کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شه‌قام، ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیشی تێپه‌ڕاند

Monday, 06/01/2014, 12:00

1365 بینراوە






ماوه‌ی چوار ساڵه‌، هه‌ر یه‌ك له‌ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه‌ كۆیله‌یه‌, ململانێ و ئیدیعای موڵكایه‌تی شه‌قام وڕای گشتی و توێژه‌ گه‌نجه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌كه‌ن.. زۆربون ئه‌وانه‌ی به‌پرچی جێڵاوی و بۆیاخی ڕه‌شی قه‌ترانییه‌وه‌ خۆیان به‌نوێنه‌ری گه‌نج و شه‌قام ئه‌زانی، هه‌بون به‌ ڕاناوی "ئێمه‌" كوڕێنی و كچێنییان ئه‌نواند، شه‌قامه‌كانیان ئه‌هه‌ژاند و ئاڕاسته‌یان ئه‌كردن، به‌ڵام له‌شه‌قام و له‌سه‌رزه‌مینی واقیعدا نا! به‌ڵكو له‌سه‌ر ڕایه‌ڵ و له‌ره‌ی تیڤی و ڕادیۆو تۆڕو سایته‌ ئه‌لییكترۆنییه‌كانه‌وه‌..
زۆری نه‌برد، له‌ڕۆژانی یه‌كه‌می ساڵی نوێ، پاش ڕه‌وینه‌وه‌ی ته‌مومژی هه‌ڵبژاردنی گشتی 21ی ئه‌یلولى 2013، ئه‌وكاته‌ی لسیتی براگه‌وره‌ مه‌ستی چنینه‌وه‌ی شیرینی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بو، برا‌به‌شه‌كه‌شی له‌لاكه‌ی تره‌وه‌ سه‌رقاڵی تیماركردنی زامه‌ قوڵه‌كه‌ی بو، هه‌وڵی ڕاگرتنی نه‌زیفی جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت و ماندوی خۆی ئه‌دا، ئۆپۆزسیۆنیش به‌خولیای به‌شداریكردن له‌ده‌سه‌ڵات، نه‌شئه‌ی وه‌رزی كۆكردنه‌وه‌ی حاێلات بیرو هۆش و بینین و زمانی گۆت كردبو، نوێنه‌رانی گه‌لیش ته‌نها بۆ 30 ده‌قیقه‌ گردبونه‌وه‌و به‌سوێندخواردنێك به‌سه‌دان ملیۆن دیناریان له‌م چه‌ند مانگه‌دا‌‌ به‌هه‌ده‌رده‌‌دا..
به‌ڵی زۆری نه‌برد، له‌م وه‌رزه‌دا، گه‌نجان، له‌شه‌قامه‌ خوێناوی و كۆڵانه‌ قوڕاویه‌كانی سه‌ید ێادقه‌وه‌ قسه‌ی خۆیانكردو گۆمه‌كه‌یان شڵه‌قاند، ‌به‌هه‌نگاوێك ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیشیان به‌جهێشت و تێپه‌ڕاند.. خۆیان سه‌لماند، قسه‌ی خۆیان سه‌پاند، به‌جارێك هه‌موانیان ڕاكێشایه‌ شه‌قام و سوجده‌یان پێبردن، ئیستقاله‌كانیشیان پێ ڕیزكردن.
ئه‌مێسته‌ به‌دواوه‌، گه‌نج خۆیه‌تی، شه‌قام هه‌رخۆی, ده‌نگ و ڕه‌نگی خۆیان، ئیراده‌ی خۆیان، چیتر كه‌س ناتوانێ به‌ناوی هیچیانه‌وه‌‌ نماینده‌و وته‌بێژ بێ!! ته‌نها و ته‌نها گه‌نجانن له‌شه‌قامه‌وه‌ بڕیارده‌رن.. ئه‌وه‌ش حوكمی مێژوه‌،
به‌ڵێ، "له‌شه‌قامه‌ خوێناوی و كۆڵانه‌ قوڕاویه‌كانی سه‌ید ێادقه‌وه، گه‌نجان، ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیشیان تێپه‌ڕاند".


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)