به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ
Thursday, 10/12/2009, 12:00
ڕۆژی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ له کات و ساتێک دا پیرۆز ده‌کرێت که له به‌شێکی زۆر له جیهاندا پێشیلکاریه‌کان مافی مرۆڤ ، به هه‌مو شێوازیک له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتداران و تاکی زۆرداری کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ده‌چێت .
کۆمه‌ڵگای ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستان له‌م پێشێلکاریانه بێبه‌ش نین و ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی سی ساڵ ده‌سته‌ڵاتداری خۆیان هه‌مو چه‌شنه تاقیکاریه‌کی نامرۆڤانه‌یان به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا سه‌پاندوه و به واتایه‌کی تر مافه‌کانی مرۆڤ له یه‌که‌م رۆژی ده‌سته‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له کوردستان به شێوازێکی سیستماتیک پێشێل ده‌کرێت و مافی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانه‌وه واتایه‌کی بێمانایه.
له‌م ڕۆژه‌دا که کۆمه‌ڵگای ناونه‌ته‌وه‌یی تێده‌کۆشێت پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ که‌متر بکاته‌وه و نرخ و به‌هاکانی مرۆڤ بگه‌یه‌نێته ڕاده‌ی مڕۆڤێکی ئازاد و سه‌ربه‌ست ، له‌م قۆناخه دا کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕاگرتنی ده‌سته‌ڵاتی داسه‌پاوی خۆیان هه‌مو پێوانه‌کانی ئه‌م به‌هایانه ده‌خاته ژێر پی و به کوشتن و تۆقاندنی جه‌ماوه‌ری خه‌لک ئه‌م بۆشاییه پڕ ده‌کاته‌وه و ڕێژه ئه‌م پێشێلکاریانه ده‌گه‌یه‌نێته لوتکه‌ی خۆی.
ئه‌مرۆکه کۆمه‌ڵێک روناکبیر و پێشڕه‌وانی گه‌له‌که‌مان که‌وتونه‌ته ناو زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و 18 که‌س له‌م ئازادیخوازانه به بێ هیچ چه‌شنه تاوانێک حوکمی کوشتن و له سێداره‌دانیان به سه‌ر دا سه‌پاوه و له زیندانه‌کانی دژه به‌شه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه چونی ئه‌م حوکمه نایاساییه ده‌که‌ن.
به‌م بۆنه‌وه کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا بێزاری خۆی له بێدادگری و هه‌ڵس و که‌وتی نامرۆڤانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له گه‌ڵ خه‌لکی ئێران به گشتی و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له کوردستان به تایبه‌ت شه‌رمه‌زار ده‌کات و هاوکات له هه‌مو ده‌ستگاکانی ناو نه‌ته‌وه‌یی که ڕێز داده‌نێن بۆ مرۆڤ، داوا ده‌کات ئه‌م پێشێلکاریانه له قاو بده‌ن و له هه‌مو مێتۆده‌کانی په‌یوه‌ندی خۆیان که‌ڵک وه‌ربگرن بو فشار هێنانه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران ، هه‌روه‌ها داوا له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ده‌کات بێزاری خۆیان له مهر پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان ده‌رببڕن و ئه‌م پێشێلکاریانه له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه قه‌بوڵ نه‌که‌ن.
به‌هیوای ڕۆژێک که هه‌مو تاکێک بتوانی به ئازادی بژی و هیچ ده‌ستگا و حکومه‌تێک نه‌توانێت ئه‌م مافانه پێشێل بکات
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد-ئوروپا 20091210
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست