کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرۆ خانمی يه‌كه‌می عێراق، شەوی سەری ساڵ به‌سه‌رخۆشی ١٢ ده‌فته‌ر دۆلاری به‌سه‌ر گۆرانبێژ و ده‌هۆڵ و زورنا لێده‌ره‌كاندا به‌خشيوه‌

Saturday, 21/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ سلێمانی
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ پاسه‌وانه‌ تايبه‌ته‌كانی هيرۆ هاوسه‌ری تاله‌بانی پێی ڕاگه‌ياندين، كه  بۆ ئاهه‌نگی شه‌وه‌ی سەری ساڵی ٢٠١٢ دا، هێرۆ به‌ناو خانمی يه‌كه‌می عێراق دوای خواردنه‌وه‌ی يه‌ك بوتڵ(شه‌رابی سوور) وێرای گۆرانی ووتن و چه‌پڵه‌ لێدان هه‌وڵی داوه‌ سه‌ما بكات به‌لام پاسه‌وانه‌كانی گرتويانه‌ تا ئه‌وه‌ سه‌مايه‌ نه‌كات!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه،‌ كه‌ هێرۆ به‌ سه‌رخۆشی ١٢ ده‌فته‌ر دۆلاری به‌سه‌ر گۆرانبێژ و ده‌وهڵ و زورنا لێده‌ره‌كاندا به‌خشيوه‌توه‌، تا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خۆشی برياری دامه‌زراندنی كچی يه‌كيك له‌ باره‌مه‌نه‌كانی داوه‌.
ئه‌م ئاهه‌نگه‌ له‌ سلێمانی سازكراوه‌ به‌ڵام پاسه‌وانه‌كه‌ی ته‌نها يه‌ك وێنه‌یان لە فەیسبووک بڵاوکردۆتەوە، نه‌ويرا‌ ڤيديۆی گۆرانيه‌كانی بنێرێت.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ هيرۆ ئه‌وه‌نده‌ سه‌رخۆش بووه‌ پاسه‌وانه‌كانەکان یارمەتییان داوە و‌ گه‌ياندويانه‌ته‌ ناو سه‌ياره‌ تايبه‌ته‌ گوڵه‌ نه‌بره‌كه‌ی!

تێبینی:
 ئەو وێنەیەی کە لە فەیس بوکدا بڵاوکراوەتەوە، کە دانیشتووە سەراب دەخواتەوە، وێنەیەکی کۆنە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٠ هەرچەندە لە هەندێک پەیجدا وا پیشانداراوە کە نوێیە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە