كوتلەى یەكگرتوو پرۆژە و داواكارى خەلكى دەگەیەننە پەرلەمان...
Monday, 11/01/2010, 12:00
كوتله‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوودا وه‌ك كوتله‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ له‌ناوپه‌رله‌مانى كوردستاندا كارى كردوه‌و له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌به‌باشمانزانى بۆبه‌رچاوڕونى جه‌ماوه‌رى كوردستان و ئاگاداربوون له‌و كار‌و چالاكیانه‌ى كه‌په‌رله‌مانتارانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ماوه‌ى چوارمانكى خولى یه‌كه‌مى ده‌وره‌ى سێهه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا كه‌ته‌نها 13 كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجام داوه‌به‌چه‌ند پرسیارێك بخه‌ینه‌ڕو سه‌ره‌تا به‌ڕێز مامۆستا عومه‌ر عبدالعزیز سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان باسێكى ئه‌و پرۆژه‌و یاسایانه‌مان بۆده‌كات كه‌ئه‌وان پێى هه‌ستاون و ده‌ڵێ
فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌خولى ته‌شریعى یه‌كه‌مدا كه‌ته‌نها 13 كۆبونه‌وه‌ى تێدا كراوه‌چه‌ندپرۆژه‌یاساو یاداشت نامه‌یه‌كى داوه‌ته‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌ك :- (پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ، پرۆژه‌یاساى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و هاوچه‌رخكردنى گونده‌كان، پرۆژه‌یاساى پێشینه‌ى خانوبه‌ره‌و لابردنى سو‌و، پرۆژه‌یاساى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێم) ى گه‌یانده‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها چه‌ند یاداشت نامه‌یه‌كیشى داوه‌به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ، وه‌ك : یاداشت نامه‌ى ده‌سته‌ى داكۆكى له‌زیندانه‌سیاسیه‌كان ، كێشه‌ى زه‌ویه‌كانى چه‌ندگوندێكى نزیك ئابڵا خى سلێمانى، یاداشت نامه‌ى كه‌م ئه‌ندامانى كوردستان و یاداشتنامه‌ى خاوه‌ن پیشه‌كانى ناوچه‌ى پیشه‌سازى سلێمانى به‌ئیمزاى 797 هاووڵاتیانه‌وه، گرفتى هه‌ندێ یانه‌ى وه‌رزشى وچه‌ند یاداشتنامه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیش بووه‌ده‌رباره‌ى كێشه‌ى كه‌ركوك و یاسایى هه‌ڵبژاردنى عێراق ، كه‌مى ڕێژه‌ى ژنان له‌كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تدا.
ئه‌مه‌و جگه‌له‌به‌ده‌مه‌وه چونى هه‌ندێ سكاڵاى هاووڵاتیان و گه‌یاندنیان به‌لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان ، له‌وانه: كێشه‌ى چه‌ند زانایه‌كى فه‌سڵكراو له‌بادینان وكێشه‌ى هاووڵاتیانى كوردى ئێرانى له‌شارۆچكه‌ى باریكه‌وگرفتى نزیكه‌ى بیست گوندى ده‌شتى كۆیه‌وناحیه‌ى ئاشتى وكێشه‌ى چه‌ندین ماف ناس ودادوه‌رو چه‌ند كێشه‌یه‌كى تر‌ى له‌م بابه‌ته.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌دیمانه‌كه‌یدا بۆسایتى یه‌كگرتوو وتى: له‌سه‌رێكى تره‌وه‌فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ئادره‌سى ئه‌لكترۆنى وژماره‌ى ته‌له‌فۆنه‌شه‌خسیه‌كانى له‌خزمه‌تى هاووڵاتیاندا بووه، جگه‌له‌وه‌ى كه‌خشته‌یه‌كى هه‌فتانه‌مان داناوه‌بۆبینینى جه‌ماوه‌ر له‌نوسینگه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه‌سلێمانى و زاخۆ‌و دهۆك وجگه‌له‌و بینایى په‌رله‌مان له‌هه‌ولێر .
سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ندامانى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو كۆبونه‌وه‌له‌شوێنه‌جیاجیاكانى كوردستان وه‌ك داهێنانێكى نوێ وابوو، كاردانه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رچۆن بووه، وه‌بۆچى له‌ته‌ك ئه‌م ئه‌م دیداره‌جه‌ماوه‌ریانه‌شتاندا سه‌ردانى شوێنه‌فه‌رمیه‌كانى ئیداره‌ى ئه‌و شوێنانه‌ناكه‌ن ؟
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو بۆسایتى یه‌كگرتوو وتى: ئێمه وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌چه‌ند ڕویه‌كه‌وه‌چالاكیمان ده‌ست پێكرد، یه‌كێكیان بیرۆكه‌ى سه‌ردانى شار‌و شارۆچكه‌وناوچه‌جیاجیاكانى كوردستان بوو، كه‌سوپاس بۆخوا له‌ماوه‌ى ڕابردوودا سه‌ردانى شاره‌كانى هه‌ولێرو دهۆك وسلێمانى وڕانیه‌وچه‌مچه‌ماڵ و كفرى و ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌وخورماڵ وسه‌ید سادق وزاخۆ ومه‌خمورو سمێل وئاكرێ مان كردوه‌ڕه‌نگه‌جێگاى تریش هه‌بێت من له‌بیرم چوبێ، به‌هه‌رحاڵ بۆخولى دووه‌مى ته‌شریعى ، یاله‌م وه‌رزه‌ى پیشوه‌ى خۆماندا پشت به‌خوابۆشاروشارۆچكه‌و ناوچه‌كانى تریش ده‌چین وچاومان به‌هاووڵاتیان ده‌كه‌وێ ..
له‌و سه‌ردانانه‌دا سه‌دان هاوڵاتى بینراوه‌و ده‌یان كێشه‌وسكاڵا وڕه‌خنه‌وسه‌رنج وداوامان پێگه‌شتوه‌وه‌گه‌یاندومانه‌به‌لایه‌نه‌په‌یوه‌ندى داره‌كان.
هه‌روه‌هاله لیدوانه‌كه‌یدا بۆسایتى یه‌كگرتوو ووتى : سه‌ردانه‌كان له‌ڕاستیدا داهێنانێكى سه‌ركه‌وتوانه‌بوو خه‌ڵكى زۆریان نرخاندوه‌و كاردانه‌وه‌ى ئیجابى هه‌بووه، بۆئێمه‌ش ئه‌زمونێكى باش و به‌كه‌ڵك بوو.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووله‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆیاستى یه‌كگرتووتى: پلانى ئه‌م قۆناغه‌مان دیدارى جه‌ماوه‌رى بوو، تائاشنابین به‌جۆرى گرفت و كێشه‌كان، بۆیه‌ئێستا تاڕاده‌یه‌كى باش ئه‌زانین گرفته‌كان چین و ، لایه‌نى په‌یوه‌ندى دار كێیه، بۆیه‌له‌به‌شى دووه‌مى پڵان وكارنامه‌ى فراكسیۆن مان دامان ناوه‌كه‌سه‌ردانى دام‌و ده‌زگا حكومیه‌كان بكه‌ینو، ئه‌وگرفت وكێشانه‌یان بخه‌ینه‌پێشچاو كه‌بینیومانه.. هه‌رچه‌نده‌له‌ماوه‌ى ڕابردودا سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ته‌ندروستى و سامانه‌سروشتیه‌كان هه‌ندێ له‌نه‌خۆشخانه‌وبنكه‌و ده‌زگاى تر‌ى حكومیمان كردوه.
له‌وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى كه‌ئایا به‌رنامه‌تان چۆن ده‌بێ له‌ئاینده‌دا سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو وتى:به‌رنامه‌ى قۆناغى داهاتوومان چه‌ند خاڵێكه، له‌وانه: -
1/ ئاماده‌كردنى چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك كه‌خزمه‌ت به‌توێژه‌جۆراو جۆره‌كانى جه‌ماوه‌ر ده‌كات، چونكه‌كه‌لێنى یاسایى زۆرمان له‌ڕێدایه.
2/ كاركردن له‌سه‌ر هه‌مواركردنى هه‌ندێ یاسا كه‌كه‌موو كورتیان تێدایه.
3/ دانانى خشتیه‌كى سه‌ردانى ناوچه‌كانى تر‌ى هه‌رێم ، وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد.
4/ بینینى هه‌ندێ له‌توێژه‌پسپۆڕه‌جیاجیا كان .
5/ هه‌ماهه‌نگیه‌كى زیاتر له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانى ناو په‌رله‌مان بۆدیاركردنى ئه‌وله‌ویه‌ته‌گرنگه‌كانى په‌رله‌مان ، كه‌خزمه‌تكردنى هاووڵاتیانى تێدابێت.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌باره‌ى چالاكیه‌كانی له‌ماوه‌ى 1/10/2009_1/1/2010 بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى : له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین چالاكیمان ئه‌نجام داوه‌و ئه‌وه‌ى جێگاى ئاماژه‌بۆ كردن بێت :
-سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى ڕانیه‌وكه‌لار ومه‌خمور وكۆبونه‌وه‌له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چین وتوێژه‌جیاوازه‌كان وله‌نزیكه‌وه‌ئاگاداربوون له‌كه‌مو كورتی وكێشه‌كانیان.
-پێشوازی كردن له‌رێكخراوى (مێرسیكۆ) و نوێنه‌رى ده‌ڤه‌ره‌كانى گه‌رمیان و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاوی ئه‌ڵوه‌ند.
-پێشوازی كردن له‌نوێنه‌ری چین و توێژه‌كانی مه‌خمور و دراسه‌كردنى كه‌مو كوڕی‌و گرفته‌كانیان و پاشان دیدار له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
-پێشوازى له‌وه‌فدێكى بریتانى و دراسه كردنى بارودۆخى سیاسی عێراق و كوردستان و هه‌لی وه‌به‌رهێنان له‌ئایینده‌دا.
-كۆبونه‌وه‌له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له‌مامۆستایانی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی دراسه‌كردنی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و ئاسته‌نگ و گیروگرفت و كه‌موكورتیه‌كان.
-بایكۆت كردنى كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به‌متمانه‌پێدانى كابینه‌ی (6)ى حكومه‌تی هه‌ریًم.
-به‌شداری سیمیناری (دیموكراسیه‌ت له‌عێراقدا له‌نیًوان ته‌وافق و حوكمی زۆرینه) كه‌سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان سازی كردبوو.
-له‌گه‌ڵ وه‌فدى لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان سه‌ردانى وه‌زیرو به‌ڕێوبه‌ره‌گشتیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ئه‌منی ناوخۆی هه‌رێم و په‌یره‌و كردنى بنه‌ماكانى دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له‌سیاسه‌تى وه‌زاره‌تدا.
-یه‌كخستنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى ئه‌حزاب له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ناوخۆ و یاسایی.
-گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى(2010)ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان.
-به‌شداری سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كانى هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و ناوخۆی په‌رله‌مان.
-به‌شداری سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان به‌موداخه‌لات و ئه‌فكار.
-ئیمزاكردن له‌سه‌ر چه‌ندین پرۆژه‌یاسا كه‌پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراوه‌گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1-پرۆژه‌یاسای ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى گونده‌كان.
2 -پرۆژه‌یاسای زیادكردنى سولفه‌ى عه‌قار و لابردنى سو‌و.
3-پرۆژه‌یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كان.
4-پرۆژه‌یاسای دژایه‌تی كردنی له‌شفرۆشى.
5-پرۆژه‌یاسای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی بێ تاوان ده‌بن له‌كاتى ده‌ستگیركردندا.
6-پرۆژه‌یاسای ته‌عدیلى په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان.
-به‌هاوكاری په‌رله‌مانتارانى تر چه‌ند یاداشتنامه‌یه‌ك نووسراوه‌بۆ په‌رله‌مان تایبه‌ت به:(ره‌گه‌زنامه‌ی ئاواره‌كانى ئێران وقه‌رزی بانكى كشتوكاڵی گونده‌كانى كۆیه‌و زه‌وى و زاره‌كانى خورماڵ و زه‌وى وزاره‌كانی ئابڵاخ).
-چه‌ندین دیداری ته‌له‌فزیۆنى و رۆِژنامه‌وانیم له‌گه‌ڵ :(سپێده، KNN، په‌یام، یه‌كگرتووی سلێمانى، یه‌كگرتووی كه‌لار، الحره، سحر، پرێس tv، جه‌ماوه‌ر و ڕادیۆكانى یه‌كگرتوو له‌هه‌ولێر و سلێمانى و كۆیه‌و هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌لار و دهۆك و سۆران، نه‌وا، كۆمه‌ڵ، گۆڕان و وه‌سایته‌كانى یه‌كگرتوو،سبه‌ی، هاوڵاتى، لڤین، كوردستان ڕاپۆرت وهه‌روه‌ها چه‌ندین چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڤار و ڕۆژنامانه‌ئه‌نجام داوه: یه‌كگرتوو، هاوڵاتى، ئاوێنه، لڤین، چاوى خه‌ڵك، شه‌قام، هه‌ولێر...هتد).
هه‌روه‌ها خاتوو (بیان احمد بروارى) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌باره‌ى چالاكیه‌كانى وه‌ك په‌رله‌مانتارێك بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى له‌ماوه‌ى 1/9 - 31/12/2009 توانیومانه‌چه‌ند هه‌نگاوێك بنێین و چه‌ندین كار‌و چالاكى ئه‌نجام بده‌ین و له‌وانه‌یش :
(بریاردرا لیژنه‌یا كومه‌لایه‌تى ومندال وزارۆك و ئه‌نداما لێژنه‌یا كاروبارێ جڤاكێ مه‌ده‌نى)
شه‌ش سه‌ره‌دان بۆ نڤیسینگه‌ها دهوك.
سێ سه‌ره‌دان بۆ نڤیسینگه‌ها زاخو.
سه‌ره‌دانا مه‌لبه‌ندێن 2و12 ێن هه‌ڤلێر و9 ێ ئاكرێ و3 ێ دهوك و13 ێ زاخو ێن یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانز
سه‌ره‌دانا رێڤه‌به‌رێ په‌روه‌ردا سێمێلێ.
دگه‌ل شاندێ به‌رله‌مانتارێن دهوكێ ئه‌ڤ چالاكێن خارێ مه‌كرینه:
سه‌ره‌دانا به‌رێز پارێزگه‌هێ دهوك.
كومبۆن دگه‌ل ئه‌نجومه‌نێ پارێزگه‌ها دهوك.
كومبۆن دگه‌ل به‌رپرسێن راگه‌هاندنا دهوكێ.
كومبۆن دگه‌ل به‌رپرسێن سه‌ندیكاێن پیشه‌ى ل ده‌ڤه‌را دهوكێ.
سه‌ره‌دانا رێڤه‌به‌ریا ئا‌ڤ و رێڤه‌به‌ریا كاره‌با زاخو دگه‌ل شاندێ په‌رله‌مانتارێن زاخو.
دگه‌ل په‌رله‌مانتارێن زاخو مه‌پێشوازى ل شاندێ مه‌لبه‌ندێ 13 ێ یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و چه‌ندین ولاتیێن ده‌ڤه‌رێ كر ل نڤیسینگه‌ها په‌رله‌مانى ل زاخو.
چاڤپێكه‌فتن دگه‌ل جه‌ماوه‌رێ ده‌ڤه‌را ده‌ربه‌ندیخان دگه‌ل په‌رله‌مانتار حه‌مه‌سعید وه‌ك شاندێ فراكسیونا یه‌كگرتوو وسه‌ره‌دانا رێڤه‌به‌رێ به‌نداو ورێڤه‌به‌رێ شاره‌وانیا ده‌ربه‌ندیخان.
هه‌مان شاند سه‌ره‌دانا ده‌ڤه‌را كفرى كر ولباره‌گایێ لقا كفرى یا یه‌كگرتوو كوره‌ك بۆ رێكخستنێت یه‌كگرتوو سازكر.
و لباره‌گاێى سه‌نته‌رێ لاوان كورێكى جه‌ماوه‌رى هاته‌گێران.
كومبۆنه‌ك دگه‌ل ئه‌ندازیارێت هه‌ڤلێر ێ بۆ گفت‌و وگۆ كرن لسه‌ر كێشه‌یا له‌هیان.
ل ته‌لارا په‌رله‌مانى پێشوازى ل شاندێ یانه‌یا كاروان یا وه‌رزشى هاته‌كرن.
سه‌ره‌دانا خێزانێن شه‌هیدێن ئازادێى ێن 6/12
ئه‌مجامدانا 6 كومبونا ێن لیژنه‌یا كومه‌لایه‌تى ومندال وخێزان.
دگه‌ل شاندێ لیژنه‌یا كومه‌لایه‌تى سه‌ره‌دانا به‌رێز وه‌زیرا كاروكاروبارێ كومه‌لایه‌تى هاته‌كرنز
هه‌مان شاند كومبۆنه‌ك هاته‌گرێدان دگه‌ل رێڤه‌به‌رێن گشتى یێن وه‌زاره‌تێ.
هه‌روه‌سا شاندێ ناڤ برى پێشوازى ل شانده‌كێ زاروكێن راهێنه‌ر كركو َ راهێنه‌رن دبوارێ مافێ زارۆكا دا دگه‌ل نوینه‌رێ رێكخراوا پاو.
حه‌فت لێدوان بۆ رادیویا دهوك ده‌نگێ یه‌كگرتوو.
چاڤپێكه‌فتنه‌ك ده‌گه‌ل رادیویا دهوك ده‌نگێ یه‌كگرتوو.
یه‌ك لێدوان ویه‌ك چاڤپێكه‌فتن دگه‌ل رادیویا خابیر.
دوو چاڤپێكه‌فتن ل به‌رنامێ په‌یڤین ل كه‌نالێ سپێده‌و2 لێدوان.
لێدوان بۆ كه‌نالێ بغداد والشرقیه‌وknn .
حه‌فت لێدوان بۆ سایتێ یه‌كگرتوو.
لێدوان بۆ رادیوى ده‌نگى ناو خو و3 بۆ رادیویا گه‌رمیان و نه‌وا.
سێ چاڤپێكه‌فتن دگه‌ل رۆژناما ره‌سه‌ن و 1دگه‌ل یه‌كگرتوو و1 دگه‌ل گوڤارا خاتوو زین.
لێدوان بۆ رۆژناما كوردستانا نوێ وچاودێر ودستور وهاولاتى و2 دگه‌ل روژناما ئه‌ڤرو.
ئاماده‌بۆن ل كوبونێن لیژنه‌یا كاروبارێ جڤاكێ مه‌ده‌نىز
ئاماده‌بۆن ل كونفرانسێ ndi یێ تایبه‌ت ب دانانا ستراتیجه‌كا تازه‌بۆ ژنا عیراقى.
ئاماده‌بۆن كۆرێ رێكخراوا پاو یێ تایبه‌ت ب زیندانێن هه‌رێما كوردستانێ دگه‌ل به‌رێز په‌رله‌مانتار هاوراز شیخ احمد هه‌ر هه‌مان شاند ئاماده‌بون ل كۆره‌كێ تایبه‌ت ب پرسا كوردى ل توركیا.
هه‌مان شاند ئاماده‌بۆن دخۆله‌كا تایبه‌ت ب راگه‌هاندنا ئازادڤه‌ژ لایێ په‌رله‌مانتاره‌كێ هوله‌ندیڤه.
هه‌ر وه‌سا دگه‌ل به‌رێز په‌رله‌مانتار ناسك توفیق پێشوازى ل په‌رله‌مانتاره‌كێ به‌ریتانى كر.
ئه‌نجامدانا كوره‌كێ جه‌ماوه‌رى دگه‌ل خوشكێن لقا ئاكرێ.
هه‌روه‌ها به‌رێز حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌باره‌ى كار‌و چالاكیه‌كانى له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ سایتى یه‌كگرتووى یاداشت كرد و رایگه‌یاند :
1. چه‌ندین كۆبونه‌وه‌له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى پارێزه‌ران و قوتابیان و پزیشكان
2. كۆبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له‌هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له(1-11-2009)
3. دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى ڕاوێژكارى ڕێكخراوه‌كانى قوتابیان و لاوانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له(1-11-2009) .
4. كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى بۆ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنى سنورى چه‌مچه‌ماڵ له(2-11-2009) .
5. كۆبونه‌وه‌له‌گه‌ڵ كۆبه‌ندى ژنان و ئافره‌تان له‌سلێمانى له(11-11-2009) .
6. كۆبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له‌خورماڵ له(13-11-2009)
7. كۆبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له‌سید ێادق له(15-11-2009) .
8. كۆبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له‌كه‌لار له(22-11-2009).
9. كۆبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له‌گه‌ڵ پیاو ماقوڵ و ڕیش سپیانى هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌له(4-12-2009) .
10. سه‌ردانى نوسینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدى په‌رله‌مان یه‌ك شه‌ممان و ده‌وام كردن و بینینى خه‌ڵك .
11. سه‌ردانى نوسینگه‌ى سلێمانى په‌رله‌مان هه‌موو دووشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌یه‌ك بینینى خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر .
12. به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى فراوانى كاسبكارانى یه‌كگرتوو له(19-12-2009).
13. كۆبونه‌وه‌له‌گه‌ڵ قائمقام و سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له(20-12-2009) بۆ باس كردنى پڕۆژه‌كان و ئیش و كاره‌كانیان .
14. سه‌ردانى ڕاگرو مامۆستایانى كۆلیژى بنه‌ڕه‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له(20-12-2009) .
15. پێشوازى و دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى خه‌ڵكى قه‌زاى مه‌خمور له(22-12-2009) .
16. به‌شدارى دیالۆگێكى كراوه‌له‌فه‌رهه‌نگ خانه‌ى قه‌ڵادزێ به‌به‌شدارى كۆمه‌ڵێ ڕۆشنبیرو گه‌نج و خه‌ڵكێكى زۆر‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى تر .
17. سه‌ردانى فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان بۆ مه‌به‌ستى گۆێ گرتن له‌كێشه‌ى تا پۆكردنى خانوه‌كانیان له(31-12-2009) .
18. سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان بۆ هه‌مان كێشه‌له(31-12-2009) .
19. سه‌ردانى سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له(31-12-2009) .
20. كۆبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له‌كفرى له(31-12-2009) .
21. سه‌ردانى پارێزگارى سلێمانى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و سه‌رۆكى لیسته‌كانى ناو ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له(3-1-2010) .
22. سه‌ردانى به‌شى پڕۆژه‌كانى پارێزگاى سلێمانى له(3-1-2010) .
23. سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئامارى سلێمانى له(5-1-2010) .
24. سه‌ردانى یه‌كێتى ئه‌ندازیارانى سلێمانى له(5-1-2010) .
25. سه‌ردانى دیوانى چاودێرى دارایى سلێمانى .
26. سه‌ردانى دیوانى چاودێرى دارایى هه‌ولێر .
27. سه‌ردانى داواكارى گشتى هه‌ولێر .
28. سه‌ردانى دادگاى ئیدارى هه‌ولێر .
29. سه‌ردانى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه.
30. ئه‌نجامدانى سێ كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه.
31. به‌شدارى سێ كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى نه‌زاهه.
32. ئه‌نجامدانى ده‌یه‌ها به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزیۆنى و ڕادیۆو ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدانى چه‌نده‌ها چاوپێكه‌وتن له‌ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆن و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌و سایته‌كاندا .
33. ئاماده‌كردنى چوار پڕۆژه‌یاسا .
34. به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان به‌مداخلات و ده‌ربڕینى ڕاو سه‌رنجى پێویست .
35. به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كانى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو .
36. گه‌یاندنى چه‌نده‌ها یاداشت و سكاڵا‌و كێشه‌و داواكارى خه‌ڵك و چین و توێژه‌كان به‌فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌وێشه‌وه‌بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان .
په‌رله‌مانتار خاتوو(ناسك تۆفیق) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كۆتله‌ى یه‌كگرتوویش سه‌باره‌ت به‌چالاكیه‌كانى خۆى رایگه‌یاند :
1-به‌مه‌به‌ستى سوباس كردنى هاولاتیان بو به‌شدارى كردنیان له‌پروسه‌ى هه‌ڵبژاردن وگوێگرتن له‌كێشه‌كانیان سه‌ردانى شارى (هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید وخورمال وكۆیه)مان كردله‌به‌رواره‌كانى 1,13,23\\11\\2009.
2-كوبونه‌وه‌له‌گه‌ڵ نوینه‌رى 11 ریكخراوى كومه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدله\\11.
3-له‌كۆى 13 كۆبونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان 14 جار به‌شداریم هه‌بوه.
4-كۆڕى جه‌ماوه‌رى له‌سه‌ر دابه‌زینى ڕێژه‌ى ژن له‌كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌ت له‌یه‌كگرتوى خوشكان لقى هه‌ولیر.
5-زیاتر له‌لێدوانم هه‌بوه‌بوسایت وڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و ڕادێو وته‌له‌فزێونه‌كانى كوردستان(.سایتى یه‌ككرتوو. سایتى ئیسلام په‌یك وكومه‌ل نویز . گوڤارو سایتى سایه. ڕۆژنامه‌ى ده‌ستوروهه‌فته‌نامه‌و ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى و یه‌ككرتووئاوینه‌ونیویورك تایمز وئاینده‌وته‌له‌فزوینى سپێده‌و په‌یام وڕادیوى نه‌وا ویه‌ككرتوى هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان وكویه‌وناوخو وكومه‌ڵى سلیمانى)
6-سێ جار سه‌ردانى نوسینكه‌ى په‌رله‌مانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید وسێ جار نوسینگه‌ى سلێمانى وبه‌رده‌وامیش له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ به‌ده‌مه‌وبونى كێشه‌ى هاوڵاتیان ئاماده‌بووم.
7-(ئاماده‌بون له‌سێ دانیشتنى لیژنه‌ى ژنان وسه‌ردانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وپه‌روه‌رده‌وریكخراوى یه‌كیتى ئافره‌تان ویه‌ككرتوى خوشكان وپێشوازى كردن له‌لیپرسراوى دائره‌ى مهه‌جرى سویدى (ره‌سول عه‌ولا) پێشوازى له‌كه‌مپینى داكوكیكردن له‌گیراوه‌كانى سجنى عزراو له‌سوریا وه‌ك ئه‌ندام له‌لیژنه‌ى ژنان
8-وه‌ك بریارده‌رى لیژنه‌ى پیشه‌سازى ووزه(ئاماده‌بون له‌شه‌ش كوبونه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌وسه‌ردانى وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتیه‌كان وبه‌دواداچونى ناریك وپێكى له‌دابه‌شكردنى نه‌وت له‌كوردستان به‌گشتى وهه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به‌تایبه‌تى)
9-له‌گه‌ل نوسینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌سه‌ردانى خه‌سته‌خانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌مان كرد‌و كیشه‌كانیانم كه‌یانده‌لیژنه‌ى ته‌ندروستى
10-وه‌ك فراكسیونى یه‌كگرتوو سه‌ردانى خه‌سته‌خانه‌ى منداڵ بونمان كرد له‌هه‌ولیر
11- له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حزبى وحكومى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید سه‌ردانى به‌رێز د.به‌رهه‌م ێاڵح مان كرد به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى كه‌موكورتى وداواكاریه‌كانى ئه‌و شاره
12-ئاراسته‌كردنى پرسیار بۆ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى سه‌باره‌ت به‌لافاوى هه‌ندى گه‌ره‌كى شارى هه‌ولێر له26\\10
13-ئاراسته‌كردنى پرسیارى شه‌فه‌وى له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌له‌وه‌زیرى سامانه‌سروشتیه‌كان سه‌باره‌ت به‌گرێبه‌سته‌نه‌وتى یه‌كان.
داوتریش له‌باره‌ى كار‌و چالاكیه‌كانیه‌وه‌وه‌ك په‌رله‌مانتاریكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو , خاتوو هاوڕاز شێخ ئه‌حمه‌د بۆ سایتى یه‌كگرتوو وتى :
- سه‌ردانى شارۆچكه‌ى كۆیه‌و گێڕانى كۆڕێكى جه‌ماوه‌رى له‌و شارۆچكه‌یه
- كۆبونه‌وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیاران و مافپه‌روه‌ران له‌شارى هه‌ولیر
- كۆبونه‌وه‌له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مامۆستاى شارى كۆیه‌و باسكردنى چه‌ندین بابه‌تێكى هه‌نوكه‌یى بۆن.
- به‌شداریكردن به‌شدارى كردن له‌چه‌ند خول وكۆنفرانسێكدا له‌وانه(كۆنفرانسیى ژینگه‌له‌شارى هه‌ولیر، خولى ڕاگه‌یاندنى په‌رله‌مانتاران كه‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكى به‌ریتانى به‌ڕێوه‌چووكه‌دووڕۆژى خایاند، سیمینارى ئه‌شكه‌نجه‌دانى زیندانیان كه‌له‌لایه‌ن ڕێكخراوى pao ئه‌نجام درا، هه‌روه‌ها به‌شدارى له‌كۆنگره‌ى (دیدێكى یه‌كانگیر بۆڕێچكه‌یه‌كى نوێ) م كرد له‌شارى هه‌ولیر
- سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایك بوون و منداڵانم كردوه‌و كێشه‌و گرفته‌كانمان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كردوه.
- له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ته‌ندروستى سه‌ردانى وه‌زیرى ته‌ندروستى مان كردوه‌و باسى كێشه‌كانى ته‌ندروستى مان كردوه‌له‌ئه‌مڕۆى كوردستاندا‌و گرفته‌كانى هاووڵاتیان .
- به‌شدارى ئاهه‌نگى سه‌ربه‌خۆى لوبنانم كردوه‌له‌گه‌ل چه‌نده‌ها كه‌سایه‌تى تردا.
- وه‌له‌به‌روارى 24/12/2009 دا وه‌كو لیژنه‌ى ته‌ندروستىو ژینگه‌سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى هه‌ڵوه‌شاوه‌م كرد‌و له‌و باره‌یه‌وه ڕ‌اپۆرتێكى هه‌شت خاڵیم بۆلیژنه‌خسته‌ڕووكه‌كارى له‌سه‌ربكرێ.
- وه‌له‌ته‌لارى په‌رله‌مان وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كگرتوو پێشوازیمان كرد له‌چین و توێژه‌كانى شارۆچكه‌ى مه‌خمور.
- هه‌روه‌ها له/12 وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كگرتوو سه‌ردانى شارۆچكه‌ى (زاخۆ)مانكردو گۆێبیستى داوا‌و پێشناره‌كانى جه‌ماوه‌رى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌بوین .
- زیاتر له‌لیدوانم هه‌بوه‌بۆسایت وروزنامه‌و گۆڤار‌و ڕادیۆ وته‌له‌فزیونه‌كانى كوردستان وه‌ك(سایتى یه‌كگرتوو، ڕۆژنامه‌ى ئاسۆ وڕادیۆنه‌وا وڕۆژنامه‌ى ده‌ستور وله‌به‌رنامه‌ى ئه‌مڕۆى سپێده‌وپه‌یڤین له‌كه‌ناڵى ئاسمانى سپێده‌وڕۆژنامه‌ى ڕێگاو كه‌ناڵى په‌یام وته‌له‌ڤزیۆنى یه‌كگرتوو كه‌ناڵى هه‌ولێر وسایتى كۆمه‌ڵ وته‌له‌ڤزیۆنى شه‌رقیه‌ئاسمانى ولێدوان بۆڕۆژنامه‌ى كۆمه‌ڵ وئاژانسى هه‌واڵ وڕادیۆى یه‌كگرتوو په‌خشى هه‌لێر وكۆیه ولێدوان بۆڕۆژنامه‌ى كوردستان ڕاپۆرت وهتد...)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست