داده هێرۆ فریشته‌یه و ئێمه بوختانی بۆ هه‌ڵئه‌به‌ستین
Wednesday, 20/10/2010, 12:00
نه‌گبه‌تیه‌که‌ی ئێمه له‌وه‌دایه که هه‌رچیه‌ك ڕوئه‌دات که‌س خۆی ناکات به خاوه‌نی. ئه‌وه‌تا له سلێمانی دواناوه‌ندی فریشته ئه‌ڕوخێنرێت و ئه‌درێت به کۆمپانیه‌کی بازرگانی و قوتابیه‌کانی به‌سه‌ر سێ قوتابخانه‌دا دابه‌شئه‌کرێن و خانمی یه‌که‌می شاری سلێمانیش بێ ئاگایی خۆی ده‌رئه‌بڕێت و ئه‌ڵێت: تێکدان و ڕوخانی ئه‌و قوتابخانه‌یه تاوانێکه هه‌رگیز قبوڵ ناکرێت!!
هێرۆی برایم ئه‌حمه‌دی بێ چاووڕو زۆر بێباکانه ئه‌ڵێت: من ئاگام له‌و کاره نیه‌و ئه‌و کۆمپانیه‌ش که زه‌ویه‌که‌ی پێدراوه نایان ناسم.
باشه هێرۆ که ئێسته له سلێمانی بوه به حاکمی به‌روبه‌حر چۆن ئاگای له ڕوداوێکی وا گه‌وره نیه؟ خۆ له‌هه‌ر وڵاتێکی دنیادا قوتابخانه‌یه‌ك بڕوخێنرێت و زه‌ویه‌که‌ی پێشکه‌ش به ده‌وڵه‌مه‌ندێك بکرێت و قوتابیه‌کانیش بکرێنه کۆڵان، ئه‌وا ئه‌و کاره‌ساته ئه‌بێته هۆی ڕوخانی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته! به‌ڵام لای ئێمه داده هێرۆ خۆی بێ ئاگا ده‌رئه‌خات و فرمێسکی تیمساحیشی بۆ ئه‌ڕێژێت!! پاش ماوه‌یه‌کیش کاره‌ساته‌که کۆن ئه‌بێت و خه‌ڵك له‌بیری ئه‌چێته‌وه!
خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌سایه‌ی تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌ده‌وه له‌سلێمانی بستێك زه‌وی نه‌ماوه! ئێسته‌ش که‌وتونه‌ته ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان ته‌ختبکه‌ن و بیده‌ن به‌بازرگانه چاوچنۆکه‌کان! وه‌کو باس ئه‌که‌ن ئێسته‌ش بێگوێدانه به‌های ڕۆحی هاووڵاتیان، خه‌ریکه چای خانه‌ی شه‌عبیش تێكبده‌ن و بیکه‌نه بینای بازرگانی! من که قوتابیه‌ك بوم له ناوندی فریشته زۆر به ڕوخاندنی ئه‌و قوتابخانه‌یه دڵگران بووم و بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆمم هاته‌وه بیر. ئه‌مانه حساب بۆ هیچ به‌هایه‌ك ناکه‌ن! ئاخۆ که چایخانه‌ی شه‌عبیش کرا به بینایه‌کی بازرگانی و بیره‌وه‌ری هه‌زاران ڕۆشنبیر خرایه گۆڕه‌وه، داده هێرۆ بێئاگایی خۆی ڕائه‌گه‌یه‌نێت؟ یان وه‌کو ئێسته ئه‌ڵێت: تازه تێکدراوه‌و ئێوه‌ش سیر بخۆن و زوڕنا لێبده‌ن!
خانمی یه‌که‌می شاری سلێمانی چاوپێکه‌وتنێکی له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه که سه‌ربه‌قوڕی پێدێته پێکه‌نین! له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا جگه له‌وه‌ی هێرۆ بێ ئاگایی خۆی له ڕوخانی ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌رئه‌خات و به‌توندیش ئیدانه‌ی ئه‌کات، ده‌ریشیئه‌خات که له‌سلێمانیدا بستێك زه‌وی نه‌ماوه (گوایه ئه‌وان ئاگایان له‌هیچ نیه!)، نیگه‌رانی خۆشی به‌رانبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه ده‌رئه‌بڕێت، باسی نه‌بونی و که‌ساسی خۆی و خێزانه‌که‌شیمان بۆ ئه‌کات. هێرۆ ئه‌ڵێت : ئه‌گه‌ر یه‌ك شت به ناوی منه‌وه هه‌یه بمده‌ن له سێداره، ئێمه له‌م شاره‌دا هیچمان نیه، ته‌نها له سوریا یه‌ك خانومان هه‌یه و ئاو بێنه‌و ده‌ستبشۆ!
هه‌ر باشیشه ئه‌م جاره ناڵێت که مردین ئێوه له ڕای خوادا بماننێژن! له‌وه ئه‌چێت داده هێرۆ فریشته بێت و ئێمه له‌خۆڕایی تاوانی بۆ هه‌ڵبه‌ستین، ئه‌گینا بۆچی له سلێمانی به‌لای هه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کدا تێئه‌په‌ڕی ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ش خاوه‌نه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌ده؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست