ئــۆقره نـاگرێ دڵ
Monday, 02/12/2013, 12:00
1842 بینراوە
ئـه‌گه‌ر ئاده‌م خۆی هه‌ر به تـه‌نیا
دروسـت ببـوایـه
لـه‌بـاغـی به‌هه‌شـت
ئـۆقـره‌ی گــرتایــه
یـان حـه‌وا هه‌رخۆی قه‌پی سێوه‌که‌ی
وا بخـواردایـــه
سزای ده‌رکردن له لایه‌ن یـه‌زدان
هـه‌ر بۆ خۆی بوایه
ئـه‌گه‌ر ده‌ریــا خۆی بـێ
پشـتی زه‌وی
ڕاوه‌سـتاو بـوایـه
یـاخود زه‌وی خۆی به‌بـێ
خـه‌نـده‌ی خـۆر
ڕووناک ببـوایــه
ئـه‌گه‌ر بـاران خـۆی بـێ
نـاخـی هـه‌ور
ببـاریایــه
یـاخود به‌هـار خـۆی بـێ
هـاوسه‌ریی گـوڵ
ڕازاوه بـوایــه
گـه‌ر هه‌نگ نه‌ینایه ده‌م بـه
لێـوی گـوڵ
نـه‌ی بردا هه‌ڵاڵه
له‌م چڵ بۆ ئه‌و چڵ
هه‌نگوینی شـیرین خۆی
دروسـت بـوایه
شـانه‌ی نـه‌خشـینی
سـه‌ر ڕێژ ببوایه
ئـه‌وسـا دڵی من به‌بـێ کوردوستان
بـه‌بێ نووسینی
هه‌ڵبه‌ست و داستان
دوور له چوارچێوه‌ی تـه‌می
غـوربـه‌تـی
بـه‌بـێ ئـاخ و ئۆف ئێش و
مـه‌ینـه‌تـی
جێیه‌کـی خۆشــی هـه‌ر
په‌یدا ئـه‌کرد
پـه‌رده‌ی تـارییکی
دڵـی لا ئه‌برد