کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جگەلە(پارتى),تۆمەتباركردنى هەرلایەنێك چەواشەكاریە.

Sunday, 23/05/2010, 12:00


تائێستاشی لەگەڵدابێت ڕاگەیاندنو فەرمانبەرەكانى پارتى بەچەندین سیناریۆ وبڵاوكردنەوەى سیستەمى دیماگۆجیەت كەوتونەتە بەشینەوەى تۆمەت بۆ مێدیاى ئەهلى و تۆمەتباركردنى چەندین لایەنو كەسایەتى سیاسی كەدەستیان لەپشتەوەى تیرۆركردنى سەردەشت عوسماندا هەبوە, بەجۆرێك هەندێك لەوسیناریۆیانە بەدڵنیایەوە كەخۆشیان باوەڕیان پێى نیە نەك راِى گشتى هەرێم,لەهەمان كاتدا بەبڵاوكردنەوەى سێ بەیاننامەى مەكتەبى سیاسیان وئاسایشى گشتى(هەولێر)و سەرۆكایەتى هەرێم هەڕەشەى دەست بڕینو تۆماركردنى سكاڵایان لەو كەسولایەنانە كرد كەتۆمەت دەخەنە پشت پارتى سەبارەت بەتیرۆركردنى سەردەشت عوسمان.

تیرۆركردنى ئەوخوێندكارە ڕۆژنامەنووسە كەسەرۆكى هەرێم لەبەیاننامەكەیدا (تەنهابەقوتابی ناوى هێنا) ئەمەلەكاتێكدایە كارەكانى سەردەشت لەهەردوو مێدیاى (ئاشتى نامە وساماڵ پۆست وچەند ماڵپەڕێكى ئەلكترۆنى)دا دەلالەتە بۆسەلماندنى ئەو ڕاستیەى سەردەشت عوسمان ڕۆژنامەنووس بوە,بەڵام سەرۆكى هەرێم لەوبەیاننامەیەدا گەرەكیەتى لەئەرزشى سەردەشتو خودى كەیسەكەش كەتایبەتە بەتیرۆرى ڕۆژنامەنووسان كەمبكاتەوە!.

لەلایەكى دیكەوە مەكتەبی سیاسی پارتى بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە كەسەرلەبەرى پڕەلەهەڕەشەو بوغزوقینە,ئەمەجگەلەبەلاڕێدابردنى كەیسى سەردەشت بەتێكەلكردنى لەگەڵ ئەوڕووداو وكارە نانیشتیمانیانەى كەلەڕابردوودا ئەنجام دراون,كەئەمەش خۆیلەخۆیدا سیناریۆیەكى دیكەى پارتیە بۆچەواشەكردنى خەڵك لەهەمبەرشاردنەوەى ڕاستیەكانى تیرۆرى ڕۆژنامەنووسان,من لێرەدا باس لەدیمەنى بەیاننامە جەنگاویە هەڕەشەئامێزەكەى مەكتەبی سیاسی پارتى ناكەم كەڕوبەڕوى سەدان ڕەخنەى جدى نوسەرو ڕۆژنامەنووسان بویەوەو بەس لەبەیاننامەى مەكتەب سیاسی حیزبێًك نەدەچوو كەشانازیەكى ڕەها بەئاستى مەعریفەى خۆیەوەدەكات,وەلێ تەنها ئەوەندەنەبێت ئەگەر كەمێك بەووردى بڕوانینە ئەوبەیاننامەیە دەگەینە ئەوڕاستیەى كەپارتى بەرلەئاشكراكردنى بكوژانى سەردەشت عوسمان هەرلەئێستاوە خۆى یەكلایكردۆتەوە كەئەوان دەستیان لەتیرۆركردنیدا نیە!,هەروەها لەوبەشەى بەیاننامەكەدا كەجەوهەرى هەڕەشەكانى تیادا چڕبۆتەوە دەڵێت:(هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا بوختانیان به‌ دام و ده‌ستگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم و به‌ پارتیمان كردووه‌ و به‌ بێبه‌ڵگه‌ و هه‌روا له‌ خۆڕا، تۆمه‌تباریان كردوون ، راپێچی به‌رده‌م دادگا ده‌كرێن و لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت),كەواتە لێرەدا دەگەینە ئەو ڕاستیەى كەهەموو ئەو هەواڵانەى بڵاودەكرێنەوە سەبارەت بەوەى كەپارتى بەنیازە كەسانێك بێنێتە سەر تەلەفزیۆنەكان وسیناریۆیەك دروستبكات سەبارەت بەتیرۆركردنى سەردەشت عوسمان تاكو تاوانەكە لەسەرخۆى لابەرێت نزیكن لەڕاستیەوە؟!, دەناچۆن بەرلەئاشكراكردنى بكەرانى ئەو ڕووداوە پارتى دەتوانێت سەتاسەت ئەستۆپاكى خۆى نیشان بدات؟!, (ئەمەلەكاتێكدایە كەدیارەخۆیان باش دەزانن زۆرترین پەنجەى تاوان بۆپارتى درێژدەكرێت,كەئەمەش تەنها تۆمەتى بێبنەمانیە وەك دەزگاكانى ڕاگەیاندنى پارتى باسی لێوەدەكەن,بەڵكو گومانى هەمووئەو واقعە تاڵانەیە كەئەمڕۆلەهەموو گومانەكانیدیكە گەورەترنوپارتى بەتۆمەتیان ناوزەد دەكات!).

تەنانەت هەموو ئەو شكو گومانانەى كەپارتى تۆمەتباردەكات بەتیرۆركردنى سەردەشت عوسمان سەدبەرامبەر گەورەترن لەئاست ئەو سیناریۆیانەى كەپارتى دروستیان دەكاتو لایەنەكەنى دیكەى پێ تۆمەتباردەكات!, ئەوە پارتیە كەبكەرانى كردەوەیەكى تیرۆرستى وەك یەكى شوبات وگروپێكى تیرۆرستى وەك گروپەكەى شێخ زاناو شتگەلێكیدیكەى لەژێردەست قوتارنابێت, ئەوە هەرپارتیەلەڕابردووداو تائەمڕۆش شانازى بەوەدەكات كەئەوان لەڕێگەى هێزەكانیانەوە خەریكە ئارامى وئاسایش بۆشارێكى پڕكێشمەكێشى وەك موێلیش دەگێڕنەوە!,كەچى عەجەب بەڕۆژى ڕوناكو بەناوئەوهەموو ترافك لایتو كامێرانەى سەر ڕێگاى مەسیفدا خوێندكارێكى ڕۆژنامەنووس دەڕفێندرێتو پاش تیرۆركردنى بەچواربازگەدا دەبرێتە موێڵ ولەوێ تەرمەكەى فڕێدەدرێت؟!, بۆپۆلیسێك؟ بۆمروورێك؟ بۆپاسەوانێكى بەردەم كۆلێژەكە؟ تەنانەت بۆ هاوڵاتیەكى ئاسای نەهاتەجواب لەكاتى ڕفاندنەكەیدا ئەگەرئەمە پلانێكى پێشوەختەى بۆدانەڕێژرابێت؟!, وەبۆچى دواى تیرۆركردنەكەشی جگەلەشایەد حاڵەكان كەبەسەرچاوە قسەبۆ ڕۆژنامەكان دەكەن هیچ دامودەزگایەكى ئەمنى هەولێر ڕونكردنەوە ولێدوانێكى ڕوون نادەن فزەیان لێوەنایەت كەهەرهیچ نەبێت كەمێك گومانەكان لەسەرخۆیان بڕەوێننەوە؟!,هەموو لایەك پەنجەى گومان بۆ دەزگاى پاراستنى پارتى ڕادەكێشێت,كەچى عەجەب ڕای گشتى هەرێم وروژاوە وبەدەیان خۆپیشاندان ئەنجام درا بۆپرۆتستۆكۆدنى تیرۆرى سەردەشت وچەندین بەرپرسوڕێكخراوى نێودەوڵەتى هاتونەگۆ,تەنانەت سەرۆكى هەرێمو سەرۆكى حكومەتو تەواوى بەرپرسانى باڵاى ئەم هەرێمە دێنە قسە, كەچى مەسروربارزانى سەرۆكى ئاژانسی پاراستن بێدەنگى هەڵبژاردوە؟!.

لەلایەكى دیكەوە ئەوگومانانەى كەلاى خەڵكى بونەتە یەقین سەردانەكەى مەسروربارزانى سەرۆكى ئاژانسی پاراستنە بۆكۆلێژەكەى سەردەشتو قسەكردنیەتى بەزمانى ئینگلیزى!,جارێ بەرلەباسكردنى ئەوسەردانە پێویستە ئەوە بڵێین لەچی كونجێكى ئەم دنیایەداڕویداوە بەرپرسی دەزگایەكى موخابەراتى حكومەتێك نەك حیزبێكیش سەردانى دەزگایەكى مەعریفى وەك زانكۆ بكاتو كۆڕوسیمینارى بۆسازبكرێت؟!,ئەوپرسیارە جەوهەریەى كەلێرەدا دروست دەبێت ئەوەیە ئایامەبەست لەوسەردانە چیبوە؟!بۆچى مەبەستێك بەرپرسی دەزگایەكى وەك پاراستن سەردانى زانكۆدەكات؟!,مەبەست لەقسەكردنى بەزمانى ئینگلیزى چیبوە؟!,بۆچى دواى ماوەیەك خوێندكارێكى ئەوكۆلێژە تیرۆردەكرێت؟!.

خاڵێكیتر كەلێرەدا جێگەى باسكردنە ئەوەیە بەستنەوەى تیرۆركردنى قوتابیەكى ڕۆژنامەنووس بەكۆمەڵێك كارى نانیشتیمانی كە حیزبە كوردیەكان لەسەردەمى شاخدا كردویەنەو ئەگەربێتەسەرباسكردن(خودى پارتى پشكى شێرى لەوكارە نانیشتیمانیانەدا بەردەكەوێت),هۆكارێكیترى شاردنەوەى خودى تاوانەكەیە,یاخود ڕوونتر بڵێین بەلاڕێبردنى كەیسى تیرۆركردنى سەردەشتە, كەئەمەش جۆرێكى دیكەیە لەو شڵەژانەى كەڕوبەڕوى پارتى بۆتەوە و لەماوەى نزیكەى ئەم بیست ڕۆژەدا لایەنو گروپو كەسەیاتى سیاسی نەماوە تۆمەتبارى نەكەن بە تیرۆركردنى سەردەشت عوسمان, تەنانەت یەكێتیش كەدۆستو حیزبە ستراتیژوحاكمەكەى خۆیانە!.

لەلایەكیترەوە ئەوهەموو فەرمانبەرەى پارتى كەهاتونەتەسەرخەت لەڕێگەى ڕاگەیاندنەكانى حیزبەكەیانەوە سەبارەت بەتیرۆركردنى سەردەشت عوسمان خۆیلەخۆیدا جێگەى گومانە,بێسەروبەرەیەكى گەورە بەلێدوانوقسەو ڕوونكردنەوەكانیانەوە دیارە,بەشێكى زۆرى ئەوقسانەشى كەدەیكەن یان ئەوڕەخنانەى كەدەیگرن بەئاشكرادیارە كەلەكوێوە سەرچاوەیان گرتوە,زۆربەى بۆچونەكانیشیان لەیەكترى جیاوازە,بۆنموونە لەماوەى نزیكەى ئەم بیست ڕۆژەدا كەتێپەڕبوە بەسەرتیرۆركردنى سەردەشت عوسماندا بەس خۆیان واتە(پارتى)یان تۆمەتبارنەكردوە,لایەن نیە بەحیزبی وناحیزبى,ئۆپۆزسیۆن,گروپەتیرۆرستەئیسلامیەكان,كەسایەتى لایەنە سیاسیەكان,تەنانەت لەهەندێك ماڵپەڕدا دەروێشەكانى پارتى (میدیاى ئەهلیان تۆمەتباركردوە بەكوشتنى سەردەشت عوسمان!),تەنانەت ئەوشڵەژانەیان وایلێكردن ڕەخنەى توندلەوخۆپیشاندانە جەماوەریانە بگرن كەسازكران ولەهەمووچینوتوێژەجیاجیاكان پێكهاتبو!پارتى بەجۆرێك چەواشەكاری بڵاودەكردەوە كەگوایەئەو خۆپیشاندانە جەماوەریە بەرفراوانە لەلایەن كەسانێكەوە ئامادەكراوە كەكاریان ئاژاوەگێڕیە!.

كەم نین ئەو سیناریۆو فریودانانەى حیزبەكوردیەكان بەگشتى و(پارتى ویەكێتى) بەتایبەتى بۆچەواشەكردنى ڕاى گشتى, بۆنموونە ئەم شڵەژانو پەلاماردانەى پارتى لەئێستایدا هەمان سیناریۆى كەیسی ئازادكردنى (تارق رەمەزانى) فڕۆكەوانمان بیردێنێتەوە كە ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى هەر ڕۆژەى سیناریۆیەكیان دروست دەكرد بۆشاردنەوەى چۆنیەتى ئازادكردنى ئەو فڕۆكەوانە كەدواجار بەهەموو ئەو بەڵگەو دێكۆمێنتو سەرچاوە هەواڵیانە هەرهەمان ئەومێدیا ئەهلیانەى كەئەمڕۆ لەلایەن ئەولەشكرە ڕاگەیاندنانەى پارتیەوە پەلاماردەدرێنو تۆمەتیان بۆهەڵدەبەسترێت سەلماندیان كەبەبڕیارى خودى تاڵەبانى فڕۆكەوانەكە ئازادكراوە, یاخود خیانەتێكى گەورەى وەك(31ى ئاب) كەتائەمڕۆشى لەگەڵدابێت زۆرینەى ئەندامانو لایەنگرانى پارتى بەتایبەتیش (پارتیەمحافزكارەكان) بدوێنە نەك هەربەخیانەتى نازانن,بەڵكوشانازیشى پێوەدەكەن!.

دواجار هەموو ئەوگومانانەو دەیان بۆچونو شرۆڤەى دیكە دەمانگەیەنێتە ئەوڕاستیەى جگەلەپارتى تۆمەتباركردنى هەركەسایەتى ولایەنو حیزبێكیدیكە چەواشەكاریە تائاشكراكردنى بكوژانى لەلایەن دادگایەكى سەربەخۆى بێلایەن,هەروەها دەستگیركردنى بكوژەكانى لەلایەن هێزێكى ئەمنى سەربەخۆوە نەك ئەوهێزەئەمنیەى كەئەمڕۆ هەرخۆى بەشێك لەگومانى تیرۆركردنى ئەوخوێندكارە ڕۆژنامەنووسەى لەسەردروست بوە!,چونكەئاشكرایەو هیچ گومانى تیادانیە نەك بەتەنهاسەبارەت بەدۆسیەى شەهید سەردەشت بەڵكو لەوكاتەوەى دەسەڵاتى كوردى وبەتایبەتیش پارتى شانازى بەسەربەخۆبونی دادگاكانو دامودەزگائەمنیەكانەوە دەكات,سەدان بەڵگەى حاشاهەڵنەگر دەلالەتن بۆسەلماندنى ئەوڕاستیەى كەدادگاكانى ئەم هەرێمە سەربەخۆو بێلایەن نینو لەژێر ڕەحمەتوهەیمەنەى حیزبدا بەڕێوەدەبرێن, زیندوترین بەڵگەش بۆسەلماندنى ئەم ڕاستیە تائەمڕۆش گشت دادوەرەكانى خانەى دادى شاروشارۆچكەكانى ئەم هەرێمە,هەروەهابەرپرسانی ئاسایشوپۆلیس بەتەسكیەى حیزب دادەنرێن.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە