کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئەو دەسەڵاتەی كە باوك و دایكی پیركردین و تەمەنی گەنجێتی ئێمەشی برد

Thursday, 24/03/2011, 12:00




هەمیشە سڵاو لەئێوەی خۆڕاگرو ماندوو نەناس لەپێناو داوای ڕەواتانا، لەپێناو گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانی لەكوردستاندا.
بەرێزان هەمووتان باش دەزانن ئەم دەسەڵاتە كوردییەی كە لەدروستبونیەوە خەریكی ئینشیقاق و سڕینەوەی یەكتر بوون، لە 64 ەوە لەهەوڵدان بۆ ئەوەی لایەكیان ئەویتر بچەمێنیچتەوەو خۆی بەتەنها خاوەنی ئەم وڵاتە بێت، لەهەموو ئەم مێژووەشدا پارتی لەیەكێتی كوشتووەو یەكێتی لەپارتی كوشتووەو هەر جارەش یەكێكیان لەپەنای دوژمنی كوردا بەرەنگاری ئەوی تر بۆتەوە، ئەمە پانتاییەكی گەورەی ئەو مێژووەی داگیركردووە كەهەمیشە پێمان دەفرۆشنەوە. ئەم مێژووە گەیشت بە حكومەت و پەرلەمانی ساڵی 1992 بەڵام لەوەشدا نەیەكێتی بۆ پارتی، نە پارتی بۆ یەكێتی تەنازولی نەكردو وەك یەك پەرلەمان و حكومەتیان دابەشكردەوە! لەوەش زیاتر بەچەك و خوێن هەوڵیاندا تەنازول بەیەكتری بكەن، تا گەیشت بەوەی جارێكی تر لەپەنای دوژمنی كورداو لەكۆتایین ڕۆژی مانگی ئابی ساڵی 1996 پارتی یەكێتی لاواز كردو هەولێری داگیركرد. ئەو هەولێرەی كە تاكو ئەمڕۆ داگیركراوە لەبەرامبەر دەنگی ئازادا.
بەڕێزان هەر ئەم دوو حزبە بوو باوك و دایكی پیر كردین بەئومێدی ئەوەی ژیان بۆ ئێمە خۆش بكەن، بەڵام بەداخەوە هەر ئەوانن لەئێستادا بە 20 ساڵ تەمەنی گەنجێتیان لێ سەندین بەبێ ئەوەی خۆشگوزەرانی بەژیانمان ببەخشن، ئەوان ڕاستیان نەكرد شۆڕشیان فرۆشت بە پۆست و پارە، میلەتیان خەڵەتاند بە درۆو بەڵێنی بێ كردار، بۆیە كاتی خۆیەتی هەموو داخوازییەكانمان لەڕوی ئەم حكومەتە بكێشینەوە، پێیان دەڵێین ئەوە ئێوە نین كە ئێمە چاوەڕوانی 20 ساڵمان لەگەڵ بەڕێكردن بۆ ئەوەی ژیانمان باش بكەن، ئیتر چاوەڕوانی ئەوە نەبین كە ڕاستمان لەگەڵ دەكەن، ئێوە خۆتان بخەڵەتێنن بەڵام ئێمە ناخەڵەتێین و هەموو داخوازییەكانمان دەكەین بەیەك داوای ڕەوا ئەویش ئەوەیە ئێمە ئیتر هیچمان لەئێوە ناوێ چونكە لەمە بەدوا ئیتر ئێوەمان ناوێ.

ئەم وتارەم لە 24.3.2011 لەمەیدانی ئازادی خوێندەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە