بەفەرمی لە سوید سکالا لە سەر مەحمود سەنگاوی تۆمار کرا
Tuesday, 24/12/2013, 12:00
2196 بینراوە
لەئازاری ٢٠١١ گروپی ١٧ شوبات ئاگاداری پۆلیسی سویدی کردۆتهوه ، کەچەندین بەرپرسی باڵای ئەمنی وحکومی لەکوردستان ، خاوەنی رەگەزنامەی سویدین تێوە گلاون لە بەشداریكردن له تاوان و ئازاردانی هاولاتیانی خۆپیشاندهر و خهلكی سڤیل . پۆلیسی سوید لەم بارەوە دۆسیە ی بۆکردونەتەوە بەلگە کۆدەکاتەوە وە بەرپرس و لێکۆلەوەرەی خۆشی هەیە یەکی لەو بەرپرسانەی ئەوکات لەسەر ئازاردانی خۆپیشاندەرانی گەرمیان سکالا و ئاگاداری پۆلیسمان کردبۆوە ، بهرپرسی مهلبهندی گهرمیانی یهكیتی نیشتمانی كوردستان ((مەحمود سەنگاوی)) بوو . دەبێ بلێین شەهید کاوە گەرمیانی یەکی لەو کەسە دەگمەنانە بوو هاریکاری جدی ئیمە ی دەکرد ، هەر لەرۆژانی یەکەمی دۆسیەکەیهوه لهگهل سهنگاوی دهقی ههرهشهكهی بۆناردین تابیگهینینه پۆلیسی سوید
دوای تیرۆرکردنی شەهید کاوەش ئیمە بەپەلە پۆلیسی تاوانەکانی سویدمان لێ ئاگادار کردەوە ، ئەوان بەئیمەیان راگەیاند ، ئیستا دۆسیەکە ئاستەکی تری وەرگرتوە بۆیە سەرلەنوی سکالا ی تایبەتی دهبێ لهسهر بنوسرێ ، بۆیه ئیمەش لهچهند ڕۆژی رابردودا سکالای سەرەتایمان تۆماركرد و وەبریار وایە لهچهند ڕۆژ یان ههفتهی داهاتودا پۆلیسی سوید بۆ لیکۆلینەوەی زیاتر بانگهیشتمان بكات بەپێی زانیاری و پرسیارەکانی ئیمە له پۆلیس ، ولاتی سوید دۆسیەی تایبەتی و بەدواچونی ئەو تاوانانه دهكهن بەرامبەر هەر هاولاتیەکی سویدی کەبەشدار بێ لەو تاوانە ، تەنانەت ئەگەر كهسی تاوانبار خاوهنی رهگهزنامهی سویدیش نەبێ بەسەردان بێتە ئەو ولاتە و بەلگەی گەواهیدەری تاوانی لهدادگا لهسهر بێ ئهوا ٦ مانگ زیندانی دەکرێ ، وە لەلیکۆلینەوەی سەرەتایی بەئێمە راگهیهنرا ، مەرج نیە تهنیا هاولاتی سویدی تاوانهكه لهولاتهكهی خۆی ئهنجام بدات بهلكو ئەگەر لەولاتی تریش تاوانی کردبێ ، سکالای لەسوید لەسەر بێ ئەوا پۆلیس بەدواچونی تایبەتی لەسەر دەکەنەوە . بۆیە دادگای کوردستان هەرچی بریار بدات مانای داخستنی ئەو دۆسیە لەسوید ناگهیهنێ هاوکات ئەوەش بەئیمە راگەیەنراوە ئەگەر بەلگەی بەهێز هەبێ بۆ تیوەگلانی هەر هاولاتیەکی سویدی لهتاوانێكدا ، پۆلیسی سوید لەدوای تەواو بونی ئەرکەکانی خۆی لیرە ، نامەی تایبەتی بۆ پۆلیسی کوردستان دەنێری و داوای زانیاریان لێ دەکات
بۆ زانیاری لەبارەی یاسای سوید لەم بارەوە دەتوانن سەیری ئەم لینکەبەزمانی سویدی بکەن کەئیمە بۆمان وەرگیردراونەتەسەر زمانی کوردی
https://lagen.nu/1962:700
پەرەگرافی ٢ لە کاپیتەلی ٢لە یاسای سوید دەڵێ:
تاوانێک کە لە دەرەوەی سوید کراوبێ، بەپێی یاسای سویدی لە دادگای سویدی سزاکەی دەدرێت گەر .
١-تاوانەکە لەلایەن هاونیشتمانی سویدییەوە کرابێت یان بێگانەیەک کەلە سوید نیشتە جێبێت.
٢-تاوانەکە لەلایەن کەسێکەوە کە دانیشتوی سویدیش نەبوبێ وپاشان بوبێت بەهاونیشتمانی سویدی یان نیشتەجێی سوید بێت .
٣-تاوانەکە لەلایەن بێگانەیەکەوە کە لە سویددا بێت وتاوانەکەی ئەوەندەبێ کە لانی کەم ٦ مانگ بەند بکرێ بە یاسای سویدی.
گروپی ١٧ شوبات لەستۆکهۆلم