کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی، که‌ به‌هۆی خیانه‌تی نیشتمانی 31 ی ئابه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌

Saturday, 11/07/2009, 12:00


تێبینییه‌کی سه‌رنجڕاکێش:
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاگادارییه‌مان بڵاوکرده‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی خیانه‌تیی 131ی ئابه‌وه‌ زیانیان لێکه‌وتووه‌ ده‌توانن داوای یاسایی خۆیان ڕاسته‌وخۆ بۆ دادگای تاوانه‌کانی باڵای عێراق، که‌ هه‌ر له‌وێوه‌ به‌ عه‌ره‌بی بۆیان ناردبووین، دیاره‌ پێشتر ڕاگه‌یاندنه‌کانی ناوه‌وه‌ی کوردستان نه‌یانوێرابوو ئه‌م مه‌سه‌له‌ی بوروژێنن، بۆیه‌ دواجار ئێمه‌یان به‌سه‌ر کرده‌وه‌.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌ی کوردستانپۆست، دیسان په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردین، که‌وا عارف شاهین سه‌رۆکی دادگای باڵای تاوانه‌کان، له‌ مانگی شه‌شدا له‌ لایه‌ن مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ ده‌عوه‌ت کراوه‌ بۆ سه‌ری ڕه‌ش، خۆی و خێزان و که‌سوکار و که‌سی نزیکی له‌گه‌ڵ بووه‌، بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌و ناوه‌دا ماونه‌توه‌، ئه‌م کاره‌ی مه‌سعود ئه‌وه‌ نیشان ئه‌دات، که‌ عارف شاهین له‌لایه‌ن مه‌سعود و ده‌زگای پاراستنه‌وه‌ کڕابن، ته‌نانه‌ت له‌ڕێگای ئه‌ویشه‌وه‌ گومانی ئه‌وه‌ ده‌کرێت هه‌ر له‌ناو خودی دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌ به‌غدا، چه‌ندین که‌سی تریش پاراستن کڕیونی.
هه‌روه‌ک ئاگادارکراینه‌وه‌ و داوایان لێکردین که ئه‌م نووسینه‌ی که ئه‌و ئاگادارییه‌ ڕابگرین، تا زانیاریی تازه‌مان به‌ده‌ست ده‌گا و به‌ شێوه‌یه‌کی دیکه‌ هه‌وڵ بده‌ین هه‌مان مه‌سه‌له‌ بوروژێنین و حکومه‌تی مالکی له‌وه‌ ئاگاداربکه‌ینه‌وه‌، تا به‌دواداچون له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خۆفرۆشتن و په‌یوه‌ندیی ژێربه‌ژێری عارف شاهین ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کوردستانپۆست هه‌وڵ ده‌دات که‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی نامه‌یه‌ک بۆ مالکی بنێرێت، کامپینێک به‌ڕێ بکه‌ین، تا مالکی به‌ پێی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌و که‌سانه‌ پاکبکاته‌وه‌، که‌ هاریکاری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌که‌ن و ده‌بنه‌ رێگر بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و داوایاساییانه‌ی دژی مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌و دادگایه‌ ده‌چێت.
له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هه‌واڵ و ئاگاداری دیکه‌تان بۆ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌.

کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە