رەشید تاهیر بەكەفالەت ئازادكرا
Friday, 17/06/2011, 12:00
دواى ئەوەى ماوەیەك لەمەوبەر ئەوەزانرا كەبرێكى زۆر پارە لەوەزارەتى دارایى لەمامەڵەیكى نایاسایدا دیارنەماوە و داواكارى گشتى خەریكى لێكۆلینەوەبوو تیایدا چەندكەسێك بەوهۆیەوە تۆمەتباركران كەهەندێكیان لەبەندینخانەى مەحەتەى شارى هەولێر دەستبەسەركراون و بەپێى ئەوزانیاریانەى دەست رادیۆى گۆڕان كەوتون دوێنێ پێنجشەمە رەشید تاهیر بریكارى وەزارەتى دارایى لەبەردەم دادوەرى لێكۆلینەوەى هەولێر ئامادەبوو دواى ئەوەى ئیفادەى لێوەرگیرا بەكەفالەت ئازادكرا تائەوكاتەى ئەنجامى لێكۆلینەوەكە دیاردەكەوێت ، سەرچاوەكانى هەوال ئاماژە بەوەدەكەن كەرەشیدتاهیر بەنیازى ئەوەیە كوردستان جێبێڵێت بەڵام بەبریارى سەرۆكى هەرێم رێگەى سەفەرى دەرەوەى وولاتى لێ قەدەغەكراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست