کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


مەسعود بارزانی دەبێتە سەروەكی تەزویر چی وساختەچیەكانی کوردستان

Tuesday, 28/07/2009, 12:00


تا ئێستا بە ناو دادوەرەكانی كوردستان چەندین هاوڵاتی سڤیلیان لە سەر تەزویرات حوكمداوە، هەریەك لەو هاوڵاتیانە بە چەندین ساڵ و مانگ لەسەر تەزویرات زیندانی دەكرێن.
وەكو بینیمان لەم هەڵبژاردنەی 25/7/2009 دا سەرانی بێسەری بنەماڵەی بارزانی ئیرادەی خەڵكی كوردستانیان تەزویر كرد، بۆ ئەوەی مەسعود تەزویرچی ببێتەوە بە سەروەكی تەزویر چیەكانی كوردستان، بەڵام ئەوەی جیگای داخە لە كوردستاندا بێدەنگی ئەو دادوەرانەی كوردستانە لە بەرامبەر تەزویرچیەكی وەك مەسعودا، ئایە ئەوە كەی ڕەوایە هاوڵاتیەكی سڤیل لە سەر تەزویر كردنێك چەندین ساڵ زیندانی بكرێت و سەروەكی تەزویر چیەكانیش كە مەسعود تەزویرچیە ئازاد و سەروەك بێت؟!!
بەڕاستی ئەم وڵاتە وڵاتی فەنتەڵوسە وڵاتی مافیا و دزوو جەردەكانە، مەسعود ساختەچی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەبێتە سەروەكی تەزویرچی و ساختەچیەكانی كوردستان، لەبەر ئەوەی خەڵكی ئازاد و ئازای كوردستان دەنگیان بە مەسعود نەداوە، تەنها تەزویرچی و ساختە چیەكانی بنەماڵە كورد كوژەكەی خۆی نەبێت، كەسێك ئەگەر تۆزێك تێفكرێت دەزانێت مەسعود ساختەزانی خەڵك دەنگی پێنەداوە و سەروەكی خەڵكی كوردستانیش نیە، داخی ئەوەشم ناچێت كە كۆمەڵێك كورد لە كوردستانی باكورەوە لەو ساختە چێتیەدا بەژداربووەنە، بەم پێوەرانە بێت مەسعود ساختەرزانی تەنها سەروەكی ساختە چیەكانی كوردستانی باشور نیە بەڵكو بووەتە سەروەكی ساختەچیەكانی كورد لە دوو پارچەی كوردستاندا.
سەرانی بێسەری بنەماڵەی مەسعود ساختەرزانی ئەگەر بیرێك لە خۆیان بكەنەوە هۆشیەك بەبەر خۆیاندا بهێنن ئاوڕێك لە مێژوو بدەنەوە كە دیكتاتۆرەكان چۆن گۆڕ بە گۆڕبوونە، ئەوە بەزوترین كات مەسعود ساختەزانی خۆی دەكوژێت، زۆربەی خەڵكانی گەرمیانی خاوەن هەزاران شەهید و ئەنفال هەرگیز تەزویر چیەكی وەك تۆ بە سەروەكی خۆیان نازانن، من وەكو تاكێك لە گەرمیاندا هەرگیز جەنابت لە سەدام بە كەمتر نازانم، چونكە ئەوەی سەدام بە گەلی كوردی نەكرد تۆی خاوەن سێ بڕوانامەی دكتۆرای خیانەت، تەزویرات، دزی و تاڵانی، بە گەلەكەمانت كردت، بە بڕوای من ئەبێت كاتێك خۆت و تاڵەبانی مردن خەڵكی كوردستان بتانبات سەدام لە گۆڕەكەی لابەن و ئێوە بخەنە جێگاكەی، چونكە بەڕاستی ئەو گۆڕستانە قابیل بەخۆتانە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە