کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژى ئاشتى مەرگ ئەبارێ ؟!

Wednesday, 24/08/2011, 12:00








حەوتەم یادى رۆژى ئاشتى

جیهانى بوو
لەسەدەى بیستویەكەمدا،
ئاشتى خوازانى گۆى زە وى
كەڕنەڤاڵێكى سپییان
بەڕنگى سپیەوە سازكرد،
ژیان دۆستەكان
نەفرە تیان لەشەڕدە كردوو
گوڵى سپى یان بەدیارى
بۆیەك دە برد،
لێ، نیشتمان و زێدى كورد
وڵاتى ئازادى خوازان،
وارى "ماد"ودەڤەرى "میزۆپۆتامیا"و
خاكى پیرۆزى كوردستان،
لەچوارلاوە
پەڵە هەورى رەشوتاریك
ئاسمانى ڕوونى داپۆشى،،
شەڕخوازە كان
داگیركەرەخوێن مژەكان
دەست لەناودەست
پەیمان وبەڵێنى شومیان بەست ،
بۆئەوەى كورد
هەمیشە هەرگیرۆدە بێت
بەڕەش پۆشى ،،
تۆرانییەكان
لەباكورى وڵاتەوە
ڕۆژى ئاشتى
مەرگیان كردبەدیارى بۆژیان،
لەسێیەم هەزارەى مێژوودا
بۆمبى كۆكوژى "ناپاڵم"
بۆنى یاساخى "كیمیایى"
كۆت وبەندو سەركوت كردن
جەژنانەبون بۆكوردستان،
* * * *
مێزەر پانە ڕیشنەكان
وەكودڕندەى ترسناك
تینوى خوێن بون
لەڕۆژهەڵاتى نیشتمان،
سێدارەكان
وە ڕس بوون لەگەردنى كورد،
تژى بوون لەئازادیخواز
زیندانەكان ،
" تۆپ وموشە ك"
لەسنوورى دە سكردەوە
تێ ئەپەڕى و
بۆپیرۆزى ڕۆژى ئاشتى
وێرانێ كرد ماڵى كوردان،
* * * *
لەباشورى نیوە ئازاد!!
نەوە كانى "عەلى وعومەر"
هاوبەشەكانى دەسەڵات
وابەنیازن
ڕنجى نیوسەدە تێكۆشان
بسوتێنن !
هەربەیاسا
پیلانى ڕابردوو تەواوكەن !!
دەیانەوێ
دەست وپێی ئازادى ببڕَن
دڵى لەڕیشەدەربێنن،
بەرلەوەى رۆژى ئاشتى بێت
هەڵ گرا نى پیامى خوا !!
پە یڕەو كارانى ڕێبازى
دواپە یامبەر ،!
بڕیاریان دا
خوێن بڕژێنن قوربانى كەن !!
ڕێى حەفتاو سێیەمین فەرمان ،
حەفتاوسێیەمین مەرگەسات
حەفتاوسێیەمین كۆكوژى
بگرنە بەر!!!
هەربۆ یادە پیرۆزەكەى ئاشتى خوازان،
"لالش" یان كرد بە كوشتارگەو
دەریایەكى سوریان ئافران !
* * * *
بەعسیەئەسەدیەكانى شام
لەرۆژئاواى وڵاتەكەم
فەرمان ڕە وان ،،
داگیركەرو چەوسێنەرن
تۆقێنەرن بەدڕ فتارن
بێ هەست وسۆزو ویژدانن
هەروەك بەعسیە روخاوەكان
ئاشنای مەرگن
بەئاسودەیی و جوانی ژیان
هەراسانن!
بۆیە لە رۆژی ئاشتیدا
پەیمانیان دا ،
ئەوەى كوردە وناسنامەى خۆى
ئەسوتێنێ،
ئەوەى خاكى داگیردە كرێ و
بێ دەنگ ئەبێ ودۆژدامێنێ،
ئەوەى "عەگال"بخاتە بان تەوقى سەرى و
كڵاووجەمانەكوردییە كەى
لەكێلى گۆڕێك ئاڵێنێ،
ئەوەى بەرگى ئاڵوواڵاى تاوس ئاسا
فڕێ بداو
خۆى لە عابایەكى ڕەشدا
هەڵكورمێنێ ،،
ئەوە لاى بەعسی"ئەسەدی"
زۆرپەسەندە !!
گەرچی بەرخۆدان بۆژیان بەردەوامە
بەڵام هێشتا
ناسنامەی سەدان هەزاركورد
لەكەنارى ئۆقیانوسى عەدەمدایە و
بەتاڵەمویەكەوە بەندە !!
* * * *
باوڵاتى من هەرپڕبێ
لەكۆترى سپى ئاشتى
بانیشتمان هەرتژى بێ
لەئەویندارى سەربەستى
باهەربڵێین بژى بژى ڕۆژى ئاشتى ،،
لێ ، ئەوان هەرشەڕیان دەوێ ،
گەرخوێنى كورد نەخۆن تینوون
گەر رۆحی كورد نەخۆن برسین
بەكۆیلە یى كورد ئاسودەن
بە سوتانى كوردستانیش
دەروونى ڕەشیان ئەسرەوێ ،
ئەوان چواركەڵبە ى خوێناوین !
لەناودەمى گورگێكى هار
هەرگیزدەستێك
بەتەنها خۆی ئەوكەڵبانە ناشكێنێ
چوارمستەكۆڵە پێكەوە
نەك هەر كەڵبە
بەڵكوگورگیش ئەتۆپێنێ!!!!
1/9/2007
تێبینی: ئەم هۆنراوەیە چوارساڵ بەرلەئێستا نوسراوە بەڵام ئێستا داگیركەری وپیلانگێڕی وپەلاماردانی كوردوكوردستان زۆر زیاتر بووە ، وا جارێكی تر یادی رۆژی ئاشتی دەكەینەوە بەڵام شەڕ گەرمتر بەرۆكی گرتوین ،ئەوەی گۆڕانكای بەسەردا نەهاتووە پەرتەوازەیی لایەنە سیاسیەكانی كوردستانە، چواركەڵبەكە بەردەوام خوێناوی تر دەبن و چوامستەكۆڵەكەش بەردەوام مەودای نێوانیان فراوانتر دەبێت ؟!!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە