شارۆچكه‌كانی پارێزگای سلێمانی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕكێشه‌ترین لقه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان سلێمانی به‌ ناوچه‌ی نائاسایی ده‌زانن به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیاندا نییه‌.

ئه‌گه‌ری پێشخستنی كۆنگره‌و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ململانێكان

به‌هۆی توندبوونه‌وه‌ی ململانێكانی ناو رێكخراوه‌كه‌ پێش كۆنگره‌ی دوانزه‌ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ كۆنگره‌ دواكه‌وت، پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ئیجرائات له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردودا گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی زیاتری ئه‌و ململانێیانه‌ی دوای كۆنگره‌ی دوانزه‌وه‌ دروست بوون، ئێستا چاوه‌رێی ئه‌وه‌ ده‌كرێن یه‌كێتی قوتابیان به‌ هۆی بارودۆخه‌ نا ئاساییه‌ی كه‌ تێی كه‌وتووه‌ كۆنگره‌ی خۆی بێنێته‌ پێشه‌وه‌. ئه‌وه‌ی ئێستا تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ ئایا هه‌رمان محه‌مه‌د سه‌لیم سكرتێری نوێ ده‌توانێت باڵه‌كان تاكو پێش كۆنگره‌ كۆبكاته‌وه‌، ئایا سه‌ركردایه‌تی پارتی رازی ده‌كات، یان گه‌نجه‌ ناڕازییه‌كان. پرسیاره‌ گه‌وره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌مجاره‌ش باڵی سۆرانی ده‌توانێت شه‌ری بردنه‌وه‌ی كورسی سكرتێری بكات، ئایا به‌م هۆیه‌وه‌ ستافێكی تریش ناچنه‌ ماڵه‌وه‌؟

'داهینان. www.dahenan.net


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)