کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چیایەك لەخاچ ئەدرێ !!

Tuesday, 17/05/2011, 12:00



















لە"زاگرۆس و تۆرۆس"ەوە
تیرێژی خۆر
گزنگی داو ژیان چێ بوو!
"جودی"سەركەش
زریانی سروشتی بەزاند
ئەو دەمەی مرۆڤایەتی
لەكەناری ئاوابوون بوو!
لە"ئارارات"
خەونی دوژمن لەگۆڕنراو
ئاڵای پیرۆزی كوردستان
شەكایەوە!
"پیرەمەگرون"
پەیامی زەردەشتی راگەیاند
بیرو وتە و كرداری چاك
لەم وڵاتە
وەك گڕی ئاگری نەورۆز
گەشایەوە!
لە"داڵەهۆ"
هێزی بیابان تێك شكا
ئایەتەكانی ئاڤێستا
لەتاڵانچی پارێزران ؟
"حەمرین"شورای
شارەكەی باوەگوڕگوڕەو
سنوری لێدیاری كرا !
"سەفین"ئەو رۆژەی لەیادە
جەلادەكانی هۆلاكۆ لەم خاكەدا
سەرشۆڕكران!
"گارا و گابار"ئاگادارن
بەسەرهاتی
ئەسكەندەر و تەیموری لەنگ!
چۆن ڕەڤین و
لەم وڵاتی كوردستانە
كرانەدەر!
ئەمەوی و عەباسی و عوسمانی
سەفەوی و بەعسی و تۆرانی
هەموو هاتن
خاكیان سوتان، مەرگیان باران
بەڵام هەرگیز
كورد و چیا لەیەكتری دانەبڕان!!
هەمووچیاكانی وڵات
سوورن بەخوێنی شەهیدان
سەرجەم دۆ ڵ و شیوەكانی
تژیە لەئێسك و پروسكى
داگیركاران و دوژمنان
تێكڕ لوتكە سەركەشەكان
جێی تێكۆشان و داستانن
هەموو سەنگەری نەبەردی و
هە ڵمەت و قوربانی دانن!!
ئەی خەڵكینە
بۆ ناپرسن ئێستا بۆچی
لەم وڵاتە چوارسنوورە ؟
لەئامە دەوە تا سنە
لەقامیشلی هەتا كەركوك!!
هەرچی كە دوژمنی كوردە
نەخشەی پیلان دەكێشن و
بڕیارئە دە ن !!؟
دەیانەوێ
چیای "قەندیل"ی سپی پۆش !
"قەندیل"ی هەردەم سەربڵند
لەخاچ بدەن!!؟
بۆ بەتەنیا دەیانەوێ
بازە خاكی پۆشەكانی ئەو دەڤەرە
پەڕوباڵكەن!!؟




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە