کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەی شەهید سۆلینی تەمەن 6 مانگە لە بناری قەندیلەوە بۆ بارزانی

Tuesday, 21/08/2012, 12:00


زۆر هەوڵمدا پێت بڵێم سەرۆک بەڵام نەمتوانی ئەزانی بۆچی ؟ چونکە فرمێسکت بۆ هیچ مناڵێکی کورد نەڕشتووە کەچی کاتێک تورکێکی داگیرکەر دەکوژرێت  فرمێسکی تۆ ئامادەیە بۆی بۆیە ناتوانم پێت بڵێم سەرۆک بمبورە بارزانی کە تەنها ناوت دێنم .
گەر تۆکورد پەروەر بویتایە ئەمڕۆ21. 8 لە یەکەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی خێزانەکەمدا لە کۆرتەک دەبویت و ئازاری گەلەکەمت کەمدەکردەوە بەڵام تۆ تەنها لە ئەنقەرە بۆ تورک و لە تاران بۆ فارس و لە بەغدا و دیمەشق بۆ عەرەب شین دەکەیت و ئامادە دەبیت ، هیوادار بوم گەر بە نامەیەکیش بێت سەرەخۆشی لە قەندیل بکەیت ئەوەشت نەکرد هیوا خواز بوم ئەوەندە غیرەتت بکردایە ئیدانەی تورکت بکردایە و داوای بە دادگایی گەیاندنی تاوانبارانت لێبکردنایە ئەوەش نەبویت ، ئیتر چۆن پێت بڵێم سەرۆک ؟؟ تۆی خۆ هەڵواسیو بە ناوی سەرۆکەوە بەو بێهەڵوێستیەت بەرامبەر خوێنی گەلەکەت بۆ دووەم جار تۆ منت کوشت ، باو و باپیرانم لەم بنارەدا بە دەیان ساڵ شۆڕشیان کرد کەچی تۆ نەت توانی خاوەن لە خوێنی باوکی منی پێشمەرگەی دێرینیش دەرکەویت خۆ تۆ وتت پێشمەرگە هێڵی سورە بۆ من بەڵام تۆ نەت توانی بە نامەیەکیش ببیتە خاوەن باوکە پێشمەرگەکەم کوا هێلی سور ؟ یان تەنها بۆ ڕاگەیاندنەکان بوو ئەو قسانەت ؟ بەڵام کاتێک کورسیەکەت دەکەوێتە دەمی خەڵکەوە لە تۆ کورد پەروەرتر نامێنێت لە ناو کوردا و پارانەوەکانت لە گەل و دیموکرات بوینت بە هەمو دیوارەکانی وڵاتدا بڵاو ئەبێتەوە کەچی نەمدی لافتەیەک بۆ خۆم و خێزانم هەڵواسیت ! ئاخ بەدەست دوژمن پەرستیەوە من و خێزانم و بە هەزارانی وەک ئێمەس قوربانی دوژمن پەرستی ئێوەی بە ناو سەرۆکە ،
لە بەر ئەوانە نە پێت دەڵێم سەرۆک و لە هەمو منداڵانی وڵاتەکەشم دەخوازم پێت نەڵێن سەرۆک و هەرگیز کەسێک بە سەرۆکی خۆیان نەزانن کە فرمێسک نەڕێژێت بۆ قوربانیانی وڵاتەکەی کوردستان .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە