کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كامه‌ كۆمسیۆنه‌ ده‌بێت كیانه‌ سیاسییه‌كان هانای بۆ ببه‌ن ؟؟؟!

Sunday, 07/03/2010, 12:00


به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ، دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق ،كۆمسیۆنێك دامه‌زرا كه‌ ناوی لێنرا (كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی \ له‌ عێراق) ، وه‌ ئه‌ركی ڕێكخستن و ئاماده‌كرییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌ عێراق ئینجام ده‌درێت.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق و به‌ره‌ی موعاره‌زه‌ له‌ كوردستان هاواری بۆ ده‌كه‌ن ، كه‌ ئه‌م كۆمسیۆنه‌ ئازاد و سه‌ربه‌خۆ نیه‌.

وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ ئاشكرا و بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بینیمان كه‌ چۆن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌ 25\7 ، سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ ده‌ستدا و رێگه‌ی دا به‌ ته‌زویر كردنێكی زۆرو گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ده‌سه‌ڵات و خودی سه‌رۆكی هه‌رێم .

ئه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 7\3 ئه‌و سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونه‌ی كۆمسیۆن دووباره‌ بوویه‌وه‌ و به‌و هه‌موو كه‌م و كورتیه‌ی كه‌ هه‌یه‌ ، بڕیاردانی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ و چاوپۆشی كردن له‌و هه‌موو ته‌زویر و خروقاتانه‌ی كه‌ ده‌كرێت له‌ لایه‌ن حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.

گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراو و كۆمیته‌ و ناوچه‌كان بنكه‌ به‌ بنكه‌ ، بێ ئه‌وه‌ی ناویان هه‌بێت و ده‌نگیان پێده‌ده‌ن.

نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی هاوڵاتیان كه‌ ڕوونترین به‌ڵگه‌یه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی و ته‌زویر كردن.

وه‌ گوێنه‌دانه‌ سكاڵای كیانه‌ سیاسیه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی حبزبی ده‌سه‌ڵات .

وه‌ چاوپۆشی كردن و سزا نه‌دانی حیزبی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌ولێر و سلێمانی به‌وه‌ی كه‌ تا ئێستاش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت .

وه‌ ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌حه‌مه‌دی مه‌لا كۆره‌ی چونكه‌ خۆی كوێره‌ و نایبینێت ئه‌و هه‌موو ته‌زوبر و ساخته‌كاریه‌ و پێشێلكاربانه‌ی پارتی و یه‌كێتیی ی .

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌مڕۆی ئاوێنه‌دا ، ده‌ڵێت :

له‌به‌رامبه‌ر وته‌ی نوێنه‌رانی لیسته‌كان سه‌باره‌ت به‌ ساخته‌كاری‌و پێشێلكارییه‌كان له‌لایه‌ن لایه‌ن سیاسیه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی، محمه‌مه‌دی مه‌لا قادر به‌ ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "چه‌ند لایه‌نێكی ناحه‌ز‌و لاواز بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گوایه‌ پارتی ساخته‌كاری ده‌كات، به‌ڵام پارتی پێویستی به‌و كارانه‌ نیه‌‌و لایه‌نگری زۆره‌".

وتیشی "به‌ هه‌موو لیست‌و قه‌واره‌كان ناتوانن نیوه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ به‌ده‌ستبێنن كه‌ لیستی هاوپه‌یمانی به‌ده‌ستی دێنێت".

محه‌مه‌دی مه‌لا قادر وتی "هیچ كه‌س ناتوانێت خروقات بكات‌و هه‌ركه‌س ده‌ڵێت خروقات هه‌یه‌ با سكاڵا له‌كۆمسیۆن تۆمار بكات

ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره‌ ئه‌وه‌یه‌ ، مه‌حه‌مه‌دی مه‌لا كۆره‌ی یان ئه‌وه‌تا خه‌ڵكی پێ شێت و كۆره‌یه‌، یان خۆی نه‌زان ده‌كات و خۆڵ ده‌كاته‌ چاوی خه‌ڵكه‌وه‌ ، فه‌رموو به‌ وێنه‌ و به‌ ڤیدیۆ بیبینه‌ ته‌زویراته‌كانی پارتی دیموكراتی و یه‌كێتی نیشتمانی .

http://www.kurdiu.org/hawal/?pageid=23384

http://www.kurdiu.org/hawal/?pageid=23367

http://www.kurdiu.org/hawal/?pageid=23348

http://www.kurdiu.org/hawal/?pageid=23394

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە