بڕیاری تڕ‌ۆ کردنی ئه‌رسه‌لان ئاغا به‌ڕێوه‌یه
Friday, 27/02/2009, 12:00
2541 بینراوە
له‌ناوه‌راستی حه‌فتاکان تا هه‌شتاکانیش رێکخستنه‌کانی ئه‌وده‌می کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان له گوند‌و شار‌و شارۆچکه‌کاندا هێزی هه‌ره سه‌ره‌کی ناو ینک بوو. له رووی دیسپلین ورهووشت به‌رزی و خۆشه‌ویستی بۆ نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌که‌یان به تایبه‌تی خه‌لکه هه‌ژارو رهنجدهرهکهی زۆر به رێک‌و پێکی دوور له خۆ ویستی‌و پیلان گێران و ناحه‌زی ودوو روویی به‌رامبه‌ر به یه‌کتری په‌روه‌رده ده‌کران. تا ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌ندام و کادیره‌کانی کۆمه‌له له پێناو سه‌لامه‌تی ههڤالهکانیان گیانی خۆیان ده‌کرده قوربانی، که ده‌یان نموونه‌ی زیندووی زیندانیه‌کانمان له‌به‌ر ده‌سته. له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ش چه‌ندان جار روویداوه هه‌ڤالێکی پێشمه‌رگه له ئه‌رکی پێشمه‌رگانه‌دا بۆ رزگار کردنی هه‌ڤاله برینداره‌که‌ی گیانی خۆی له ده‌ستداوه .
دیاره ئه‌وێ رۆژی نه‌هه‌ر پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام و کادیره‌کان هیچ ده‌سکه‌وتێکیان بۆ خۆیان و کهسو کاریان نه‌بوو ئه‌وه‌ی بیریشیان لێ نه‌ده‌کرده‌وه سامان و پاره‌و پوولبوو. بۆیه له ناو دلی گه‌له‌که‌یان به هه‌ق خۆشه‌ویست بوون که سه‌رکرده‌کانی ئه‌مرۆ خۆیان له‌و خاله گرنگه لاده‌ده‌ن .
ده‌توانین بلێین ئه‌م روحه له خۆبوردوه که‌مو زۆر تا به‌هاری 1991 وتا راده یه‌کیش له‌دوای راپهرینێش به‌رده‌وامبوو. دوای به‌سترانی یه‌که‌م کۆنگره‌ی ینک له هه‌ولێر وه تێکهلو پێکهلکردنی هه‌ر سی باله‌که‌ی ینک به ناوی ئایدۆلۆژیای سوشیال دیموکرات،پاشێن له کۆنگره بریاردرا که هه‌موو مینبهرو ئایدیا ئازادیخوازه‌کان وه‌ک مینبه‌ری ئازاد له ناو ریزه‌کانی ینک جێگایان ده‌بێته‌وه. له‌دوای کۆنگره سه‌ره‌تای خنکاندنی بیروئایدیا ئازاده‌کان به هه‌موو مینبه‌ره‌کانه‌وه سانسۆریان له‌سه‌ر دانرا جگه له مینبه‌ره‌که‌ی جهلالتالهبانی نه‌بێت،
چه‌ند رۆژێک پێش به‌سترانی کۆنگره‌ی یه‌کی ینک هه‌ندی کادیری یه‌کێتی له ناو رێکخستنه‌کانی شاری هه‌ولێر له مقۆ مقۆی ئه‌وه دابوون که خۆیان بۆ سه‌رکردایه‌تی کاندید بکه‌ن وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌رکه‌سه له لای خۆی چه‌ند که‌سێکیان بهگهرخستبوو یه‌کێک له‌وانه(ئه‌رسه‌لان بایز) بوو.
به‌لێ کۆرو کۆبوونه‌وه‌کان داوه‌ت و داوه‌تکاری زرمه‌ی ده‌هات ،ئه‌وێ رۆژێ به بۆچوونی هه‌ندێک له کادیران که ده‌یانگوت له‌به‌رئه‌وه‌ی(کۆسره‌ت ره‌سول) تاکه هێزو تاکه ده‌نگه له هه‌ولێر بۆیه پێویسته که‌سێکی تر بۆ شاری هه‌ولێر هه‌لبژێرین که بتوانێ له به‌رژه‌وه‌ندی بیر‌و بۆچوونه‌کانی هه‌ژارو ره‌نجده‌ران کار بکات، ئه‌و که‌سه‌ش کوره ئاغاکه‌ی کاریتان بوو.
له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌و داوه‌ت و دانیشتنێکدا یه‌که قسه‌ی ئه‌و کاتی ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌وه بوو(ئێمه هه‌موومان هه‌لگری بیروباوه‌ری ره‌نجده‌رانی کوردستانین بۆیه پێویسته پارێزگاری له بیر‌و بۆچوونه‌کانمان بکه‌ین)، (من به‌لێنتان ده‌ده‌مێ ئه‌گه‌ر به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ینک ده‌رچووم به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پارێزگاری له مافه‌کانی ره‌نجده‌رو هه‌ژارانی کوردستان بکه‌م). هه‌ر چه‌نده هه‌ندێک له کادیرانی ئه‌و کات تێبینیان له سه‌ر سابیقه‌ی ئه‌رسه‌لانی کوری مام بایزاغا هه‌بوو، چونکه پاش پاشه‌کشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له سالی 1988 وه ئاودیو بوونی هه‌موو سه‌رکرده‌و کادیره‌کانی ینک بۆ ئێران، ئه‌رسه‌لان له‌گه‌ل چه‌ند هه‌ڤالێکی کۆمه‌له به‌یانێکیان له دژی سیاسه‌تی ئه‌وده‌می ینک ده‌رکرد، پاشان بۆ خه‌لک ده‌رکه‌وت که ئه‌رسه‌لان ژێراو ژێر جاسووسی مامه بوه‌و بۆ ملشکانی هه‌ڤاله‌کانی پلانی دانا بوو، له‌وانه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌له به‌رێز عه‌لی بچکۆل .
به‌لێ کۆنگره ده‌ستی پێ‌کرد رۆژی ده‌نگدانیش هات ئهرسهلاناغا له کۆنگره به ده‌نگێک که‌متر له هه‌قی خۆی که پاشان ده‌نگه‌که‌یان بۆ زیاد کرد‌و به قرار کرا به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی. داخی گرانم به‌نده‌ش یه‌ک له‌و ده‌نگده‌رانه بووم پاشان زانیم چگوناهێکم کردووه که ئه‌و به‌چکه ئاغایه‌ی وه‌ک (گورگی برسی له گیان به‌ربووی هه‌ژاران خۆی له ناو پێسته‌ی مه‌ڕدا شاردۆته‌وه).
سالتێپهڕی.ئه‌رسه‌لان ئاغا لێپسراوی مه‌لبه‌ندی هه‌ولێره، رۆژێکیان گه‌نجیک که ماله‌که‌یان له شارۆچکه‌ی عهنکاوهبوو هاته لام به حه‌زه‌ره‌وه پێی گوتم، من مالم له عه‌نکاوه‌یه کچێکی زۆر گه‌نج که ناوی(خ ....) هله گه‌ل پیاوێک تازه له ته‌نیشت خانووه‌که‌مان خانوێکیان به‌کرێ گرتووه، شه‌وانه پاش یازده‌ی شه‌و ئه‌رسه‌لان بایز لێپرسراوی مه‌لبه‌ند به خۆی وسوپهره سپیه‌که‌ی سه‌ری خۆی نه‌وی ده‌کات و خۆی به‌و ماله‌دا ده‌کات و به‌یانیان زۆر زوو ده‌چێته ده‌رێ. گوتم له‌وانه‌یه خزمیان بێت یان کۆبوونه‌وه‌ی حیزبی نهێنی هه‌بێت. گه‌نجه‌که به پێکه‌نینه‌وه گوتی: سه‌لامه‌ت بی ئه‌و کچه خه‌لکی ئه‌و سه‌ره‌وه‌یه دووسالێکه هه‌لیان گرتووه‌و ئێستا گه‌رایته‌وه هه‌ولێر، کچه‌که لای منداله‌کانم گووتوویه‌تی ئه‌رسه‌لان بایز خزممانهو ئه‌و کرێی خانووه‌که‌مان بۆده‌دات، پاشان گوتی نازانم چۆن ئه‌رسه‌لان له سومعه‌ی خۆی ناترسێ! یان وه‌ک نه‌عامه سه‌ری نه‌وی ده‌کاو وا ده‌زانی خه‌لک نایبینێ.
به راستی تا سه‌ر بمینێ چاو عاجباتیان ده‌بینێ. ئه‌و هه‌ڤالانه‌ی که هه‌تا دوینێ هه‌موو ئێش و ئازارێکیان، هه‌موو خۆشی و ناخۆشیه‌کیان له پێناوی رزگاری نێشتیمان و گه‌له‌که‌یان بوو، ئاماده بوون که له‌و پێناوه‌دا شه‌هید ببن، زیندانی وده‌ربه‌ده‌ر بن، منالیان رووت و برسی بن ئه‌مرۆ تووشی ئه‌م جۆره ره‌فتاره ناشیرن و لادانانه ده‌بن بێ ئه‌وه‌ی هیچ نرخێک بۆ ئه‌و هه‌موو ماندوبون و ئابروو که‌رامه‌ته‌یان دابنێن، ئێ باشه خۆ هه‌ر ئه‌و هه‌ڤالانه بوون له هه‌موو بۆنه‌و کۆرو کۆبووبهوهکاندا وه‌ک قسه‌کانی ئه‌رسه‌لانی پێش کۆنگره‌ی یه‌ک ده‌یانوت ئێمه ده‌بێ دهستو دهمو داوێن‌پاک بین ولایه‌نگری هه‌ژارو چهساوهکانبێن!
پاش چوونی هێزه‌کانی ینک بۆ سله‌یمانی، ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌و کاتی ببوه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و لیپرسراوی مه‌کته‌بی رێکخستن. دیاره له هه‌ولێره‌وه سیفه‌ته خراپه‌کانی له‌گه‌ل خۆیدا بردبو . هاورێیه‌کی زۆر نزیکی خۆی که کابرایه‌که سه‌رراست و قسه له رووه بۆی گێرامه‌وه، گوتی رۆژێکیان به‌ته‌نیا پێکه‌وه بووین پێم گوت کاک ئه‌رسه‌لان خه‌لک باست ده‌که‌ن و ده‌لێن ئه‌رسه‌لان له‌سه‌ر دوو ژنان به دوای شه‌ره‌ف و نامووسی ژن و کچی خه‌لکدا ده‌گه‌رێ، من ووتم وه‌لامی ئه‌و چی بوو، ئه‌و براده‌ره که دیار بوو بێزی له وه‌لامه‌که‌ی ده‌بوه‌وه ووتی ئه‌رسه‌لان پێی ووتم(خه‌لک هه‌رچی ده‌لێن که‌یفی خۆیانه به‌لام با من به تۆ بلێم ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌مکردوه‌و به‌سه‌رمدا رۆیشتوه زۆر لێی په‌شێمانم). پاشان ئه‌و براده‌ره هه‌ر به‌خۆی ووتی قه‌ت نه‌مده‌زانی بێ شه‌رمی ئینسان تا ئه‌و راده‌یه بێت، به‌لام لای من هیچ سه‌یر نه‌بوو چونکه من پێشتر زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌رسه‌لان هه‌بوو که ئه‌ویش له ئامۆزاکه‌ی (مفه‌وه‌ز عادل هادیاغا) داوێن پاکتر نه‌بوو.
به‌لێ کرداره نابه‌جێیانه هه‌رچه‌نده شتی شه‌خسین به‌لام گرنگی خۆی هه‌یه ده‌با پیرۆزی خۆی بێ.
جارێک پلانگێران له رێگه‌ی خوالێخۆشبوو دێده‌وان و خه‌سره‌و شێره‌و به‌هرۆز قه‌شقه له دژی عه‌بدوللا تۆفیق که هه‌موو ئه‌و کادیرانه یه‌کێتی بوون و بۆ خزمه‌تی یه‌کێتی خه‌باتیان ده‌کرد، واته دووبه‌ره‌کی له نێوان کادیره‌کان درووست ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ریان دا بروات. یان وه‌ک مندال غه‌زرین له هاورێ شاسوارو ده‌رپه‌راندنی له مه‌کته‌ب رێکخستن یا به راسپاردنی داروده‌سته‌که‌ی به بوختان و درۆ زانیاری له‌سه‌ر مامۆستا رێبوار‌و بهکرهسوورو پاشانه‌که له‌سه‌ر سه‌مه‌د بێتواته کۆبکه‌نه‌وه‌و تا ئه‌ویش بیانکاته راپۆرت و بۆ مام جه‌لالی ره‌وانه بکات. جگه له ده‌رپه‌راندن و په‌راوێزکردنی ده‌یان کادیرو ئه‌ندامی ناو یه‌کێتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ریزه‌کانی ینک وه‌ک مامۆستا قادر‌و مامۆستا سابیر‌و ره‌سول مه‌حمود و مامۆستا سه‌دیق و ده‌یان کادری تر که به نووسین ته‌واو نابن ئاخیرهکهیان عه‌لی قادر به‌رده‌سپی که به ئیعترافی خودی ئه‌رسه‌لان بایز، خوا لێ خۆش‌بوو قادر به‌رده‌سپی باوکی عه‌لی یه‌که پیاوی شۆرشگێری ناوچه‌که‌ی باوکی ئه‌رسه‌لان بوو، له سه‌رده‌می خۆیدا، توانیبوی وه‌ک شۆرشگێری بیری کوردانه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م ناوچانه‌ی هه‌وڵێر بلاو بکاته‌وه‌و گه‌شه‌ی پی بدات. دیاره ده‌رپه‌راندنی خێزانه‌که‌ی قادر به‌رده سپی و کوره‌کانی چاکه و پاداشتی باوکه شۆرشگێرهکهیانه له‌لایه‌ن ئه‌رسه‌لانه‌وه پێیان ده‌به‌خشرێت. .
جارێکیان له‌گه‌ل براده‌رێکی زۆر کۆنی ئه‌رسه‌لان که له سه‌ره‌تای حه‌فتاکان پێکه‌وه له ئه‌لقه رۆشهنبیریهکانی (کۆمه‌له‌ی مارکسی) ئه‌و کاتی پێکه‌وه ده‌بن، ئه‌و براده‌ره له‌به‌رئه‌وه‌ی باشی ده‌ناسی وه‌سفێکی زۆر جوانی ئه‌رسه‌لانی کرد‌و گووتی(ئه‌رسه‌لان پیاوێکی جینگزهو له ده‌روونه‌وه شکاوه هه‌ول ده‌دات ئه‌وه‌ی له کاتی خۆیدا له ئاغایه‌تی له ده‌ستیان داوه له رێگای حیزبه‌که‌ی تاله‌بانی ده‌ستی بکه‌وێته‌وه) به‌راستی ئه‌و براده‌ره چاکی ناسیبوو، پێناسه‌که‌شی پر به پێستی خۆیه‌تی.
رۆژێک براده‌رێک زۆر به گه‌رمی هاتووچۆی مه‌لبه‌ندی سێی هه‌ولێری ده‌کرد ووتی ئه‌وه یه‌کێتی بۆ وه‌های به‌سه‌ر هاتووه! خۆ ئاتاری به‌سه‌ر پاتاری دا نه‌ماوه ووتی مه‌لبه‌ند یان فیرقه‌ی حیزبی به‌عس! بروا بکه(نه‌سیر موته‌قه‌دیم عومه‌ر میکایل) ئه‌ندام مه‌لبه‌نده! وه(سه‌ددام حوسینی کوری حوسێناغای دیبه‌گه که ئامۆزای ئه‌رسه‌لان بایزه) قاچخچی بوو له یۆنان ئه‌ویش ئه‌ندام مه‌لبه‌نده! وه هه‌روه‌ها(ته‌حسینی حه‌سه‌ناغای دیبه‌گه) ئامۆزای ئه‌رسه‌لان بایز که خه‌لکی دیبه‌گه یه ئێستا له مه‌لبه‌ندی مه‌خمور کارگێڕی مه‌لبه‌نده! هه‌مووشی به فه‌رمانی ئه‌رسه‌لان بایز ته‌عین کراون. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و براده‌ره سارد بکه‌مه‌وه پێم گوت: جا قه‌یدی چیه (فه‌ریق که کاتی خۆی عه‌ریفی پۆلیس بوو حیمایه‌ی پارێزگاری کۆن ئیبراهیم زه‌نگه‌نه) ئێستا پله‌ی عه‌میدی هه‌یه‌و لێپرسراوی حیمایه‌کانی کۆسره‌ت ره‌سوله .که خۆی به سه‌د کارگێرو ئه‌ندام مه‌لبه‌ند ناگۆرێته‌وه!
دوا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌رسه‌لان بایز که له براده‌رێک ده‌ستم که‌وتووه گوتی ئه‌م هاوینه ئه‌رسه‌لان بایز سه‌ردانی رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کردووه. پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی مه‌لبه‌ند بکا، چۆته مالی ملازم که‌مال مه‌رزانی. دیار بوو له نزیکه‌وه ملازم که‌مالی چاک ده‌ناسی و ووتی ملازم که‌مال خه‌لکی یه‌کێک له گونده‌کانی ده‌شتی هه‌ولێره به ره‌چه‌له‌ک خزمی کۆسره‌ته له حه‌فتاکان شوعی بووینه تا سالی 1986، له‌دوای تێکچوونی گونده‌کانی ده‌شتی هه‌ولێرو کۆیه وه‌ک فیرار له‌و گوندانه دانیشتبوو . له حه‌فتاکان که حیزبی شوعی جه‌بهه‌ی له‌گه‌ل به‌عس هه‌بوو، ملازم که‌مالی جێگری مه‌لبه‌ندی ئێستای ئه‌وروپا ئه‌وکاتی له پشت پیکاب وه‌ک مه‌فره‌زه له‌گه‌ل به‌عسیه‌کان له گونده‌کانی ده‌شتی هه‌ولێر به دوای پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ران. پاش وێرانکردنی گونده‌کانی ده‌شتی هه‌ولێر ملازم که‌مال چۆته لای کۆسره‌ت ره‌سول بۆته لێپرسراوی چێشتخانه‌و ئازوقه‌ی مه‌قه‌ره‌که‌ی له سماقولی سه‌روچاوه.
ئێستا ملازم که‌مال به فه‌رمانێکی ئه‌رسه‌لان بایز کراوه‌ته جێگری مه‌لبه‌ندی ده‌ره‌وه و تاکه که‌سیشه که جاسوسی بۆ ئه‌رسه‌لان بایز ده‌کات رۆژانه هه‌ر زانیاریه‌ک له‌سه‌ر مه‌لبه‌ندو کادیره‌کانی ده‌ره‌وه هه‌بێت به ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت ده‌داته ئه‌رسه‌لان بایز، تا ئه‌ویش به‌فه‌رمانێک له‌ڕێزی ینک ده‌ریانبکات ،دوا بڕیاری ئه‌رسه‌لان بایزو مه‌لابه‌ختیاری توتیه‌که‌ی تاله‌بانی ده‌رکردنی هه‌ر چوار هاوڕێانی ڕه‌گ و ئه‌و هاوڕێانه‌ی که پشتیوانان بوون به نامه‌یه‌ک ده‌رکرد و به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا له گه‌ل هاوڕێیه داخ له دله‌که‌ی مه‌لا بهختیارو فایلدارو گهندهلهکانیتر ده‌ستییان بۆ کونێکیتر برد،بۆ ئه‌وه‌ی کاک نه‌وشێروانیش به ده‌ردی هاڕێیهکانیتر ببه‌ن بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان نه‌ک هه‌ر ده‌ستییان به‌لکو سه‌ریشیان له سه‌ر داده‌نێن چونکه ئه‌و زاته‌ی که نیازییان بوو ئه‌مجاره پلانی لێبگێڕن پاروهکه نه‌ک هه‌ر به ئه‌و ئه‌قل بچوکانه قوت نادری به‌لکو گه‌وره‌که‌شیان پێوه گیری خواردوه.
هه‌ولێر22-02-2009