بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


سەرۆكایەتى هەرێم لەنێوان تەلبەند كردنى سنورەكانى ڕۆژئاواو ئۆكەى كردن لەسەر خۆپیشاندانى سونیەكان

Tuesday, 08/01/2013, 12:00





وەك ئەوەى بینیمان كە سەرۆكایەتى هەرێم لەدواى ئەنجامدانى دیدار لەگەڵ ڕێبەرانى ئێستاى ناوچەكانى ڕۆژئاوا، لە بەیاننامەیەكدا بڕیارى دا بەزوترین كات دەروازەكانى سنورى هەرێم بەڕوى ئاوارەكانى كوردانى ڕۆژئاوادا بكاتەوە، بەڵام لەپرش بڕیارێكى سەرنج ڕاكێش سەرنجى هەموانى ڕاكێشا كە ئەویش تەلبەند كردنى سنورەكان بوو بەڕوى رشۆژئاوادا، لەبەرامبەریشدا دوابەدواى ڕودانى خۆپیشاندانەكانى ناوچە سوننە نشینەكان دژى سیاسەتەكانى مالیكى، هەرزوو سەرۆكایەتى هەرێم بەفەرمى بەیاننامەیەكى بڵاو كردەوە و تێیدا پشتگیرى خۆى بۆ خۆپیشاندانەكان دەر بڕى و ئۆكەى لەسەر كرد.
دەكرێت نیشاندانى سیاسەتێكى دوو فاقیانەى حكومەتى هەرێم لە پشتكردنە كوردانى ڕۆژئاوا بە داخستنى سنورەكان بەرشویاندا و پشتگیرى كردنى خۆپیشاندانەكانى ناوچە سوننە نشینەكان، بۆچونى جیاوازى لەبارەوە بخرێتە ڕوو، بەڵام ئەوەى پێویستە فۆكسى بخرێتە سەر وئاماژەى پێ بكرێت، ئەوەیە كە سەرۆكایەتى هەرێم بۆ حۆ نواندن بۆ دەسەڵاتى تورك بە بوونە لەمپەر لەبەردەم كوردانى ڕۆژئاواو دەستێوەردان لەبارودۆخى ڕۆژئاوا بە ڕەوانەكردنى گروپى جۆراو جۆر و لە ژێر ناوى جۆراو جۆردا بەناوى خەباتكردن لە دژى ڕژێمەكەى ئەسەد و باراندنى سۆز بەسەر هاوڵاتیانى خۆپیشاندەرى ناوچە سوننە نشینەكاندا، ناتوانێت چركە ساتى زەمەن ڕاگرێت لە هەنگاو نانى كوردانى ڕۆژئاوا بەرەو پێكهێنانى هەرێمێكى كوردى ڕۆژئاوا ى نیمچە سەربەخۆ لە دواى ڕوخانى ئەسەد.وە ناتوانێت چركەساتى زەمەن ڕاگرێت لەبەرامبەر سەركەوتنى سونەكان لەداهاتودا و گۆڕانى پارسەنگى هێز و كەوتنى تاى ترازووە سیاسیەكە بەلاى گەشە كردنى دەسەڵاتى سوننەكان و دوبارە نەبونەوەى كۆپیەك لەمالیكى لەناو سونیەكاندا دەبوو لەم بارودۆخەى ئێستادا سەرۆكایەتى هەرێم لەبرى تەلبەندكردنى ئەو سنورانە و دروستكردنى چەندین گروپى سەربازى و خۆ خەریككردن بە مەشقى ئەو گروپانەوە و ناردنیان بۆ ناو خۆى سوریا بۆ بەشدارى لە شۆڕشى سوریادا. (كە من پێم وایە هەموو ئەم هەوڵانەى هەرێم بۆ ئەوەیە كە لەداهاتوودا خاوەنى كلیلێك بێت بۆ كردنەوەى دەرگاى بەرژەوەندیە كانى توركیا لە سوریادا و خاوەن چەكوشێكیش بێت بۆ شكاندنى سەرجەم بەربەستەكانى بەردەم بەرژەوەندیەكانى توركیا لەو ناوچانەدا)، دەبوو لەبرى هەموو ئەمانە هەموو كوردانى ڕۆژئاواى لە ئامیز بگرتایە و لە ناو جەستەى باشورى كوردستاندا خەرقى سۆز و میهرەبانى خۆى بكردنیایە بۆ ئەوەى چیتر هەست بە ماڵوێرانى نەكەن، وە دەبوو بەوپەڕى توانایەوە هەوڵى یەكخستنى سوپایەكى خاوەن یەك هەڵوێسیت و یەك گوتارى بدایە لە ڕۆژئاوا نەك هەوڵى ناردنى چەپكە گوڵى حیزب بۆ سوریا. وە دەبوو لەبرى دەركردنى بەیاننامە بۆ لایك كردنى خۆپیشاندانەكان و پشتگیرى بۆیان بهاتایە ناو ماڵى كوردى و گوتارى نەتەوەى كوردى یەك خستایە، ئەویش بەڕازیكردنى ئۆپۆزسیۆن لەڕێگەى جێ بەجێ كردنى لانیكەم هەندێكى كەمیش بێت لە داواكاریەكانیان، دەبو پێش ئەوە بەزوترین كات یاساى خۆپیشاندانى هەموار كردایەتەوە، هەر هیچ نەبیت لەبەر گەیشتنى پەیامى پشتگیرییەكەى لە بەیاننامەكەیدا بۆ هاولاتیانى ئەو ناوچانەى سونەنشینن، چونكە چۆن دەكرێت هەرێمێك خۆى ڕێگە بەهیچ جۆرە خۆپیشاندانێك نەدات و پشتگیرى لە خۆپیشاندانى دەرەوەى هەرێمەكەى خۆى بكات؟!. وە دیسان دەبوو لەبرى ناردنى ژمارەیەك (پێ خەسوو) لە چوارچێوەى وەفددا بۆ بەغدا و شكستى یەك لەدوایەكى ئەو وەفدانە وگەڕانەوەیان بەدەستى بەتاڵ بۆ هەرێم و هەرەشەكردنى ناوبەناوى بەرپرسانى كورد لە بەغدا بە كشانەوە لەحكومەت و لەولاشەوە لیدوانى جیاوازى سەركردەكان لە ئاستى باڵاتردا بەوەى كە نابێت بهێڵین بەغدادمان پێ چۆڵبكەن چونكە موڵكى ئەوان نیە،لەبرى هەموو ئەمانە سەرۆكایەتى هەرێم زۆر حەكیمانە ئەم دەرفەتى ناڕەزاییەى بقۆزتایەتەوە و بیتوانیایە شكست بە مالیكى بهینێت لە بەرامبەر خۆیدا و وە بیتوانیایە مالیكى ڕاگرێت لە دەركدنى بڕیارە زەرەر مەندەكانى بۆ كورد.
ئەوكاتەى ئەڵمانیا دیوارى بەرلینى دروستكرد لەبەرامبەر داگیركراى سۆڤییەتدا بۆ ئەڵمانیاى ڕۆژهەڵات یان كاتێك لە جەنگى هەشت ساڵەى نێوان عێراق ئێراندا ێدامى دیكتاتۆر لە زۆرێك لەناوچەكانى خواروى عێراقدا دیوارى تەلبەندى دروست دەكرد بەڕوى سوپاى ئێراندان هەموو دروستكردنى ئەم بەربەستانە لەبەر مەترسى فراوانخوازى بوو لە داگیر كردنى زیاتر،بەڵام ئایا تەلبەند كردنى سنورەكانى ڕۆژئاوا لەبەر چییە؟ئایا لەبەر داگیر كارییە؟! بێگومان نەخێر ئەوەى تۆزقاڵێك بەوردى سەرنج بدات بۆى دەر دەكەوێت كە ئەم خۆنواندنەى سەرۆكایەتى هەرێم لە بەرژەوەندیەكانى كێدایە، زۆر بەڕونى دیارە كە دەسەڵاتى هەرێم لە سەرەتاى دروست بونیەوە خەریكى دۆڕاندنى (هەل و فرسەتەكان) بووە. دیسانەوە لەبەرامبەر ئەمەدا ئەوكاتەى لە حەڤدەى شوبات ناڕەزاییەكان سەریان هەلبَدا و چەند كەس بونە قوربانى پەرچە كردارى هێزەكانى دەسەڵات لەبەرامبەر ئەم ناڕەزاییانەدا ئەوكات ئەوكات سەركردە سیاسیەكان هەریەكە و لە گۆشەنیگاى بۆچونى خۆیەوە گوزارشتى لە نادەستورى و (ناخۆڕسكى) ئەم ناڕەزاییانە دەكرد و بەبونى دەستى دەرەكى لە جوڵاندنى ئەم خۆپیشاندانانەدا وەێف دەكرد، بەڵام ئەو ساتانەى كە شەڕى ناوخۆ دەگوزەراو هەریەكە لە دەزگا هەواڵگرییەكانى وڵاتانى دراوسێ زۆر بەڕونى و ئاشكراى دەستیان هەبوو لە گەرمكردنى ئاگرى شەڕى ناوخۆو بەهۆیەوە بە هەزاران مرۆڤ بونە قوربانى بەداخەوە ئەمانە لە یادەوەرى سەركردە سیاسیەكاندا تەنها هەڵەیەكى بچوكى سیاسى ڕاگوزەربوو تەواو بوون ئێستاشى لەگەڵدا بێت هیچ سەركردەیەكى سایسى كورد ئاماژە بەبونى دەستى دەرەكى ناكات لە خۆشكردنى ئاگرى شەڕى ناوخۆ لە رابردودا. ئەمانە هەموو تێپەڕین بە نەكوژاندنەوەى ئاگرى توڕەى لەدڵى هاوڵاتیانى ناڕازى لە هەرێمدا بەڵام لەئێستادا دەبینین سەرۆكایەتى هەرێم زۆر شەرمنانە،وەك ئەوەى بەمۆدێلێكى دیمۆكراسیانەترین وڵات لەناوخۆى هەرێمدا ڕێى بە هەرجۆرە خۆپیشاندانێك دابێت،ئەوسا بەیاننامە دەردەكات و بە هەموو بیرو بۆچونێكى سیاسیانەیەوە پێى وایە ئەم خۆپیشاندانانەى هاولاتیانى سونە لە ناوچە سونەنشینەكان لە چوارچێوەى دەستوردان و مافى خۆیانە. بێگومان هەموو ئەم هەڵوێستە سەیرو سەمەر انەى سەرۆكایەتى هەرێم پێمان دەڵێن وەختە كورد دواساتە مێژوویەكانى (چانسە سیاسیەكان) ى لەدەست دەدات بۆ هەنگاونان بەرەو بنیاتنانى سیاسەتێكى حەكیمانە بۆ بەڕێوەبردنى دەوڵەتى كوردى لە داهاتودا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە