هەندێ لە گەندەڵیەكانى ڕاگرىكۆلێژى زمانى زانكۆى سەلاحەددین
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
2079 بینراوە
بەشى یەكەم:
ئەوانەى باس لە گەندەڵى ئەكەن كەمن، بەڵام ئەوانەى گەندەڵن زۆرینەن ... من وەك مامۆستایەكى زانكۆ زۆر خەفەت ئەخۆم كاتێك ئەبینم ناوى زانكۆ و مامۆستاو ڕاگر وەكو گەندەڵچى لەسەر تۆڕەكانى ئەنتەرنێت و میدیاكان ناویان ێت، چونكە لاى هەمووان ئاشكرایە مامۆستاى زانكۆ لە هەموو جیهانا بە پیرۆزى سەیر ئەكرێ و خۆشى ئەم پیرۆزیە نادۆڕێنێ...
بەداخەوە لەم كوردستان خێرلەخۆ نەبینیوەى خۆمان شتەكان هەمووى پێچەوانە بۆتەوە و گەندەڵى وەزارەتى خوێندنى باڵا و زانكۆ و كۆلێژەكان و مامۆستایانى زانكۆشى گرتۆتەوە.
لەچەند بابەتێكى ماڵپەڕە بەڕێزەكەتاندا باس لە چەند كەسێك كرابوو كە گەندەڵن، ئەوەى من ئاگادارم و بۆئەوەى بۆ مێژوو و گەلەكەمان ئەوەى ئەیزانم بیخەمە ڕوو ئەو كابرایەیە كە ناوى (نەوزاد حەسەن خۆشناو)ە و ئێستا كراوەتە ڕاگرى كۆلێژى زمانى زانكۆى سەلاحەددین ، نامەوێ باس لە داوێن پیسى و خوێڕاتى ئەم ناپیاوە بكەم كە چۆن كاتى خۆ ی لە كۆلێژى پەروەردەى هەولێر مامۆستا بوو و قوتابیە كچەكانى ئەكەواند و پێى ئەگوتن ئەبێ لەگەڵم ڕابوێرن تا دەرچن!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟ چەندین قوتابى ئەو كات و مامۆستایان شایەتى ئەم كارانەى ئەوەن. ئێستاش هەر لەو كارانەى بەردەوامە، هەروەها باس لەوەش ناكەم كەكات ى خۆى بەعسیەكى گەورە بووە و بەردەوام خەریكى ماستاوچیاتى بووە بۆ بەرپرسە بەعیسە عەرەبەكان و كە بەشى عەرەبیشى تەواو كردووە بەدافیعى عروبە بووە و ئەو كات ئەیگووت كە دایكى توركمانى كەركووكە و خۆى بە كورد دانەئەنا، هەروەها نامەى دكتۆراكەشى پاش ڕاپەڕین لەنلو ڕژێم تەواكرد خۆتان ئەزانن دواى ڕاپەڕین كەسێك پیاوى ڕژێم نەبوایە نەئەوێرا بچێتە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى ڕژێم، كەچى جەنابیان بێ ڕاوەستان لە بازگەكان ڕۆژانە ئەچووە ناو ڕژێم و هەواڵ و زانیارى كوردستانى بۆ ڕژێم ئەبرد.
ئەوەى من ئەمەوێ لەسەرى بووەستم لەچەند خاڵ بۆتانى ڕوون ئەكەمەوە:
1- دواى ڕاپەڕین ئەوكاتەى ڕژێم دەسەڵاتى خۆى و ئیدارە حكومیەكانى لە هەرێم كشاندەوە و زانكۆى سەلاحەددین تاكە زانكۆ بوو لەهەرێم لەهەموو كات زیاتر پێویستى بە مامۆستاى زانكۆ هەبوو، ژمارەیەك لە مامۆستا چەلاوخۆرەكانى ڕژێم هەڵاتنە ناوڕژێم و زانكۆى سەلاحەددینیان جێهێشت تا فەشەل بە دەسەڵاتى كوردیى بێنن، ((نەوزاد حەسەن خۆشناو)) یەكێك بوو لە مامۆستا خۆفرۆشانەى كوردستانیان جێهێشت، ئا لەوكاتە بوو كە مامۆستا خۆڕاگرەكانى زانكۆى سەلاحەددین بۆ ماوەى شەش مانگ بێ مووچە وانەكانى خۆیان ئەوتەوە.
2- ڕژێم بە پلانێكى داڕێژراو لەگەڵ هەندێ لە وڵاتە عەرەبیەكان هەوڵى ئەوەیان ئەدا زمانى عەرەبى لە وڵاتانى مەغریبى عەرەبى بڵاو بكەنەوە، چونكە زۆربەى هاوڵاتیانى ئەم ناوچانە عەرەبى فوسحایان نەئەزانى زیاتر خوێندن بە فەڕەنسى بوو، ناوبراو یەكێك بوو لەو مامۆستا عەرەبە عیراقیانەى كە خۆى ناونووس كرد و چووە وڵاتى لیبیا چەند ساڵێك لەوێ مایەوە و خزمەتى ئەو وڵاتە عەرەبیەى لا چاكتر بوو لە خزمەتى كوردستان و زانكۆى سەلاحەددین، كەچى ئەمڕۆ كراوەتە ڕاگر بۆ دژایەتى كردنى ئەو مامۆستا كوردپەروەرانەى كوردستانیان جێ نەهێشت!!!!!؟؟؟؟.
3- ئێستا كە ڕاگرە ئەم كارە نابەجییانە ئەكات:
أ- ستافێكى توركمان و یەكێتى لەدەورى خۆى كۆكردۆتەوە بەم شێوەیەى خوارەوە:
- (پ.ى.د. گولیزار كاكل) سەرۆكى بەشى عەرەبى بەیانیان دوژمنێكى سەرسەختى كورد و پارتییە، تا توركى هەبێ بە كوردى قسەناكات، چونكە توركمانە.
- (د. حاجى نەوزاد شوكر سەرۆكى بەشى عەرەبى ئێواران توركمانێكى شۆڤینییە)
- (د. حازم توركانێكى جەبهەى توركانییە سەر بە احسنا دۆغرەمەچییە كە تۆرانچیەكى دژ بە كوردە)
- (د. شادان جەمیل یاریدەدەرى ڕاگرى بەیانیانە ئەویش توركمانێكى مەسڵەحەت چییە)
- (پ.ى..د. وریا عزالدین یاریدەدەرى ڕاگرى ئێوارانە نەك هەر تەنها توركمانە بەڵكو تا ساڵى 1996 لەناو ڕژێم پایەكى بەرزى هەبوو و بەر لە ڕاپەڕینیش بەرپرسى حزبى بەعس بوو و مامۆستایانى كۆلێژى ئادابى هەراسان كردبوو ئەیكردنە جیش شەعبى و ژمارەیەكیشیانى بەگرت داوە.
زۆربەى كات كە ئەچیە ژوورى ڕاگر وائەزانى لە توركیا دانیشتووى هەر بە توركى جەنابى ڕاگر و سەرۆك بەشەكان و یاریدەدەرى ڕاگر و هەموو فەرمانبەرانى نووسینگە و ژوورى نهێنیش بە توركى قسەئەكەن و چونكە مەرجێكى سەرەكى لاى ڕاگر ئەوەیە ئەبێ ئەو ستافەى كارى لەگەڵ ئەكەن ئەبێ توركان بێت.
هەندێك لە سەرۆك بەشەكان كەسانى تورك نین بەڵام هەوڵى یاوە كەسانێكى وابكاتە سەرۆك بەش و بەرپرسى ئیدارى كۆلیژەكە كە نەتوانن بێ فەرمانى ئەو بچنە ئاودەستیش!!!.
ب- لەوكاتەدا كە مامۆستیانى كۆلێژەكەى شوێنى دانیشتنیان نییە و ژوورەكانى كە هەشە كۆن و پیس و مێز و كورسى شكاو ى لێیە جەنابى ڕاگر و ژوورێكى تایبەتى بۆ فەرمانبەرێكى كچ داناوە بەناوى ژوورى نهێنى ،چونكە كچێكى بەرچاوە و ناسكە و سەربارى ئەوانەش توركمانە!!، جەنابیان حەز بە ئافرەت و توركمان ئەكات!!! ناوە ناوە بە ئیش و بێ ئیش بانگى ئەكاتە ژوورەكەى خۆى پێى ئەڵێ (حەیاتى قوربان نەجەسەن .....)!!!
ت- خەریكى نانەوەى ئاژاوەیە لەنێوان قوتابیان و مامۆستان و هەروەها لەنێوان مامۆستاكانیش.
پ- دژى كورد و پارتییە هەركاتێك بەرپرسى قوتابیان یان حزبى بێنە لاى بە خاڵە خاڵە بانگیان ئەكات ، خاڵە چۆنى؟ چ هەیە ؟! كە لە ژوورەكەى ئەچنە دەر هەزار جوێنیان پاش ملە پێئەدا و ...... !!!!!!!
ج- مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان زۆر بەگلەیین لەوەى كە جەنابى ڕاگر هەموو كارەكانى كۆلێژى خستۆتە دەست بەناو مامۆستایەك كەناوى (شوان سلێمان یابە) یە، قوتابیانى ماستەر باسیان لەوە ئەكەن ئەڵێن :(گەر كارێكتان هەبێ بڕۆنە لاى شوان یابە چونكە دختۆر نەوزار بەگێى وى دەكات) !!!!!!!!!
خێرە ڕاگرى بێ ڕێز ئەوها گرنگى بە شوان یابە ئەدەى!!؟؟ خۆ پارتیش نییە بەڵكو یەكێتیە و... ؟؟؟ یان كچى باشت بۆ یەنێ؟؟؟؟!!!!
ح- شوان سلێمان یابە یەكێكە لەو یەكێتیانەى بەنهێنى كار بۆ یەكێتى ئەكەن و بە پاڵپشتى (د. محمد فازل) حەفتانە لە كاتى شەڕەكانى ناوخۆش ئەچووە سلێمانى هەواڵ و زانیارى بۆ دەزگاكانى یەكێتى ئەگواستەو و زۆر بەئاشكرا هەردووكیان جوێن بە یەكێتى ئەدەن و جگە لەمەش شوان سلێمان دەستێكى باڵاى هەیە لە ..... بۆ سەرانى پارتیش ئەبا وەك بەدران ئەحمەد حەبیب و .... هەواڵە كانى ئەوانیش بۆ یەكێتى ڕاستەوخۆ ئەگوازێتەوە و بەردەوام مۆبایلەكەى لەدەستە دەنگى مامۆستا و قوتابیان تۆمار ئەكات بۆ ڕاگر.
خ- ڕاگر هەموو نیوەڕۆ و ئێوارەیەك لەگەڵ شوان یابە و هەندێ جار محمد فازلیش لەسەر بودجەى كۆلێژ لە چێشتخانەكانى هەولێر و سلێمانى و دهۆك خەریكى خواردنەوە و ڕابواردنن!!!!!!!! سەنتەرى ڕۆشنبیرى زانكۆو ئاڤاشین و .... شایەتى ئەم ڕاستیەن. ئایە ئەم گەندەڵى نییە خواردنى ڕۆژانەى خۆیان لەسەر بودجەى كۆلێژ بێ و سامانى حیساباتیش گەر لە نەسریەى بەیانیان پارەى ئەو مانگە نەمابێ لە خوزێنە لەبن نەهاتووەكەى ئێواران بەناوى وەرەقە و كتێب و .... سەرفى ئەكات.
كوا رەقابەى مالى لەكوێندەرى؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
تێبیى:
1- پەنا بەخوا لەبەشەكانى تر چەند گەندەڵیەكى ترى ئەم ڕاگرەتان بەبەڵگەوە بۆ ئەخەینە ڕوو.
2- خوێنەرانى بەڕێز ئاگادار ئەكەینەوە هەرزانیاریەكیان لادەست ئەكەوێ لەسەر ناوبراوان بۆ ئەم ئیمەیلەى خوارەوە ڕەوانە بكەن.
[email protected]