نامه‌يه‌ك له پێشمه‌رگه‌يه‌كی شۆرشی ئه‌يلوله‌وه بۆ مه‌سعود بارزانی، فريای ده‌زگای خانه‌نشينی پێشمه‌رگه بكه‌وه!
Sunday, 22/04/2012, 12:00
سه‌ره‌تا راي چه‌ند ڕۆژنامه‌نووس و رۆشنبيرێكم وه‌رگرت، گه‌ر بمه‌وێت نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ی كاك مه‌سعود بارزانی بكه‌م، كام سايت و رۆژنامه‌وگۆڤار كاريگه‌ريی هه‌يه و پڕخوێنه‌ره و هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤه‌كان له ئاميز ده‌گريت؟
ئا له و پرسياره‌نه هيشتا نه‌كه‌وتبوومه بای كۆتايی، گه‌نجێكی رۆشنبيری خزمان هاته لام ، ئه‌و پرسياره‌شم ئاراسته ئه‌و كردوو، ئه‌ويش گووت: بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری هه‌بێت و كاريگه‌ری دروست بكات، كوردستانپۆست..باش‌ترين سايته كه ده‌سته‌ڵات و شه‌قام و ئۆپۆزيسۆن و ولاتانی ده‌روبه‌رو تا ئه‌وه‌ی بيانيه‌كانيش به هه‌ند بابه‌ت و هه‌واڵه‌كانی وه‌رده‌گرن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو زۆرجار بابه‌ته هه‌ر گرنگه‌كانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی ديكه‌ش وه‌رده‌گيڕدرێن.
دوای دوو رۆژ بريارمدا كوردستانپۆست بكه‌مه ئه‌و ميمبه‌ره‌ی كه نامه‌يه‌كی تيا ئاراسته‌ی كاك مه‌سعود بارزانی بكه‌م.
له يه‌ك ساڵه ١٢ جار سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گشتی خانه‌نشينی پيشمه‌رگه ديرينه‌كانم له ناو وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه كردووه، هه‌موو جارێك كۆڵێ خه‌م خه‌فه‌ت و ناسۆر گه‌ردنی گرتبووم،كه چ قه‌ده‌رو چاره‌نووسێكه ئێمەی رۆژانی سه‌خت و خه‌بات و شاخ، هه‌ميشه به‌رپرسی ترسنۆك و پاشه‌ڵپيس ودزو گه‌نده‌ل بكرێته سه‌رپه‌رشتيارمان، تۆ بلَيت ئێمە له‌وه زياترمان قابيل نه‌بێت، يا كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م زاڵم و ترسنۆك و تاوانبارانه بۆ ئه‌و پۆستانه ده‌ستنيشان ده‌كه‌ن؟ يا بۆ ده‌بێت كاك مه‌سعود بارزانی هه‌ميشه ئالوده‌ی خيانه‌تكاران بێت و رۆڵيان پێ بدات، ئه‌مه چ حيكمه‌تێكه؟
ئه‌وه‌ی پێويسته له‌م نامه‌يه ئاماژه‌ی پێ بدرێت، يه‌كه‌مين شت دانانی ملازم ئه‌حمه‌د ئابڵاخیكه ئێستا به ليوا ئه‌حمه‌د ئابڵاخی ناسراوه،كه ئه‌و كات من له خزمه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك دابووم له راژان هه‌واڵی ته‌سليم بوونه‌وه‌ی ئه‌م ملازم ئه‌حمه‌ده له‌گه‌ل دوو هاوريمان بيست كه‌له ساڵی ١٩٨٨ دوای كيميای هه‌ڵه‌بجه به هۆی كيشه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تی نا بێت ئاماژه‌ی پێنه‌ده‌م (XX) له‌گه‌ڵ دكتۆر ئازاد حه‌وێزی و خاله رێبوار هه‌ر ٣ كيان له نيوه‌ی شه‌ودا هه‌لهاتن تا سزا نه‌درێن چونكه كاتێ هه‌واڵه‌كه گه‌يشته بارزانی ده‌م و چاوی گرژ بوو توره‌بوو گووتی: ئه‌گه‌ر نه‌رۆشتنايه‌ته ناو رژێم ئێستا هه‌ر ٣ كيانم كوشتبوو ئه‌وانی بێ ئه‌خلاق بوون.
به‌ڵێ ئه‌و ملازم ئه‌حمه‌ده ئيستا به ئيمزای مه‌سعود بارزانی كراوه‌ته ليوا و به‌ڕێوبه‌ری خانه‌نشينی پيشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌مه ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌يه‌يه كه مه‌سعود بارزانی كردويه‌تی و تاوانه‌و زوڵمه و تا ئاستتی غه‌داری كه‌سێكی هه‌لپه‌رست و ترسنۆك و پاشانيش كه ته‌سليم بوه‌وه په‌يوه‌ندی به حاجی عه‌بد ئامۆزای سه‌دام حسێنه‌وه كردوو بووه ئه‌منێكی عه‌ياره ٢٤ خالس.
ئازاد حه‌وێزيش له زێره‌ڤانی كراوه‌ته عه‌ميد و ئه‌و رێبواره‌ش له ئاسايش كراوه‌ته مقده‌م به‌راستی ئه‌مه چاكسازيه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیيه.
لێره‌وه ناوه‌رۆكی باسه‌كه‌م زياتر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت، به‌وه‌ی به هۆی مه‌حسوبێت و خزمايه‌تی و ناوچه‌گه‌رێتی و له رێگه‌ی ده‌لاڵه‌كانی وه‌ك نه‌ژاد ئاغا و حاميد به‌گی خزمانی ده‌رويش ئاغا وشاسوار
باله‌كی و وه‌يسی مه‌خموری و قادر شه‌مامكی ومه‌غديد هه‌ولێرو چه‌ندين ده‌لاڵی ديكه به وه‌رگرتنی به‌رتيل و ڕه‌شوه و دياری و هه‌موو وه‌جبه‌يه‌ك زياتر له ٤٠٠ تا ٦٠٠ كۆنه‌جاش و موسته‌شارو ئه‌منی عامه و خائينان و به‌شداربوانی ئه‌نفال ده‌كرينه خانه‌نشين كرا‌و به پله‌ی ملازم تا عه‌ميد.
ئه‌و ڕۆژه چوومه‌لای ئه‌حمه‌د ئابلاخی پێم گووت: به چ پێوه‌رێك كوری مه‌حمود به‌گی گوڵێ كۆنه جاش به به ئه‌فسه‌ری پله به‌رز خانه‌نشين كراوه گووتی به ئه‌مری جه‌نابی سه‌رۆك.
ووتم تو شه‌ره‌فت چه‌ند موسته‌شارتان له ريزی ئێمە كردۆته خانه‌نشين، گووتی: زياتر له ٤٠٠٠ جاش و موسته‌شار و شێخ و ئاغا‌و به‌گ و كه زۆربه‌يان پياوی ڕژێم بوونه به پله‌ی ئه‌فسه‌ر خانه‌نشين كراون به‌ڵام به ئه‌مری كاك سيداد بارزانی و فه‌ريق شيروان وخودی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و نێچيره‌ڤان بارزانی.
رۆژێك ئاگاداربووم حاميد حه‌مه به‌گ كه خۆی ٣ برای ئه‌من و جاش و ئيستخباراتی ڕژێم بوون ئێستا هه‌موويان به پله‌ی ئه‌فسه‌ر خانه‌نيشنكراون تا ئه‌و برايه‌ی له ئه‌مه‌ريكاش نيشتەجيه بوونه‌ته ده‌ڵاڵی ليوا ئه‌حمه‌د و به‌وه‌شه‌وه نه‌وستاون ڕاپۆرت له دژی تێكۆشه‌ران ده‌ده‌ن تا به پله‌ی نائيب زابت (موئه‌هه‌ل) خانه‌نشين بكرێن..ئه‌م خائينه و خائينه‌كانی ديكه راپۆرتيان له كاك ئه‌حمه‌دی حه‌مه‌مين ی ئاغايی بارێ برای كاك ئيبراهيم كه پيشمه‌رگه‌يه‌كی ديرينی نه‌پچڕاوه‌يه و كه له بنه‌ماڵه‌يه‌كی تيكۆشه‌ری سنوری شارباژێر بوونه و تا به كه‌مترين پله خانه‌نشينيان بكه‌ن.؟
پرسيار م ئاراسته‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م، بۆچی ده‌بێت له رۆژی ئازادی و سه‌رفرازيش هه‌ر چاره‌سنووی ئێمه و پيشمه‌رگه‌كانی مه‌لا مسته‌فا به‌ده‌ست كۆنه جاش و خائينه‌كانه‌وه بێت له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌وان ئێمه خانه‌نشين بكرێن به كه‌مترين پله و پاره..له كاتێكدا له سه‌دا ٧٠ ئه‌و جاشانه‌ی به‌شداری ئه‌نفاليان كردبووبه پله‌ی ملازم ئه‌وه‌ل تا عه‌ميد خانه‌نشين كراون و ئه‌مه كفری خوانه‌بێ ئه‌ی چی پێ ده‌لين؟
جه‌نابی سه‌رۆك..باوه‌ر بكه ته‌نها مه‌سروفاتی شه‌وانه‌ی ليوا ئه‌حمه‌د و پێره‌كه‌ی ٤٠٠ دۆلار كه‌متر نيه له شوێنه خۆش و گران به‌هاكانی هه‌ولێر و عه‌ينكاوه.
ئه‌مرۆ ته‌نها به‌پاره‌ی به‌رتيل و ره‌شوه ليوا ئه‌حمه‌د ئابلاخی بۆته خاوه‌نی ٤ خانوو ٢٥ دۆنم زه‌وی له سيته‌ك و ١٢ پارچه زه‌وی له هه‌ولێر وه‌رگرتووه و پاره‌ی له دوو كۆمپانيا بۆ بازرگانی داناوه.
ئه‌وه‌ی كاره‌ساته ليوا ئه‌حمه‌د و دەڵاڵه‌كانی به‌ناوی كه‌سايه‌تيه‌كان كه ناسراون خۆيان په‌يوه‌ندی به‌ناوچه‌و لقه‌كانی پارتی يه‌وه ده‌كه‌ن فڵان كه‌س راسته جاش بووه بەڵام دۆستی كاك ده‌رويش ئاغايه نوسراوی بۆ بكه‌ن، ئێمە شاهيدی ده‌ده‌ين بنه‌ماله‌ی ده‌رويش ئاغا هه‌رگيز جاش ويست نه‌بوون بەڵام حامی و براكانی و ليوا ئه‌حمه‌د به‌ناوی ئه‌و زاته‌وه هه‌زار نووسراوی پشتگيری وه‌هايان بۆ خائينه‌كان كردووه، چونكه خۆشيان له‌سه‌نگه‌ری ئه‌من و جاشدابوونه له‌لای مه‌حمود به‌گی گولي و رزگاری برای حاميد له‌لای عومه‌ر حه‌سه‌ن مسته‌شارێكی هه‌ولێربوو له شارباژێر بووبووه جاش .
رۆژنيیه ئه‌و ناوانه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌كه‌ن تا كۆنه جاشێك به پاره بكه‌نه خانه‌نشين به پله‌ی ئه‌فسه‌ر گه‌ر ٢٠٠٠ دۆلار بده‌يت و ٤ مووچه‌ت بخون ئه‌وا به پله‌ی نه‌قيب خانه‌نشين كراويت!؟
ئه‌وا با مه‌كته‌بی كۆمه‌لايه‌تی گشتی له‌و لاوه بوه‌ستيت كه له‌سه‌دا ٨٥ له‌و شێخ و ئاغا و ميرانه بوون كه پياوی گه‌وره‌ی ناو رژێم بوون له موسته‌شاره‌وه بۆ ئامر مه‌فره‌زه‌ی خاسه و خوارتر.
ئه‌وا ده‌زگای باڵای ئه‌يلۆليش له‌و كه‌ناره‌وه بوه‌ستێت كه قادر قادر رۆژانيك تيكۆشه‌ربوو وه‌لێ له دوای راپەڕينه‌وه كه‌وته خۆی و ديارده‌ی كۆمه‌لايه‌تی نه‌ما په‌نای بۆ نه بات، تا ئه‌وه‌ی زياتر له ١٠٠٠٠ هه‌زار كه‌سی له جاش و خائين به هۆی سۆزانی و ده‌عوه‌تی شه‌وانه‌و دياری يه‌وه كردۆته ئه‌ندامی ئه‌و ده‌زگا پيرۆزه كه مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌رۆكی بوو ئه‌مرۆ قادر قادر سه‌رۆكێتی؟
له كۆتايدا داواكارم له جه‌نابی مه‌سعود بارزانی به فريای ئه‌و ده‌زگانه به‌گشتی و خانه‌نشينكراوان به‌تايبه‌تی بكه‌وێت چونكه خه‌ريكه هه‌موو ليسته‌كان ده‌بنه باره‌گای كۆنی ئه‌منی رژێمی و فرعی حزبی به‌عس و فرقه‌ی حه‌تينی سه‌دام.
تێبينی...له‌گه‌ڵ ريزمان بۆ كاك ئه‌حمه‌د ئابلاخی پياوه جوانه‌كه‌ی سليمانی كه سه‌رنووسه‌ری گۆڤارێكه و رۆشنبيرێكی دڵسۆزه.ئه‌و ناوه مه‌به‌ست ئه‌و نيیه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست