کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆزشەکەی NRT ترس بوو یان ڕاستگۆی بو لەگەڵ دروشمەکانی خۆیدا

Friday, 08/02/2013, 12:00





کارکردن بەئیتیکی رۆژنامەوسی لەئێستاى ڕەوشی میدایای لەکوردستاندا خەریکە دەبێتە مەحاڵ و پێشتریش زۆرمان لەسەر ئەوە وتوە کە میدیای دەسەڵات و میدای ئازادیش زۆرجار ھۆکاری دروستکردنی فەوزا بون و زۆرکەسیان بەھەڵەی بیرکردنەو تێراماندا بردوە ,
ڕونکردنەوەوە و پۆزشەی کەناڵی ئێن ئاڕتی لای زۆر کەس مایەی شەرم ھێنەر بوو بۆ خودی کەناڵەکە بەڵام لای ئێمەو مانان یەکێک بوو لەکارەباشەکانی ئەو کەناڵە ؟ چونکە یەکەم بیرکردنەوەی کاربەدەستانی کەناڵکە لەدەرەوەی بیرکردنەوەی " ئەقڵەیتی دیوەخان " ی بوو , دووھەم کارکردن بوو بە " ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی " کە زۆر دەزگای تری ڕاگەیاندن لەکوردستان زۆربەکەمی کاری پێ ئەکەن.
وردەکاری پشت ئەو پۆزشەی کەناڵی ئێن ئارتی ڕەنگە لەئێستادا لای زۆرکەس بەمنیشەوە ڕون نەبێـت , بەڵام ئەوەی بینیم و ئەوەی گوێم لێیی بوو بەپێوەری ئیشی پیشەی و پرۆفیشناڵی ھەنگاوێکی شلگێرانەی کەناڵەکەیە بەئاراستەی کارکردن و دروستکردنی کلتورێک کە رێگە بەخۆی بدات قسەلەسەر ھەڵەکانی خۆی بکات و رێگە خۆشکەربێت بۆخولقاندن و بڵاوکردنەوەی ھزشیاری میدیای زیاتر .
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەو پۆزشە , ترسی کارمەندان و بەرپرسانی کەناڵە کەبوو لە ڕق و توڕەبونی کەس و کاری ئەو قوربانیەی کە خودی کەناڵە کە ھەواڵێکی لەسەر دروست کردبوو یان ڕاستگۆی کاربەدەستانی کەناڵەکەیە لەگەڵ دروشم و بانگەشەمانی خۆیاندا ؟

ڕاگەیاندن لەفۆرمەکانی (بینراو و بیستراو خۆێنراودا) دا جگە لەوەی مومارەسەکردنی شێوەیەکە لەشێوەکانی دەسەڵات , بەھەمان شێوەش لەکردارە پراکتیکیی یەکانی خۆیدا تەواوی دەسەڵاتەکان دەخاتە بەردەم لێپرسینەوەو چاودێریان دەکات , بەم پێوەرش ناوزەندکردنی ڕاگەیاندن بە (دەسەڵاتی چوارەم) لەکۆمەڵگە دیموکراسیە یەکاندا ناوزەندکردنێکی تەندروستانەیە و لەسیستەمی (دیکتاتۆر) یشدا دوا دەسەڵات , دەسەڵاتی ڕاگەیاندنە یان ئەوەی لەھیچ کایەیەکدا جێگەیەکی نییە بۆ خۆ فەرزکردن خودی (ڕاگەیاندن) ە , بەومانایەی ڕاگەیاندن کاتێک دەتوانیێت مومارەسەی دەسەڵاتی خۆیی بکات و بەردەوام بێت لە ڕوماڵکردن و بەشێوەیەکی پراکتیکی کار بۆ دروستکردنی بیروبۆچونی جیاوازبکات و شەقامێکی زیندو دروست بکات , کە لە پانتاییەکدا ھەناسەبدات کۆمەڵگاگەی ھوشیارانە بەشداری کاریگەربکەن لە چاودیری کردنی دەسڵاتداو ئەوسیستەمی حوکمیان دەکات مل کەچی یاساکانی دیموکراسیەتێکی کامڵ بێت .
کاری ڕاگایاندن یان کارکردن لەڕاگەیاندندا وەک ئەوە وایە لەنێو جەنگێکی بێ کۆتادابیت و دەبێت ھەمیشە ئامادەبیت بۆ ئەوەی (گوللە) یەک بتپێکێت ؟! ئەوەش بەو مانایەی نا کە کارکردن لەھەموو ڕاگەیاندنێکدا مانای بەشداری کردنبێت لەجەنگدا ؟ چونکە کارکردن لەڕاگەیاندنی حیزبی و ڕاگەیاندنی پاشکۆدا ساناترین کاری ڕۆتیناتی ئەو سەربازگە ئیعلامییە کەناوی لەخۆی ناوە ڕۆژنامەنوس ؟! بەڵام بۆ ڕۆژنامەنوسان دەزگا ئەھلی جەنگێکیی بێ کۆتایە و ڕۆژنامەنوس یان میدیاکاری ئازاد کاتێک دەجەنگێ کە ڕاگەیاندنەکەی ھی خەڵک و دەنگی خەڵک و سەکۆی ئەو کەسانەبێـت کە ھیچ سەکۆیەکیان نییە دەنگی تێدا ھەڵببڕن .
کەسێک بخوازێت بەمانا ھەڵگری شوناسی ڕۆژنامەونوسیی بیـَت , دەبێت بەرلەھەموو شتێک بەرگی دوفاقیەت ڕاماڵێت و تەنھا بەئیتیکی کاری ڕۆژنامەنوسیی لەمەیدانەکەدا بەردەوام بێت .
کارکردنی ڕۆژنامە و میدیا ئەھلی یەکان لەم پانتایە بێسەروبەریەی کوردستاندا لەنێوان سیستەمێکی دیکتاتۆری ناکامڵ و دیموکراسیەتێکی ناتەندروستانەدا , گەلێک سەختەو دەسەڵاتی کوردیش چەندین جار لەڕێگەی میدیا کانی خۆیەوە و لەڕیگەی ڕاگەیاندنەکانی حیزبەوە ھێرشی بێ بەڵگەیانە دەکاتە سەر ڕۆژنامە و گۆڤارە ئەھلیەکان و بەجاسوس پێناسەیان دەکات و لەڕێگەی چەند قەڵەم بەدەستێکی (ستۆک) ەوە دەیەوێت ھەیمەنەی خۆی زیاتر فەرزیکات بەسەر سەرجەم کایە جیاجیاکانی کۆمەڵگاداو وێنەیکی ناشرین بەو قەڵەمانەبدات کەخاوەنەکانیان بە (خوێن) ی خۆیان لەدژی گەنەدڵی و ناعەدالتیەکانیان دەنگ ھەڵدەبڕن و لەنائامادەبونی حیزبێکی ئۆپۆزسێونی ڕاستەقینەدا ھەمان ڕۆڵیش دەگێرن, یەکێک لەھۆکارەکانیش تەنھا ئەوەیە کە ڕۆژنامەنوسە سەربەخۆکان ھەمیشە بونەوەرگەلێکی ناشرین و نەفرەتیبن لە دیدەی (حیزب و دەسەڵات)ەوە بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەنوسانەی کاری مەیدانی ئەنجام ئەدەن و خەڵک ھوشیاردەکەنەوە کەزیاتر چاودیری دەسەڵاتەکان بکەن و تەوای دەنگە پەرتەوازەکانیان لەکۆدەنگیی یەکدا یەک بخەن بۆملکەچکردنی دەسەڵات تابۆئەوەی شەفافانە کاربکات و بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسی مرۆڤەکان و بۆ ھەر بڕیاردانێک لەسەر پرس و ئاریشە قورسەکان , بگڕێتەوە بۆلای خەڵک و بیروبۆچونی خەڵکی بەھەند وەربگرێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە