کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد لە بەغداد، لە خەمى میللەتەوە بۆ خەمى گیرفان

Saturday, 02/03/2013, 12:00









مەسەلەى بەشە داهاتو بوجەى هەرێم لە بوجەى عیراق ساڵانە بووەتە گیروگرفت و لەو تەوقیتەدا سەرهەڵدەداتەوەو بە تایبەتى لەناو پەرلەمانى عیراقدا چەندین كوتلەو پەرلەمانتار پێداگیرى لەسەر كەمكردنەوەو بڕینى بەشە بوجەى هەرێم دەكەنەوە بە بیانووى جیاواز جیاواز كە بیگومان بەشێكى ئەو بیانوو گومانانە بەشێكى راستییان تێدایەو حكوومەتى هەرێم سەرچاوەى درووستكردنیانەو لەو لایەنەشەوە حكوومەتى عیراقىو پەرلەمانتارانى عیراقیش مافى خۆیانە لەو پرسانە بكۆڵنەوە.
ئەوەى تا ئێستا بەردەوام لەمەر پرسى بوجە لە گفتوگۆكانى پەرلەماندا ساڵانە دووبارە دەبێتەوە مەسەلەى بڕى دیاریكراوى پارەیە بۆ مادەى 140و میزانییەى هێزى پێشمەرگەو بە زۆر زانینى بەشە بوجەى هەرێم و كەمكردنەوەى لە 17%ەوە بۆ 13% بە بیانووى ئەوەى دانیشتوانى هەرێم 13% دانیشتوانى عیراقەو لەم رووەوە داواى سەرژمێرى دەكرێت.
جیاواز لەو پرسانەى ساڵانى رابردوو لەمساڵدا ئەوەى جێگەى مشتومرى هەرێم و حكوومەتى ناوەندییە لەمەر پرۆژە یاساى بوجە مەسەلەى پارەى گرێبەستى كۆمپانیا نەوتییەكانى حكوومەتى هەرێمە كە بە شێوازێكى جیاوازو بە نرخێكى زۆر هەرزان ئەو كۆمپانیایانە لە بوارى نەوتدا وەبەرهێنان دەكەن كە لە سەرتاسەرى دونیادا كۆمیانیاكانى نەوت نەكراونەتە شەریك بەڵام لە هەرێمدا بەشە شەریكن لە بەرهەمهێنانى نەوتدا و بە ئاشكرا بڕێكى زۆرى نەوت لە هەرێمدا بۆ ئەوان دەبێت، ئەوەى زیاتر لە هەموویان روونترو ئاشكراترە بوونى سەفقەیكى ئابوورییە لە نێوان بەرپرسانى باڵاى هەرێم و ئەو كۆمپانیایانەداو سەرجەمى وەردەكارییەكانیشى نهێنینیەوە بەلاى هاولاتیانى كورد و ئۆپۆزسیۆنى كوردىو حكومەتى عیراقیشەوە ناروون و ناشەفاف و ئالۆزە
لەم ساڵدا ئەوەى تێبینى دەكرێت شەرى كورد لە پەرلەمان لە پرۆژە یاساى بوجەدا لە شەرى میللەتەوە گۆراوە بۆ شەرى گیرفان و وەك پەرلەمانتارانیش ئاماژەى پێدەكەن لەمساڵدا كورد هیچ پێداگیریەكى لەسەر مادەى 140و قەرەبووكردنەوەى زیانلێكەوتووانى دەستى رژێم نەكردوە كە پارساڵیش برە بوجەیەكى بۆ دیاریكراو كرایە قوربانىو مەسەلەى میزانییەى هێزى پێشمەرگەش دیزبەدەرخونەكراوە كە ساڵانى رابردوو هەرێم موناقەشەى زۆرى لەسەردەكرد، بەڵام ئەمساڵ چونكە كار گەشتووەتە سەر پارەى كۆمپانیاكانى نەوت، هەرێم خۆى تووشى پەتاى لەبیرچوونەوە كردووە تەنها پێداگیرییەكەى لەسەر ئەو بابەتەیە، كە دیارە ئەم لایەنەش نەك تەنها بۆ لایەنى عیراقى ناروونو ناشەفافە تا ئەو ئەندازەیەى وەزیرى دارایى بێ ئاگایى خۆى لە گرێبەستە نەوتیەكان و بڕى داهاتى نەوت وەزارەتى سامانە سروشتییەكان دەربرى كە ئیتر ئەمە بە كوفرى ئابوورى دادەنرێت چونكە نەبووە لە دنیادا وەزیرى دارایى بێتە پەرلەمانو گفتوگۆ بكات لەسەر بوجە و زانیارى تەواوى لەسەر دارایى تەواوى وەزارەتەكانى نەبێتو جێگەى شەرمەزارىو عەیبەش نەبێت بۆ خۆبواردن لەو مەسەلەیەش زۆر بێ باكانە بوترێت من ئاگادارى داهاتى نەوت نیم
ئەگەر ئەمە حاڵى ناوخۆمان بێت بێگومان بە نیسبەت عیراقەوە زۆر ئاڵۆزترەو گومانەكان لەسەر لووشكردنى پارەى نەوتى هەرێم دەبنە حەقیقەتو تەنها بۆ گیرفان پركردنى كۆمەڵێك بەرپرس و لێپرسراوە، بۆ ئاشكرا نەبوونى ئەمەشە تەواوى دانیشتنەكانى نێوان هەرێم و بەعدا لەسەر پرسى نەوت و داوكردنى برى 4 ملیارو 200 ملیۆن دولار لە لایەن هەرێمەوە بۆ پێدانى پارەى گرێبەستە نەوتیەكان هەرەس دێنێت، چونكە بە تەواوى مانا حكوومەتى بەغدا داواى شەفافیەت لەو مەسەلەیدا دەكاتو داوادەكات دیوانى چاودێرى دارایى لێكۆڵینەوەى لەسەر بكاتو ئەوانیش بەدەرئەنجامى بریارەكانى دیوانى چاودێرى رازینو ئامادەن پارەكە بدەن بەڵام هەرێم ئامادە نیە ئەو داوایە قبوڵبكات
لێرەوە مافى خۆمانە بپرسین بیانوو چییە ساڵانە كورد لە پەرلەمانى عیراق و نوێنەرانى كورد لە حكوومەتى عیراق تەنها گرفتە مادییەكانى لەبەرچاوەو لە كاتێكیشدا كە بەشە بوجەكە دێتە پەرلەمانى هەرێم بەشێكى زۆرى پارەكەش بە بڕوبیانووى جیاواز جیاواز لوش ئەكرێت ئیتر نازانین ئەم گیرفانە كەى پڕدەبێت


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە