کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو: بە هۆى ناكۆكییەكانى ناو یەكێتیى تاڵەبانى زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وێکه‌وت.

Wednesday, 04/03/2009, 12:00


سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو: بە هۆى ناكۆكییەكانى ناو یەكێتیى تاڵەبانى ناوى لە لیستى پاڵێوراوان بۆ خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى دەرهێنرا.
سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو لە سەر زارى ئەندامێكى سەركردایەتى یەكێتیى نیشتیمانى كوردستان ئاشكرایكرد كە ئەو بارودۆخەى ئەم دواییەى ناو یەكێتیى بووە هۆى ئەوەى كە ناوى تاڵەبانى لە لیستى پاڵێوراوانى وەرگرتنى خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى دەربهێنرێت، كە ساڵانە بە سەركردەیەك دەبەخشرێت، لەو سەركردانەى كە رۆڵێكى بەرچاویان هەبووە لە وەدیهێنانى ئاشتى لە وڵاتەكەیدا ، ئه‌مه‌ و وێرای خه‌رجکردنی پاره‌یه‌کی زۆر له‌  بودجه‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان بۆ پرۆپاگه‌نده‌کردن بۆ که‌سی خۆی له‌ نێو ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی دنیاێی بۆ کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر پاڵاوتنی.
بە پێى سەرچاوەكە، ئەندامەكەى سەركردایەتى حەزى نەكردووە ناوى بڵاوبكرێتەوە رونیشیكردۆتەوە كە تاڵەبانى بەم هەواڵە زۆر نارەحەت بووە، بە شێوەیەك كە بێتاقەتییەكە بە دەم وچاوییەوە دیارە.
لە راستیدا هۆى بوونى ناوى تاڵەبانى لەناو لیستى پاڵێوراوانى ئەم خەڵاتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەماوەى كارى سەرۆكایەتیكردنى خۆى بۆ عێراق پشتى لە میللەتەكەى خۆى كردووە و سەرگەرمى ئاشتكردنەوەى نەتەوە و مەزهەبە عێراقییەكانە و بە كرداریش توانیوتى جگە لە كورد هەموو لایەكیان ئاشتكاتەوە، تا كار گەیشتە ئەوەى كە سەرجەم ئەو لایەنانەى كە لەسەر دەستى تاڵەبانیدا ئاشتكراونەتەوە، جار جارە بە یەكگرتووى هەرەشە لە كورد بكەن،، نمونەى هەڕەشەكانى مالیكى لە كورد و هەروەها شەهرستانى وەزیرى نەوت و دواجاریش هەڕەشەكەى تاریق هاشمى سەرۆكى حیزبى ئیسلامى و جێگرەكەى خۆى.
تاڵەبانى لەو ماوەیەدا بەوەش نەوەستاوە، هەوڵیداوە و سەركەوتوش بووە لەوەى كە ناو ماڵى پارتى بە یەكگرتووى بهێڵێتەوە، ئەمەش لە رێگەى تەنەزولكردنەكانیەوە بۆ بنەماڵەى بارزانى، لەسەر حیسابى خوێنى شەهیدانى یەكێتیى و قوربانى و تێكۆشانەكانى جەماوەرى یەكێتیى، واتا ئەو خاوه‌ن که‌سێتییه‌ هه‌لپه‌رست و خۆویسته‌ و خه‌ڵه‌فاوه‌ ئامادەیە و ئامادەبووە هەموو شتێك بكات بۆ رێكخستنەوەى ماڵى دوژمن و ناحەزانى كورد و یەكێتیى بەڵام بۆ چركەیەكیش ئامادەیى تێدا نەبووە كار بۆ یەكخستنەوە و رێكخستنەوەى ناو ماڵى یەكێتیى بكات، هۆكارى ئەمەش زۆر ئاشكرایە و مەبەستى ئەوەیە هیچ كەسێك نەیەتە شوێنى ئەو و دەسەڵاتى بنەماڵەكەى و داردەستە مەسینە هەڵگرەكانى لەق نەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە