زیندانیكردنی خۆپیشاندەران و ئازادیخوازان لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی سلێمانیەوە هەمان رەفتاری دادوەرە بەعسه
Sunday, 03/04/2011, 12:00
لە كاتێكدا پیاوە بەڵتەجیەكانی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی خەڵكی هەژرا و مرۆڤە ئازادەكان و رۆژنامەنوسە چاونەترسەكان تیرۆر دەكەن و ئەشكەنجەیان دەدەن و داهاتەكانیان بە تاڵان دەبەن، كەچی زۆریەك لە بە ناو دادوەرەكانی كوردستانی باشور یاسایان كردوتە سەگ و پاسەوانی پێش ماڵ و دەرگای ئەو دزو جەردە و تاڵانچی و پیاوكوژە و بەڵتەجیانەی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كورد كوژی پێدەكەن، ئەو هەندێك بەناو دادوەرانەش كە لەسەر قوتی خەڵك مانگانە و پارە وەردەگرن و دەیكەنە قوڕگی منداڵەكانیاندا،بەپارەی دزراوی خەڵك گەورەیان دەكەن، بونەتە خزمەتكاری ئەو سەگەی كە ناوی لێنراوە یاسا لە پێش ماڵی بەرپرسە شەرواڵ پیسەكانەوە گاز لە خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان و مافخوراوان دەگرن. بۆیە پێویستە خەڵكانی هەژار و فەقیر و ئازادیخوازی كوردستان سەری ئەو سەگە پان بكاتەوە كە بە قەباڵەكانیان خەڵكی مافخورا و بریندار دەكەن و لە زیندانەكانیان توند دەكەن.
لە سەردەمی رژێمی بەعسی ئەنفالچیدا كەم نەبون ئەو بە ناو دادوەرانەی كە بوبونە چڵكاو خۆر و جاشی بەعسیەكان و بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ خەڵكی ئازادیخواز و مافخوراوی كوردستان دەردەكرد و راپێچی پێش پەتی سێدارەدانیان دەكردن.
لە ئێستای سەردەمی حوكمی دو بەچكە بەعسیەكەی كوردا واتا جەلال تاڵەبانی خائین و مەسعود بارزانی خائین زادە كە 29 هەزار كوڕی كوردیان لە خوت و خۆرای بەیەكتری بە كوشتدا، تەنها لە پێناوی كورسیە لەرزۆكەكەی ژێریان و دزینی سامانی گشتی وڵات، كەچی نەمان بینی دادوەرێك هەڵوێستێكی مەردانەی هەبێت و دەست لە كار بكێشێتەوە لە پێناوی بە دادگای گەیاندنی خودی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی خائین و كورد كوژدا، كە ئەوەشیان پێ نەكراوە،كەچی هاتون بە یاسا سەگڵاویەكانی پێش ماڵی بەرپرسە دز و تاڵانچیەكانی تاڵەبانی و بارزانی پاسەوانی لەو چەتەو و مافیایانەی دەسەڵاتدارە كورد كوژەكانی باسوری كوردستان دەكەن.
ئەوەتا دەیان بەڵتەجی ومرۆڤ كوژ و كورد كوژی سەر بە تاڵەبانی و بارزانی بە پێش چاوی هەمومانەوە دێن و دەچن، كەسێك نیە دەستگیریان بكات و بە سزای یاساییان بگەینن، كەچی ئەگەر پۆلیسێكی داماوخەڵكێكی هەژرا و مافخورا و بەسیتترین سەرپێچی بكات زیندانی دەكەن، رۆژنامەنوسێك دو وشەی هەقانیەت بنوسێت لەسەر ئەو بەڵتەجیانە بە یاسای سزادانی عێراقی زیندانی دەكەن. لە كاتێكدا كەسێك كە ناوی خۆی ناوە دادوەر و نەتوانێت یاسا بەسەر هەمواندا وەكو یەك جێبەجێ بكات، كەواتا دو رێگای لە بەردەستدایە یان ئەوتا دەبێت بچێت وازبیهێنێت و كەسابەتێكی سەربەرزانە بكات بۆ ماڵ و منداڵەكانی، یان ئەوەتا دەبێت خۆی یەك لای بكاتەوە كە كە بەردەوام دەبێت لە خزمەتكردنی یاسا سەگڵاویەكەی مرۆڤ كوژەكان.
بینیمان لە وڵاتی تونس و میسر زۆربەی ئەوانەی كە پاڵپشتیان لە شۆڕشی سپی ئەو دو وڵاتە دەكرد، بە هەزاران دادوەری ئازا و مەرد و شەریف بون، چونكە ئەوان باشیان دەزانی كە یاسا كراوەتە سەگی پێش ماڵە سەرۆكەكانی وڵاتەكانیان. لێ لە كوردستانیشدا لە بری ئەوەی دادوەرەكان هەڵوێستێكی هاوشێوەی دادوەرەكانی وڵاتی میسر و تونس بگرنە بەر، بۆ ئەوەی بە هەمومانەوە یاسا سەروەر بكەین لەم وڵاتەدا و كەس لە سەروی یاساوە نەبێت، كەچی تازە بە تازە كەسێك بە ناو دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی بوەتە خزمەتكار و جاشی بەرپرسە دزەكانی جەلال تاڵەبانی خائین و سزای خەڵكانی ئازادیخواز و خۆپیشاندەران دەدات،ئەوە لە كاتێكدایەئەو دادگایە تاوانبارانی سوتاندنی نالیای بە كەفالەت ئازادكردوە، ئەم بە ناو دادوەرە دەبێت خۆی یەكلای بكاتەوە، ئایەدەبێت بە خزمەتكاری یاسا سەگڵاویەكەی پێش ماڵی بەرپرسەكان؟ یان دەبێتە نمونەیەكی دادوەرێكی راستەقینە و دادپەروەر و پشتیوانی لە داوا رەواكانی خەڵكی كوردستان دەكات و ئەوە دیواری بێدەنگیەی دادوەرەكان دەشكێنێت؟ بەڵام ئەو رێگایەی كە ئێستا هەڵیبژاردوە و بە یاسا سەگڵاویەكەی مەسعود و جەلال خەڵكی ئازادیخواز و خۆپیشاندەران سزا دەدات
، ئەو كارە قێزەونانەی دادوەری لێكۆڵینەوە سلێمانی ئەوەمان بۆ دەر دەخات كە هەمان عەقڵێتی دادوەرەكانی سەردەمی رژێمی بەعسە كاری پێدەركێت، هەروەها ئەورێگایەی هەڵیان بژاردوە جاشایەتیكردن و كرنۆش بردنە بۆ جەلال تاڵەبانی خائین مەسعود بارزانی خائینزادە.بۆیە لێرەوە داوا لە دادوەرەكانی كوردستان بەگشتی و دادوەرەكانی دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی دەكەم واز لەو كارە قێزەون وبەعس ئاسایانە بهێنێن كە خزمەتكردنە بە جەلاد و مرۆڤ كوژەكان و ئازارادنی خەڵكانی مافخوراوی كوردستان، ئەگەر ئەو دادوەرەی دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانیو هاوشێوەكانی واز لەو كەسابەتە بێزلێكراوە نەهێنێن، ئەوە لە داهاتویەكی نزیكدا لیستێكی رەشیان بۆ دەكەینەوە و یەكە یەكە ناوەكانیان دەنوسین. ئەو بە ناو دادوەرانەش وەكو خەڵكانی خائین و نامۆی كۆمەڵگای كوردی نەوە بە دوای نەوە دەیان ناسێنین و دەیان كەین بە پەند و عیبرەتی مێژوی مرۆڤایەتی.
ماوەیەكی زۆرە زۆر بە وردی چاودێری زۆربەی رۆژنامە و سایتە ئەلیكترۆنیەكان و گۆڤارەكان دەكەم، بەرچاوم نەكەوتوە نوسەرەكان خۆیان لە قەرەی دادوەرەكان بدەن، ئەوەش وایكردوە كە ئەمانەش نوسین لە سەریان بە هێلێ سور بزانن، لە كاتێكدا نوسەرە بویەرەكان چۆكیان بە تاڵەبانی و بارزانی داداوە و زەلیل و رسوای ناو خەڵكیان كردون و كارە قێزەونەكانیان بۆ خەڵك ئاشكرا دەكەن و هیچ هێڵێكی سوریان لە سەر نەماوە، كەچی هەندێك دادوەری گەمژە و خزمەتكاری دەسەڵاتی خوێن ڕێژی كوردی خەریكە رەخنە گرتن لە سەریان دەبێتە هێڵی سور. بەڵام من بۆ خۆم ئەوە چەندین جارە وتارم لە سەر ئەو بەناو دادوەرانە نوسیوەو بەردەوامیش دەبم لە رەخنەگرتن بە چەكوش لە سەریان، تا ئەو كاتەی دەكەونە سەر رێگای راستی دادوەری كە سەروەركردنی یاسایە بەسەر هەمو كەسێكدا وەكو یەك، نەك یاسا لە بەرامبەر بەرپرسە شەرواڵ پیسەكان و كورد كوژەكاندا بكرێتە بەهەشت و لە بەرامبەر هەژران و مافخوراوانیشدا بكرێتە جەهەنم.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست