کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ساتێ بۆ یەك بوون؟!

Thursday, 13/12/2012, 12:00



ئەمڕۆ زەمەن
تابلۆیەكی جوانی
نەخشان،
پێی وتین هەموو
پێكەوە
...
بەیەكسانی و
پێكەوە بوون
جوانی دەبەخشین
بەژیان،
پێی وتین كەس
بەگەورەیی خۆی
نەنازێت.
دەرفەت هەبێت
هەروەك گەورەكان بەكارن
بچوكەكان،
ئەمڕۆ هەموو
كات و ڕۆژو
هەیڤ و ساڵی
ئەم سەدەیە
هاوشێوە بوون ،
ئەمڕۆ هەموو
كاتژمێرەكانی
مێژوو
لەوێسگەیەكی
زەمەندا
بۆ چەند ساتێ
پێكەوە بوون ،
ئەمرۆ ساڵ نەیوت
من گەورەم
هەردەبێت گەورەی
ئیوە بم،
مانگ بەڕۆژی نەوەت
نابێت لە گەڵ تۆ دا
هاو شێوە بم،
ڕۆژو سات
خولەك و چركە
لە گەڵ هەیڤ وساڵ
یەكسان بوون،
ئەمڕۆ هەموو
ژمارەكان
بەمەزن وبچوكەوە
بەیەكەوە
زێدە جوان بوون،
بۆئەوانەی
خۆیان بەگەورە دەزانن،
ئەگەر نیشتمان پەروەرن
یان خەمخۆری كوردستانن؟!
ئەگەر دڵسۆزی نەتەوەن
بۆ گەل و خاك پشتیوانن؟!
هەموو ڕەنگەكانی وڵات
كۆكەنەوە،
لەسەر نەخشەی
ئەم جیهانە
شوێنێ بۆ كورد بكەنەوە ؟!!


كوردۆشوانی
12\12

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە