عه‌لی له‌تیف دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان که‌وت
Saturday, 18/07/2009, 12:00
یاریزان و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان عه‌لی له‌تیف ئه‌مڕۆ له یه‌کێك له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری ئه‌ڵمانیا دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان که‌وت به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڕووده‌کاته نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌که‌ی به‌مه‌به‌ستی پشکنینی دڵ پاشان پزیشکی تایبه‌ت ئاگاداری کرده‌وه که‌ده‌بێت له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه و نه‌شته‌رگه‌ری بۆبکرێت که (سهمامهیهکی دڵی) وه‌ستابوو به‌ڵام به داخه‌وه نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (18 / 7 / 2009) دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان که‌وت و خوا سه‌بووری خێزانی و دوو کوڕه‌که‌ی و براو که‌س و کاری بدات ، به ناوی گشت وه‌رزشکار و وه‌رزش دۆستێکه‌وه له خوای گه‌وره داواکارین دوا ناخۆشی بنه‌ماڵه‌که‌یان بێت و به‌هه‌شت جێگای بێت
عه‌لی له‌تیف ساڵی 1944 له گه‌ڕه‌کی چواربا‌غ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه ، له‌ساڵی 1964 هه‌ڵبژێردراوه بۆ یانه وهه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا یه‌که‌م یاری بۆ یانه‌ی سلێمانی کرد له‌گه‌ڵ یانه‌ی کاره‌بای به‌غدا له یاریگای ئیداره مه‌حه‌لی سلێمانی ، عه‌لی له‌تیف یاریزانی تۆپی پێ و باسکه و گۆڕه‌پان و یاری باله بوو پاشان بووه به ڕاهێنه‌ری یانه‌و هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی له یاری تۆپی پێ و باسکه پاشان ناوبژیوانی پله یه‌ك بووه له تۆپی پێ و باسکه شان به‌شانی وه‌رزش که‌سایه‌تیه‌کی ناسراو بووه له هونه‌ری شێوه‌کاری و چه‌ندین پێشانگای کردۆته‌وه له ووڵاته‌کانی ئه‌وروپا و یابان و که‌نه‌دا و چه‌ندین ووڵاتی تر ، ماموستا عه‌لی ده‌ستی شیعریشی هه‌بووه و کوڕه‌که‌شی به ناوی دیلان یه‌کێکه له گۆرانی بێژه سه‌رکه‌وتووه‌کان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست