سازشكردنه‌كانی كورد له به‌غداد
Tuesday, 14/12/2010, 12:00
وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د بابه‌كر
ئه‌گه‌ر به‌غداش نه‌توانێت به‌رهه‌مه‌كانی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو زیاد بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینیی ده‌كرێت، توانای كۆنترۆڵكردنی كه‌رتی نه‌وتی هه‌ر ده‌بێت، بازاڕه‌كانی كوردستانیشی له‌گه‌ڵدا بێت. وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن قازانج له نه‌وتی عێراق وه‌ربگرن، به تایبه‌تیی توركیا، وه هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی به‌غدایه وه‌كو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاته‌كه نه‌وه‌ك هه‌ولێر، وه‌زیری وزه‌ی توركیا له‌و ماوه‌یه‌دا دانی به‌وه‌دا نا كه كۆمپانیا بیانییه‌كان رازی بونی حكومه‌تی ناوه‌ندییان ده‌وێت بۆ ئیمزاكردنی رێكه‌وتنه‌كان له بواری نه‌وت‌و غازدا، شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نیوان ئه‌نكه‌ره- هه‌ولێر گه‌شه‌سه‌ندیان به‌خۆوه بینیوه، توركیا له‌م نزیكانه‌دا رێككه‌وتنی هێڵه نه‌وتییه‌كانی له گه‌ڵ به‌غدا درێژ كرده‌وه. به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ پشتگوێخستنی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌خات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئۆباما، پێده‌چێت حكومه‌تی شه‌راكه‌تی تازه‌ی عێراق وه‌كو روداوێكی گرنگی مێژویی ببینێت، به‌ره‌و حكومه‌تێكی یه‌كگرتو له به‌غداد، به‌ڵام بڕیاری كاریگه‌ریی سیاسیی عێراق له كاتێكدا دێت كه یاسا گرنگه‌كان له په‌رله‌ماندا پێشكه‌ش كران، دو له هه‌ستیارترین دۆزه‌كان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌یی و نه‌وت ده‌گرێته‌وه، بڕیاردان له‌سه‌ر سنوره جێناكۆكه‌كان و تێپه‌ڕاندنی یاسای نه‌وت و غاز، هه‌رچه‌نده كورده‌كان ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه كه ده‌بێت شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌ركوك دیاری بكرێت، نزیكه‌ی هه‌مو گروپه عه‌ره‌بییه‌كان سوننه و شیعه‌كان زۆر به توندی دژی ئه‌م پێشنیاره‌ن، به‌پێی گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه له عێراق و له هه‌رێمی كوردستاندا، هاوپه‌یمانی كوردستانیی هه‌وڵی ته‌واوی ده‌دات بۆ گۆڕینی كارنامه نه‌ته‌وایه‌تییه تونده‌كه‌ی، وه ئاراسته گۆڕینی جه‌خت كردنه‌وه‌كانی له‌سه‌ر بانگه‌شه سه‌خته‌كانی خاك بۆ رازیكردنی به‌غدا له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی په‌ترۆل.
بیرۆكه‌ی ئاشكراكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان پێده‌چێت سروشتی نهێنییه‌تی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوی به‌ره‌نگاریی بكاته‌وه، یارییه‌كی یه‌ك كه‌سی كه له‌لایه‌ن ئاشتی هه‌ورامییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، و پێده‌چێت چاره‌سه‌رێكی بچوكی بێ متمانه‌ی سیاسیی به‌رده‌وامی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات، یان میراته مێژوییه‌كانی كه‌ركوك كه ناسنامه‌ی كوردستان داده‌ڕیژێت، كه به خاكه‌وه به‌ستراوه، ده‌ركه‌وتنی رۆڵێكی تازه‌ی نه‌وت له ئاراسته‌كردنی به‌ره‌وپێشچونی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بونی پشگیریی گروپه عه‌ربییه به‌هێزه‌كانی شیعه و سوننه له كۆنترۆڵكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن كورده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چانسێكی تری نییه، جگه له به‌كارهێنانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی بۆ سیاسه‌تی جێبه‌جێكردن، ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ش پێده‌چێت باشترین هه‌نگاوی گونجاو بێت هێنانه‌دی هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی سیاسیی، یان ئابوریی بێت له چه‌ند ساڵی داهاتودا، تائێستاش كورده‌كان پێده‌چیت چانسێكی باشتریان هه‌بێت بۆ دانوستانكردن له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و غاز و چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كه‌ركوك، له راستیدا، هه‌نگاوی بچوك نراوه له‌باره‌ی كێشه‌ی قورسی نه‌وته‌وه، به تایبه‌ت كاتێك جه‌خت كردنه‌وه‌كه گۆڕا له "مافی دۆزینه‌وه" بۆ "رونییه‌تی له گرێبه‌سته‌كاندا".
له‌سه‌ردانی ئه‌م دوایه‌ییدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق، حسێن شه‌هرستانی رایگه‌یاند كه به‌غدا دان به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كاندا ده‌نێت ته‌نیا ئه‌گه‌ر به رونی خرانه به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان بۆ په‌سه‌ندكردن، حكومه‌تی ناوه‌ندیی له ره‌شنوسی بودجه‌ی (2011)دا، به‌شێك له هه‌نارده‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی پێك هێناوه، هه‌رچه‌نده بڕێكی كه‌مه، داواكردن بۆ شه‌فافیه‌ت هه‌روه‌ها بوه بۆ كێشه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ئیئتیلافی فراکسیۆنا کوردستانییه‌کان كشایه‌وه، هه‌روه‌ها داوای ئاشكراكردنی ته‌واوی رێكه‌وتنه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێوستی به سازشكردنی سیاسیی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا شتێكی روكه‌شییه، كورده‌كان ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی كه‌سه‌كانیان نیه له وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتدا جگه له‌مه به‌شداربویه‌كی یه‌كسانیش (هاوتا) نین، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سیاسیی كاریگه‌رن له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌نگ بۆ دو گروپی سیاسیی عێراق؛ دوڵه‌تی سیاسیی مالیكی و عێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی، هه‌رچه‌نده جه‌لال تاڵه‌بانی پایه‌ی سه‌رۆك كوماری به‌ده‌ستهێنایه‌وه و توانیویه‌تی كه‌سایه‌تییه كاریزماییه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵیكی گرنگتر بگێڕێت، هاوپه‌یمانیی كوردستانیی له‌وانه‌یه وه‌زاره‌تێكی گرنگ به‌ده‌ستبهێنێت له به‌غدا، هه‌رچه‌نده توانای ئاراسته‌كردنی خاڵی گه‌وهه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی نابێت، وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی، هێزه‌كانی ئاسایش، یان وه‌زاره‌تی داد.
سازشكردنه‌كانی كورد له به‌غداد
كورده‌كان هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی روبه‌ڕوی به‌رهه‌ڵستییه‌كی تازه بونه‌وه، نزیكه‌ی هه‌مو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه كورد نین له سه‌رانسه‌ری عێراقدا نیگه‌رانن، ئه‌گه‌ر نه‌یار نه‌بن، دژی زیادبونی مافه‌كانی كورد و جیاوازیی كردن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كاندا له هه‌رێمی كوردستاندا، كاردانه‌وه یه‌كگرتوه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه دڵنیای بكه‌نه‌وه كه كه‌ركوك به‌شێكی دانه‌بڕاوه له عێراق و له روی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه نابێته به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه، هه‌رچه‌نده كورده‌كان كاریگه‌رییان هه‌یه له به‌غدا، به‌ره‌وپێشچونێكی راسته‌قینه نابینرێت له دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه گرنگه‌كانی كورددا، له ساڵی(2005) ه‌وه سه‌رژمێری دواده‌خرێت، مادده‌ی (140) له‌كارخراوه، ئێستا كورده‌كان پێویسته روبه‌ڕوی بڕیاره‌كانی كۆمیته‌ی پێداچونه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق ببنه‌وه، كه هه‌وڵده‌دات به‌و ماددانه‌دا بچێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم لاواز ده‌كه‌ن.
له ئه‌نجامدا، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان تائێستاش ناتوانن نه‌وته خاوه‌كه‌یان هه‌نارده‌ی بازاڕه نێوده‌ڵه‌تییه‌كان بكه‌ن و كرێی ته‌واوی به‌رهه‌م هێنانیان پێ نه‌دراوه، سه‌ره‌ڕای كۆمپانیا گه‌وره‌كان كه به‌م نزیكانه هاتونه‌ته ناو كوردستان، هه‌رێمی كوردستان پێده‌چێت روبه‌ڕوی پێشبڕكێ ببێته‌وه له‌گه‌ڵ باشوری عێراق، به تایبه‌تیی كاتێك حكومه‌تی ناوه‌ندیی هه‌وڵی چالاككردنه‌وه‌ی رۆڵی ده‌دات له ئۆپێك‌دا.
به‌ره‌وپێشبردنی كێڵگه فراوانه‌كانی به‌سره و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی، به هیوای زیادكردنی به‌رهه‌مه‌كانی له (2.6) ملیۆن بۆ زیاتر له (12.5) ملیۆن به‌رمیل له ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا.
له راستیدا، كورده‌كان روبه‌ڕوی به‌ربه‌ستی گرنگ ده‌بنه‌وه له كه‌رتی نه‌وتدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان گرێبه‌ستی نه‌وتیی ئیمزاكردوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرۆژه‌ی تر، كه توانای به‌رهه‌مهێنانی (یه‌ك ملیۆن) به‌رمیلیان هه‌یه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، به‌ڵام حكومه‌تی ناوه‌ندیی دان به‌و گرێبه‌ستانه‌دا نانێت.
هاوپه‌یمانیی كوردستان هیچ هاوپه‌یمانییه‌كی راسته‌قینه‌ی نییه له به‌غدا، مالیكی پێده‌چێت پشتگیریی خۆی بۆ داوا نه‌ته‌وییه‌كانی كورد ده‌ربڕیبێت له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێده‌چێت له به‌ڵێنه‌كانی خۆی پاشگه‌ز ببێته‌وه كاتێك ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، هه‌روه‌كو چۆن سه‌ركرده عێراقییه‌كانی پێش‌و ئه‌مه‌یان كرد كاتێك رژێمه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت عێراقییه رێگریی له داواكانی كورد بكات كه په‌یوه‌ندییان به خاكه‌وه هه‌یه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئوسامه نوجه‌یفی، ناوبانگی هه‌یه بۆ دژایه‌تیكردنی ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و دژی بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوكه (ماده‌ی 140) .
دنیس ناتالی: به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مریكییه له عێراق-سلێمانی.
http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2010/12/state4410.htm
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست