کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ یه‌کنه‌چوونی قسه‌کانی ئه‌ردۆغان وقه‌ره‌ئیلان

Saturday, 05/01/2013, 12:00







له‌م ڕۆژانه‌ ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا هێڕشێکی توندی کرده‌ سه‌ر په‌که‌که‌ وچه‌کداره‌کانی.
کورد ، بوونی کورد، چه‌کدارانی کورد ده‌ردێکی گه‌وره‌ی بردۆته‌ دڵی تورکانی شۆفینزم وبۆته‌ هۆی
شه‌ونخوونی ودڵه‌ڕاوکێ نائارامی. ڕۆژ نییه‌ به‌رپرسان باسی مه‌سه‌له‌ی کورد وچه‌کداره‌کانی نه‌که‌ن۰
ڕۆژانه‌ هێڕشیانده‌که‌نه‌سه‌ر وبه‌تیرۆرست ناویانده‌به‌ن.
پێش دووڕۆژ ئه‌ردۆغان خۆی به‌شێوه‌یه‌کی توند، له‌حه‌د به‌ده‌ر، ڕق وکینه‌ ودوژمنایه‌تی لێوه‌ئه‌تکا،
هێڕشێکی توندی کرده‌ سه‌ر چه‌کدارانی په‌که‌که‌ وبه‌شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وا وناماقووڵ ته‌نها دوو ڕێ بۆ
چاره‌سه‌ری وئاینده‌ی چه‌کداران ده‌ستنیشانکرد، یان چه‌کدانان یان له‌ وڵات ده‌رچوون. دوو ڕێی
نابه‌جێ وناماقووڵ. کوردستانیان داگیرکردووه‌ وبه‌خاوه‌نی ماڵ ده‌ڵێن بڕۆ ده‌ره‌وه‌. ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆغان
ڕێک له‌ قسه‌کانی مه‌سعودبه‌رزانی ده‌چێت له‌کاتی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی حه‌ڤده‌ی شوباتی پێش دووساڵ. ئه‌ویش
هه‌ر هه‌مان قسه‌ی کرد وه‌کوو بڵێی تفیان کردۆته‌ ده‌می یه‌کتره‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاژاوه‌ بنێته‌وه‌ لێره‌ جێی نابێته‌وه‌.
له‌م بار ودۆخه‌دا کوردی باکوور مه‌رجی ئۆجه‌لانی ئاشکراکرد بۆ چه‌کدانان، هه‌روه‌ها حکوومه‌تی تورک ڕێگای به‌ ئه‌حمه‌دتورکدا چاوی به‌ ئۆجه‌ڵان بکه‌وێت، ئێستاس به‌ڕێز قه‌ره‌ئیلان مژده‌ی ده‌ستپێکردنی دیالۆگمان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت.
له‌یه‌کنه‌چوونی قسه‌ وکرداری تورک جێی ڕامان وپرسیاره‌. ئایا ده‌وڵه‌تی تورک به‌ڕاستی هه‌نگاوی
ڕاسته‌قینه‌ ودڵسۆز ده‌نێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتی، یان له‌م کاته‌دا
سوپای تورک له‌سه‌ر سنووری سووریایه‌ وحساب بۆ زۆر شت ده‌که‌ن وگرنگتریشیان مه‌سه‌له‌ی کوردی
ڕۆژئاوایه‌ وبه‌ هه‌موو هێز وتوانای پلانداده‌نێت ودژیان کارده‌کات، بۆیه‌ش ده‌یه‌وێت ئێستا فێڵێکبکات
وبۆ ماوه‌یه‌ک شه‌ڕی په‌که‌که‌ ڕاگرێت؟
ئێمه‌ خۆمان، یان بڵێین خه‌باتی چه‌کداری کوردی باشووری کوردستان مێژوویه‌کی تاڵ وناخۆشی له‌گه‌ل
حکوومه‌ته‌ عیراقیه‌کانی یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی هه‌بوو، که‌ بێهێزده‌بوون بۆ ماوه‌ک شه‌ڕیان ڕائه‌گرت،
که‌سوپا ماندووده‌بوو، ماوه‌یه‌ک بۆ حه‌سانه‌وه‌ی سوپا ئاگربه‌ستیان ده‌کرد، که‌چه‌ک نه‌ده‌ما به‌ناوی برایه‌تی
وبه‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه‌ ده‌که‌وتنه‌ قسه‌کردن وشه‌ڕوه‌ستان، ئه‌وه‌ش تاکتیکی عه‌ره‌بی عیراق بوو له‌گه‌ڵ
کوردا وکه‌ که‌مێ به‌هێزده‌بوونه‌وه‌ جارێکیتر ده‌ستیان پێده‌کرده‌وه‌. ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره‌، ئه‌وه‌ی جێی داخی گه‌وره ‌وگرانه‌ کورد، سه‌رکردایه‌تی کورد که‌هه‌میشه ‌یه‌کسه‌رکردایه‌تی بوو هه‌میشه‌
گێل وساکارانه‌ ڕه‌فتاریده‌کرد وقه‌ت ده‌رسینه‌ده‌گرت وفێریش نه‌ده‌بوو وهه‌مان هه‌ڵه‌ی دووباره‌ وده‌باره‌ وسه‌دباره‌ ده‌کرده‌وه‌. تاکوو ئێستاش وده‌ستووری عیراق ومه‌سه‌له‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کان وزۆر شتیتریش
نه‌زانی وخه‌مساردی وده‌رسوه‌رنه‌گرتنی سه‌رکرده‌کانی کورده‌.
به‌ئاشتی چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کوردی له‌ تورکیا مایه‌ی خۆشییه‌ بۆ هه‌موو کوردێکی دڵسۆز، به‌ڵام
زۆر به‌هوشیارییه‌وه‌ بجووڵێن، حساب بۆ هه‌موو شتێک بکه‌ن ده‌رس له‌ ده‌رسوه‌رنه‌گرتووان وه‌رگرن ،
مه‌سه‌له‌ی کورد ته‌نها ئازادی ئۆجه‌ڵان نییه‌، ئازادی میله‌ت گرنگتره‌، به‌بێشه‌رم ودوودڵی داواکانتان
مه‌رجه‌کانتان پێشکه‌شبکه‌ن ووه‌ڵامی ناڕوون ولاستیکی قه‌بووڵمه‌که‌ن. سه‌رکه‌وتنتان هیوامانه‌۰

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە