کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستنی لقی ٤ ئه‌م سيخورانه‌ی به‌ناوی رۆژنامه‌نووسیيه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌

Friday, 17/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری (٤) سلێمانی
له‌ رۆژی ١٤ی شوبات پاراستنی لقی ٤ی بنه‌ماله‌ی بارزانی كۆبوونه‌وه‌يه‌كی نهێنيدا زياتر له‌ ٢٥ كه‌سی به‌ناوی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نیيه‌وه‌ وه‌ك سيخوڕ ئاماده‌سازيكردوون تا له‌ رۆژانی دوای ١٦ی شوباته‌وه‌ تێكه‌ڵاوی گشت ناوه‌نده‌كانی رۆشنبيریی و كۆر و سمينار و كۆبووه‌نه‌كانی گه‌نجان و رۆشنبيرانی ئازاديخوازی سليمانی ببن ، هه‌ريه‌كه‌يان به‌ ئاميرێكی نوێی قه‌ڵه‌م و سه‌عات و مۆبايل تا به‌به‌ڵگه‌وه‌ وينه‌كان بگرن و تۆماری بكه‌ن و بيگه‌يه‌ننه‌ پاراستن.
ئه‌مه‌ش ناوی چه‌ند كه‌سێكيانه‌ كه‌ به‌ هۆی دلَسۆزێكی گه‌نجانی توره‌ی ١٧ی شوباته‌وه‌ به‌ده‌ستمان گه‌يشتووه‌.

_عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی به‌رپرسی راگه‌ياندن و رۆشنبيریی سه‌ركردايه‌تی سليمانی له‌لايه‌ن پاراستنه‌وه‌ وه‌ك سه‌رپه‌رشتيار بۆ ئه‌و سيخورانه‌ ده‌ستنيشان كراوه‌.
_ئاری هه‌رسين به‌رپرسی لقی ٢١ و وه‌ك ناسراوی ناو رۆژنامه‌نووسان دانراوه‌.
_حه‌سه‌ن جه‌باری كارگيری لق و به‌رپرسی راگه‌ياندنی لقی ٤
_عه‌تای شێخ حه‌سه‌ن نووينگه‌ی راگه‌ياندنی سه‌ركردايه‌تی سليمانی
_محمه‌د شێخ حوسين ئه‌ندامی په‌يوه‌نده‌يیەكان
_عه‌تا محمه‌د ناسراو به‌ سه‌يد عه‌تا رۆژنامه‌نوس
_دلاوه‌ر يوسف بێژه‌ری كه‌نالی سليمانی
_ئاوات مه‌حمود به‌رپرسی ريكخراوی مالَی كورد هۆڵندا سه‌ر به‌ پاراستن و رۆژنامه‌نووس و كادر له‌ نووسينگه‌ی ئاری هه‌رسين
_شێخ دلێر ناسراو به‌ دلێری پۆليس و به‌رپرسی ڕێكخراوی ئاشتی سه‌به‌ پاراستن
_هۆشيار عه‌زيز ئاغا رۆژنامه‌نووس نوێنه‌ری پاراستن له‌ سه‌نديكای رۆژنامه‌نووسان لقی سلێمانی
_زانيار سه‌ردار قرگه‌ی ملازمی هه‌والگری فه‌رمانده‌ی سلێمانی و رۆژنامه‌نووس سه‌ربه‌ پاراستنی سه‌لاحه‌دين
_به‌ختيار مه‌لا ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نووس و سيخوری پاراستن
_دلێريوسف سيخوری پاراستن و به‌رێوه‌به‌ری نووسينگه‌ی زاگرۆسی سلێمانی
_ئاری ره‌باتی به‌ناوی رۆژنامه‌نووسی سيخورێكی پاراستنه‌
_دانا شێخ جه‌مال به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌نته‌رێكی رۆشنبريان بۆداناوه‌و كۆنه‌ چايچی لقی بووه‌و كار بۆ پارستن ده‌كا ئه‌ويشدانراوه‌
هه‌روه‌ها باقيانی ناوه‌كانی ديكه‌ ئه‌ندام و كادری پاراستنی لق٤ به‌ناوی رۆژنامه‌نووسيیەوه‌ كات و پێناسه‌يان بۆ كراوه‌ تا بتوانن به‌شداری هه‌موو چالاكيه‌ رۆشنبيری و هونه‌ری و ئه‌ده‌بيه‌كانيش بكه‌ن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە