ئاگادارییه‌ک له ده‌زگای په‌رییه‌کانی یاماتان
Monday, 17/01/2011, 12:00
هاوڵاتیانی کوردی به‌ڕێز
ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که ده‌زگای کۆمه‌ک کۆکردنه‌وه‌ی په‌رییه‌کانی یاماتان له رۆژی 12 / 1/ 2011 له‌لایه‌ن گروپێک له ژنانی کورد، له وڵاتی سوید، دامه‌زرا.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م ده‌زگایه ئه‌وه‌یه، که کۆمه‌کی مادیی کۆبکرێته‌وه بۆ یارمه‌تییدانی ئه‌و ژن و پیرێژنانه‌ی که پێویستیان پێیه‌تی.
ئێمه دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌م ده‌زگایه‌ی ئێمه له ژێر چاودێریی داموده‌زگای سویدیدا ده‌بێت و ژمێریاریی ره‌سمی بڕواپێکراومان هه‌یه، که مه‌رجه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌زگایه هه‌موو ژمێریاریی ده‌زگاکه ساڵانه ده‌خرێته به‌ر چاودێری ده‌زگا سویدییه‌کان. هه‌موو ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی کۆده‌کرێته‌وه، بۆ ژنانی کورد به کاردهێنرێت. له داهاتوودا پرۆژه داده‌نێین وه‌ک خه‌ڵوه‌تگای پیریی له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، یان دابینکردنی کار بۆ ئه‌و ژنانه‌ی، که له سه‌ر شه‌قامه‌کان سواڵ ده‌که‌ن.
به هاریکاریی هه‌موومان ده‌توانین ژیانی زۆر له‌و ژنه کوردانه بگۆڕین و داهاتوویه‌کی باشتر بۆ زۆر له‌و منداڵانه دابین بکرێت، که به‌هۆی هه‌ژارییانه‌وه ناچار بوون له سه‌ر شه‌قامه‌کان شت ده‌فرۆشن، یان سواڵ ده‌که‌ن.
به‌مزوانه ژماره‌ی حسابی بانک بڵاوده‌که‌ینه‌وه، تا هه‌ر که‌سێک ویستی یارمه‌تیی بدات، کۆمه‌که‌که له سه‌ر ئه‌و حسابی بانکه دابنێت.
له‌گه‌ل رێز و پێزانینی خۆمان
ده‌سته‌ی کارگێڕیی ده‌زگای په‌رییه‌کانی یاماتان
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 0737137622
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست