كام ئەزموون و دەســتكەوتمان تێك ئەدرێت؟
Tuesday, 29/09/2009, 12:00
ئەگەر لە ووتە و دواندنى بەرپرســانى ســەپاو بە ســەر ئەم میللەتەدا ووردببینەوە دواى ڕیســوا بوونیان لە لاى خەڵكى بەدبەختى ئەم ووڵات و ســەرزەمینە كە نامەى ئەعمالیان خســتە بەردەســتیان لە هەڵبژاردنى ئەمســاڵدا و پێیان ووتن چى تر بە ســەر ئێســك و پروســكى ئەم میللەتە نەگبەتەوە دامەنیشــن و دەســت بەردارى كورســى و مێزەكانتان بن و ڕێگا بۆ كەســانى دلســۆز و بە ویژدان بەردەن با بێنە مەیدانى ئیدارە و ژیانمانەوە تا ئەو هەموو برین و قەڵبانەى بۆ نزیكەى دوو دەیەیە ئێوە كردووتانەتە جەســتەمانەوە ووردە ووردە تیمار بكەن و ســاڕێژى بكەنەوە، كەچى خۆیان لە گێلى ئەدەن و ئەڵێن ئەوانەى ئەو داواكاریە ئەكەن ئەوانە بە فیتى دووژمنانى كورد ئەیانەوێ ئەزموون و دەســتكەوتە جوانەكانمان لە ناو بەرن كە ئەم دەســتكەوتە مەزنانەى خوارەوەیە:
1. چۆڵ بوونى دێهاتەكانمان بە شــێوەیەكى ئۆتۆماتیكى لە بەر نەبوونى خزمەتگوزارى و ئاوەدانى تەواو كە ئەم كارە لە ســەردەمى حوكمى بەعســدا بەزۆرى چەك و هێز پیادە ئەكرا واش گوندنشــینەكانمان هەر وابەســتە بوون بە خاك و ئاوەكەیەوە و بە زەحمەت ملیان ئەدا بۆ هێزى دوژمنیش، كەچى ئێســتا لە ســایەى دەســتكەوتە مەزنەكانى حوكمى قەرەقوشــى كوردیەوە بە شــێوەیەكى ئۆتۆماتیكى ڕووئەدات، ئەمە لە كاتێكدا بودجەى تەرخانكراو بۆ كوردســتان بە قەدەر بوودجەى ســاڵانەى دوو ووڵاتى هاوســێ ى عێراق دەبێ كەچى بڕۆ نیزام و خزمەتگوزارى شــار و دێهاتیان ببینە.
2. نەزان و نەخوێندەوار ئەنێرنە زانكۆكانمانەوە و تەنها بە وەرەقەى بەرپرســێكى باڵا یان مەكتەب ســیاســیەك بە یەك دەقیقە دەكرێنە ماســتەر و دوكتۆر و پڕۆفیســۆر.
3. ســیســتەمى پەروەردە وجودى نیە مەكتەب و زانكۆكان كراونەتە مقەڕاتى حیزب و ڕێكخراوە وابەســتەكانیان، تەلەبە لە ســەر ئەســاســى زیرەكى و كۆشــش دەرناچێت، كام تەلەبەى تەمبەڵ بێت تەنها وەرەقەى حیزب یان بەرپرسێك ئەكاتە ســەر مامۆســتاكەى و بە یەكەم دەرچووە ، تەلەبەى زیرەكیش بە پێچەوانەوە چونكە وەك ئەوى نەكردووە با بۆخۆى ســاڵێكى دیكەش بكوتێ و بمێنێتەوە . شــازى دەســتكەوتە ئەمە خوا هەڵناگرێ، ئەى تێكدەر و دەســتى دوژمن لە پشــت وازى لێ بێنە با هەروابێ تۆ چاكى مەكەرەوە.
4. بەرپا كردنى گرانیەكى گەورە بۆ میللەتى بێچارە و هەرزانى و فەرحانیەكى بێ ئەندازەش بۆ خۆیان، واتە پیادە كرنى ســیاســەتى هەڵدانى نانە ڕەقە بۆ میللەت و خێر و بێرى ووڵاتیش هەر لە ســامان و كانزاو نەوتى ژێر زەویەكەیەوە بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵ و كەس و كاریان، بابە هەر هیچ مەڵێن با دوژمنى دەرەكى نەیەت چاكى بكاتەوە.
5. قۆرخ كردنى بازاڕ لە لایەن بەرپرســان و ســەرانى ئەم ناوچەیەوە هەر لە تەڕەتیزەوە تا ئەگاتە ماشێن ئالاتى ســوك و ســەنگین، ئینجا تا ئەڕوات بۆ نان و بەنزین و نەوت و گازۆیل ئینجا بۆ ئاو و كارەبا و ســوپەرماركێت و كۆمپانیا و قۆنتەراتى بێ هەوانتە بۆ خۆیان، ئەى تێكدەر دەســتى بۆ مەبە بۆ بە فیتى دوژمنانى دەرەوە ئەتەوێت چاكى بكەیتەوە.
6. ســەربانى ماڵان و ســەر مزگەوت و مەكتەب و حەمامەكانیش خەریكە ئەكرێن بە مقەڕ و كۆمیتە و لق و ناوچەو مەڵبەند و مەكتەب ســیاســى و ...........جا توخوا دەســكەوت لەوە باشــتر هەیە.
7. ئەزموونەكەمان بەدەســت دوو حیزبەوەیە یەكێكیان هەمووشــتێكە بەس دیموكراتى نیە كەچى ناوى خۆى ناوە پارتى دیمەكراتى كوردســتان، ئەوى دیكەشــیان هەموو شــتێك بێت تەنها و تەنها میللەتى یەكنەخســتووە و هەمووى بەســەریەكدا پەرتەوازە و بڵاو كردۆتەوە كەچى خۆى ناوناوە یەكێتى نیشــتمانى كوردســتان و كوا بۆ یەك نیشــتمانى كورد هەوڵ ئەدات بەڵكو ئەم پارچەیەشــیان لەت و پەت كردووە، بابە هەروازى لێ بێنن دەبێ دوژمن كێ بێ.
8. گەڕو گولى دنیایان بە ســەرماندا كردووە بە خەباتكار و قوربانى دەر و هەموو سـەروەت و ســامانى ئەم میللەتە لە ژێر ئەو ناوانەدا بۆ خۆیان و كەس و كاریان ئەماشــنەوە كەچى لەو لاوە بە لێشــاو فایلى خیانەتیان دێتەوە.
9. خاوەن بیر و هۆش و زانسـتەكان لەم ســەرزەمینەدا جێگایان نابێتەوە، بگرە ئەگەر كەســێك زانا بێت لە بوارێكدا دوورى ئەخەنەوە و لە ناوى ئەبەن ئەڵێن نەبادا بەرز بێتەوە بە هەوڵ و زانســتى خۆى چونكە ئەوانەى كاربەدەســتن خۆیان نەزانن نایانەوەێ كەس بە عیلم و فەن ســەركەوێ، بەڵكو نەزان و نەفامێك بەرز ئەكەنەوە چونكە بوودەڵەیە و گوێ بەفەرمانیان ئەبێت و هەرچیەكى پێ بڵێن لە دزى و گەندەڵى بە ناوى خۆیەوە بۆیان ئەنجام ئەدات ئەگەر وەختێكیش ئاشــكرا بوو ئەوان خۆیانى لێ دەرباز ئەكەن و ئەو نەزانە ئەبێت بە تەڵەى لێپرســینەوەوە ئەویش بۆ ڕووكەشــى تا بلێن لە گەندەڵكاران ئەپرســنەوە و ســزایان ئەدەن.
10. لە ســایەى دەســتكەوتەكانى حوكمى بێدادى كوردی خۆمانەوە یاســا و دادوەرى لە چەكمجەى حیزبەكاندایە و ئەوان ئەزانن كێ ســزا بدەن و كێش بێ گوناه بكەن، كە بێگومان مرۆڤى ڕاســت و پاك و بە هەڵوێســت ڕاپێچى زیندانەكان ئەكەن یان لە ناویان ئەبەن، كەچى دزو گەندەڵ و ســەروەتخۆرى ئەم خاك ونیشــتمانە لە ســەرجادە و باڕ و فەســادخانەكانیاندا تلى لى لیانە.
11. لە ســایەى حیكمەت و لێهاتوویى حكومەتە كوردیەكەماندا ڕێژەى بێكارى هەموو مەرز و حدودێكى تێپەڕاندووە ئەوەى وەرەقەیەكى حیزب یان بەرپرس بەرێت ڕەنگە لایەكى لێ بكەنەوە و نانە ڕەقەیەكى بۆ هەڵدەن لاى ئەوان میللەت هەر هێندە مســتەهەقە.بێكارەكان بێ دەنگ بن دوژمنان مەهێننە ســەرمان تا چاكى بكاتەوە.
12. لە ســایەى دەســتكەوتەكانەوە وا خەریكە ئەندازیار و دوكتۆر و خاوەن شــەهادە ڕاســتەقینە و مامۆســتا بە ئەزموونەكان بێكار ئەبن و نەفام و نەزان و كەســانى كلكە لەقكەرى دەوریشــیان جێگاى ئەوانە ئەگرنەوە.
13. لە ســایەى دەســتكەوتى پەروەردەى ســەقەتى حكومەتەكەماندا كەس فێرى زانیارى و هونەر و داهێنان نابێت ، ئەوەتا لە بەرنامە تەلەفیزیۆنیەكانیاندا پێشــبڕكێ ى پرســیار كردن ئەنجام ئەدەن بۆت دەرئەكەوێت كە گەنجان چەند بێ زانیارى و زانســتن و هیچیان فێر نەكراوە، تا واى لێهاتووە لە گەنجێك بپرســە (نالى) كێ یە نایزانێ، یان نازانێ ئێران پایتەختەكەى ناوى چیە و كەوتۆتە كوێ ى عێراقەوە، هەندێ لەو گەنجانە بە ڕێكەوت وەڵامى ڕاســت ئەدەنەوە ئەویش بەوەى كە ئەلێن با یەكەم یان دووەم یان سێهەم بێت هەروا هەڕەمەكى ڕاســت دەرئەچێت، كەچى بڕوانە بەرنامەى ووڵاتانى تر چۆن پێشــبڕكێ ى گەرم و گوڕ و پڕ زانســت و زانیارى برە و پێ ئەدەن و ئەو كەســانەى كە دێنە ئەو بەرنامانەوە زۆر بە متمانە بەخۆبوونەوە وەڵامى پرســیار ئەداتەوە و زۆربەى جارەكانیش براوەكان بە ســەدان هەزار و ملیۆن دۆلار ئەبەنەوە لە ئەنجامى زانینى زانیارى لە بوارە جیاجیاكاندا، كەچى گەنجانى ئێمە ئەبەنە ئەو بەرنامانەوە كە وەكوو گاڵتەجاڕى وایە و پرســیارى ســوك و بێ ناوەرۆك ئاراســتە ئەكەن و هێشــتا گەنجان نایزانن و خەڵاتەكانیش هەموو كاتێك لە چەند دۆلارێك تێپەڕناكات و بگرە كەناڵەكان خۆشــیان قەت چاویان بەرایى نایەت خەڵاتى گەورە وەكو ئەو ووڵاتانە ئامادە بكات تا گەنجان هان بدات زانســت و زانیاریان زیاد بكەن و مەبلەغى گەورەش ببەنەوە ئەمەش هەر ســەقەتى حكومەتەكەمانە كە لەســەر ئەو هەموو بوودجە و داراییەوە چاوى بەرایى نایەت كەســانى خاوەن زانیارى و هونەر بە خەڵاتى گەورە پاداش بداتەوە، كەواتە هەم پەروەردە و فێركردنەكەمان ســەقەت و مایە پووچە هەم بیركردنەوەى بەناو حكومەتەكەمان دوورە لە خەڵات كردن و ڕێز گرتن لە خاوەن زانســت و زانیاریەكان.
دەتوخوا خەڵكینە چ دوژمنێكى دەرەكى بێت داگیرمان بكات ئاوا ئەتوانێ ســەقەتمان بكات؟
29/9/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست