کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەربەستکردنی کۆیلەکانی جلال ومسعود بە دزی وبەدرەوشتی یەکێکە لەخاڵەکانی ڕێککەوتنی سراتیژی

Monday, 17/01/2011, 12:00


دەسپێکی نووسینم بەدیاری کردنی کۆیلەکان دەست پێ دەکەم کەمەبەستم ئەندامانی مەکتەب سیاسی وسەرکردایەتی هەردووحیزبەکەی جلال ومسعودە ئەمەوێ بۆ هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی هەژارووداماو ڕابگەیەنم کەدوای هەوڵ وکۆششێکی زۆر توانیمان خاڵێکی سەرەکی یەکێک لەبەندەکانی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی ویەکێتی ئاشکرابکەین وبۆ ئەومەبەستەش بۆڕای گشتی ڕائەگەیەنین

یەکێک لەونهێنیانەی کە زۆربەی زۆری ئێمەومانانی خستبۆوە گێژاوی بیرکردنەوەیەکی قوڵی بەردەوامی بێ گەیشتن بەئەنجام داکۆکی کردنی ئەوکۆیلانە بوو بۆخۆیان لەوڕێککەوتنە،ئێمە سەرزەنشتی جلال ومسعود ناکەین لێرەدا گەر داکۆکیان لێ کردبێ چونکە خۆیان ئەندازیارو نوسەرەکەین،لەهەموو کۆڕووکۆبوونەوەکاندا بەردەوام وئێستاشی لەگەڵدابێ سەرەتای باسکردنەکانیان ئەوڕێكکەوتنەیە ،هەمووجارێکیش ئامادەبووان لەچاوەڕوانی درکاندی هەر هیچ نەبێ بەندێک خاڵێک دڵیان کەفی دەکرد ،تاوای لێهات ئەم ڕستە بێ تامەیان تعمیم کرد بەسەر تەواوی مەکتەب ومەڵبەندولق و ئۆرگانەکانیان،سەراپای کۆمەڵگە باسیان نەبوو باسی ڕێککەوتنی ستراتیژی نەبێ

خەڵکی هەموو لایان بووەمژدە بەخش و بەسەرلەنوێ دەست پێکردنی قۆناغێکی نوێان لەقەڵەمدا لە چاکسازی ونەمانی گەندەڵی وشەرواڵ پیسی مسئولەکان. ڕووپەيی ڕۆژنامەکانیان بەدیدارو لێکدانەوەی ئەو ڕێککەوتنە تاماوەیەکی باش لەدەردی بێ مەوادی نەجاتیان بوو ،گەر بچووکترین کەسی سەر بەپارتی سووکایەتیان بەخودی جلالیش بکردایە ئەیان کرد بەخاتری ڕێککەوتنی ستراتیژی بەڵام جلال وکۆیلەکانی حەدیان چی بوو گەر تەنها ووشەیەکیش بدرکێنن ببێتە مایەی بێزاربوونی نەک مسعود بەڵکو بچوکترین کۆیلەیان

ڕۆژان هات وڕۆی گەندەڵی لەبرەودا ،بەدڕەوشتی گەیشتە ئاستی هێنانی سۆزانی لەدەرەوەی ووڵات ،پێشتر بەنهێنی کەوتنە بەئاشکرابردنی پارووی دەمی خەڵکیش،خەڵک هەمووی زەقەی چاوی دەهات ودەیانبینی پارتی سواری ملی سەری جلال ومسئولەکان بووە و تێیان ئەوەژێنن ئەمان هەر ئەڵێن ڕێککەوتنی ستراتیژی ،لە پۆستەکانی بەغدا پارتی بەشی شیری بردو مامە گیانیش هەرئەڵێ وئەیڵێتەوە من وکاک مسعود ڕێککەوتنی ستراتیژیمان لەنێوان هەیە وئەوەی ئەوبیڵێ من وتومە ئەوەی من بیڵێم بەدڵی نەبێت سەرم دای لەبەرد هەر وتیون وئەیڵێنەوە هیچیشمان نەخوێندەوە

دواجاربڕیارمدا گەر بۆ ئاشکراکردنی تەنها خاڵێکیش بووە گەر ژیانیشم تیابچێ ملی ڕێگەم گرتە بەرو سەرەنجام هەموو ئەو نهێنیانەی بەرگری کردنی کۆیلەکانم دیتەوە تەنها لەخاڵێکی بەندێکی رێککەوتنەکەدا کەهاتووە ..سەرجم کۆیلەکانمان سەربەستن بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی باش بۆ خۆیان وخاوووخێزانیان ودابین کردنی ژیانێکی پڕ لەرەفاهیەت بۆ پاشەڕۆژیان و سەربەستن لەکاتی هەستن کردنیان بەتەنهایی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بەمێشکێکی سافەوە ئەو تەنهاییە پڕ بکەنەوە بەمەرجێک نەگاتە چواردەوری خۆیان وخۆمان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە