کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پارتی سپڵه‌ سپڵی گۆڕستانی شیوعیه‌دۆڕاوه‌کان

Monday, 25/05/2009, 12:00


له‌ناوله‌شی مرۆڤدا شتێک هه‌یه‌ به‌قه‌ده‌ر له‌پی ده‌ستێک ده‌بێت پێیده‌ڵێن سپڵ ئه‌م سپڵه‌شوێنی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌وخڕۆکانه‌یه‌ که‌لاوازه‌بن و‌ نه‌خۆشه‌که‌ون ئه‌وسپڵه‌ له‌خۆیا کۆیان ئه‌کاته‌وه‌و له‌وێدا کۆتایی به‌بونیان دیت. ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ربکه‌م وه‌ شوبهاندومن به‌سپڵو خڕۆکه‌ په‌ک که‌وتوه‌کان پارتیو شیوعیه‌ دۆڕاوه‌کانن
من به‌دڕێژایی مێژوی حیزبی شیوعی کارێکی باشم لێ نه‌دیون که‌خزمه‌تی میله‌تانی ژێرده‌سته‌ی داگیر که‌رانیان کردبێت به‌ڵکو به‌رده‌وام ئه‌وگه‌لانه‌یان کردوه‌ته‌ قوربانی سیاسه‌ته‌ قێزه‌ونه که‌یان . کاتێکیش باس دێته‌ سه‌ر شیوعیه‌کانی لای خۆمان ئه‌بێت به‌ زه‌ڕه‌بین بگه‌ڕێیت بۆ خه‌باتی کوردستانی بونیان . به‌ڵکو هه‌موخه‌باتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مۆسکۆ بووه‌ وه‌ک ئیسلامیه‌کان چۆن هه‌موشیوه‌نیان بۆ سعودیه‌ یه‌ نه‌ک کوردستان. ئه‌م شیوعیانه‌ ش هه‌میشه‌ پابه‌ندی بریاره‌کانی مۆسکۆ بون مناڵبوین ئه‌یانوت ئه‌م شیوعیانه‌ ئه‌گه‌ر له‌ مۆسکۆ باران بباریت ئه‌مان له‌ سلیمانی جه‌تر هه‌ڵه‌ده‌ن . وه‌به‌ درێژایی مێژو ئه‌مانه‌ ده‌وری خراپیان گێڕاوه‌ له‌به‌ینی کۆنه‌ په‌رستو ئازادی خوازدا کاتێک شۆڕشی کورد هه‌ڵگیرسا له‌شه‌سته‌کاندا خیزبی شیوعی به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابون شۆڕش لاوازکه‌ن وه‌له‌گه‌ڵ حکومه‌ت ڕێکه‌ون وواز له‌ شۆرش بێنن به‌رده‌وام وه‌ک مه‌نیجی به‌ربوک وابون. له‌سالی 74 کاتێک شۆرش له‌مفاوه‌زاته‌که‌ی ساڵی 70 فه‌شه‌لی هێنا ئه‌م شیوعیانه‌ له‌به‌ره‌ی به‌عسدا مانه‌وه‌و پیش له‌شکری به‌عس که‌وتن بۆ ڕاوه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌دوای ئاشبه‌تالیشه‌وه‌ له‌باخه‌ڵی ئاغایاندا مانه‌وه‌ تاسه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان.
هه‌رله‌وماوه‌یه‌دا سه‌دام که‌وته‌ڕاوه‌ دونانی شیوعیه‌کان . ئه‌وه‌بو ناچار ڕویان کرده‌ ناوچه‌ ئازاده‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی وه‌له‌ژێره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی ڕێکه‌وتن دژبه . ی. ن . ک. ئه‌وه‌بوله‌باتی چاکه‌ی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌دران له‌ناوچه‌ئازاد کراوه‌کانداخزمه‌ت به‌ میله‌ت بکه‌ن . له‌گه‌ڵ پارتی بنه‌ ماڵه‌دا ڕیکوتن که دژایه‌تی شۆرشی نوێ بکه‌ن و‌ له‌ناوی به‌رن به‌فیتی دوژمنان. ئه‌وه‌بو یه‌کیه‌تی زو به‌ مه‌رامه‌ گڵاوه‌که‌یانی زانی توانی لێیان بدات و مه‌رامه‌ گڵاوه‌که‌یان له‌گۆڕنێن وه‌ ژماره‌یه‌ ‌کیان لی کوژرا که‌تا ئێستاش هه‌ر هاواریانه و ئه‌یانه‌وێت بیسون به‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فادائه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی جاش قه‌ڵه‌مه‌کانیانه‌وه‌ که‌ به‌ فیتی پارتی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن به‌تایبه‌تی له‌دوای سالی 91 ه‌ وه‌ ئه‌م شیوعیانه‌ی که‌ڕسوائه‌بون وتوشی ئیفلاسی سیاسی ئه‌بون ڕویان له‌ سپڵه‌که‌ ئه‌کرد مه‌نبه‌عی جاشو دزو خۆفرحشان وه‌ پارتیش وه‌ری ده‌گرتن و به‌ری ئه‌دانه‌ گیانی ئازادی
خوازان تا به‌ته‌واوی له‌ناو میله‌تدا ڕسواببن. ‌هه‌روه‌کو ئێستا ئه‌یان بینین چۆن ڕسوابون نمونه‌ یان زۆره‌ وپێویست ناکات ناوه‌کانیان بێنین . ئه‌وه‌ی که‌من مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمه‌وئه‌مه‌وێت له‌ سه‌ری بدوێم ئه‌و گه‌مژه‌ییه‌ جه‌لال دباغه‌ که‌گوایه‌ خۆی کاندید کردوه‌ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ ڕاستی مایه‌ی پێکه‌نین و گاڵته‌جاڕیه‌ کاتێک پیاو گوێ بیستی ئه‌م شیوعیه‌ دۆڕاوانه‌ ئه‌بێت .
ئاخر جه‌لال ده‌باغ تۆیه‌کی ڕسواو سوکو‌ ناسه‌لیم چ پیگه‌یه‌کت هه‌یه‌ له‌خه‌باتی ڕزگاری خوازی کوردستاندا کورد به‌ چی قه‌رزاری تۆیه‌ تاوه‌ک سه‌رۆک هه‌ڵت بژێرن دوای ئه‌وه‌ تۆکه‌ی خۆت هه‌ڵبژاردوه‌ تا ئه‌و شه‌کره‌ بشکێنیو شوێنه‌که‌ت بۆ مه‌سعود مسته‌فا چۆڵکه‌ی هه‌ی گێله‌ پیاو ئه‌گه‌ر گیل و گه‌وج نه‌بویتایه‌ ئاوا خۆت نه‌ده‌کرده‌ قه‌شمه‌ری زه‌مانه‌ به‌قسه‌ی کابرایه‌کی عه‌شایه‌ری وه‌ک مه‌سعود مسته‌فا. ئه‌و بنه‌ ماڵه‌یه‌ له‌تاو لیستی گۆڕان هانا بۆ هه‌مو که‌سێکی سوکو ڕسواش ئه‌به‌ن ئه‌گه‌ر تاسه‌ر یه‌سقان ئه‌وکه‌سه‌ کۆنه‌ په‌رستیش بێت وه‌ک مه‌لابه‌شیر که‌له‌ مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه‌ بانگه‌وزی ئه‌وه‌ده‌کات ئه‌وانه‌ی نوێژ ناکه‌ن بڕۆن له‌ماڵه‌کانیاندا بیان سوتێنن ئه‌مه‌ نمونه‌ی هاوشانه‌کانتانه‌ له‌ په‌ڕله‌مانی داهاتودان دا هه‌ی له‌وه‌ ڕسواتربن هه‌رچه‌نه‌ باوه‌رناکه‌مڕسوابون له‌مه‌زیاتر هه‌بێت . به‌ڵی کاکه‌ جه‌لال ده‌باغ له‌به‌ر خاتری سه‌رۆکه‌ فاشله‌که‌ی هه‌رێم
بریاری داواز له‌کاندید کردنی خۆی بێنێت بۆ بۆ سه‌رۆکێک که‌ به‌که‌ڵکی شوانی مگه‌لێکیش نایه‌ت نه‌ک سه‌رۆکی میله‌تیک. به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌م سه‌رۆکه‌پڕبه‌پێستی ئه‌م شیوعیه‌ دۆڕاوه‌ ڕسوایانه‌یه‌ڕاستیان وتوه‌ پێشینان(ته‌یری گول عاشق به‌داری ژه‌قنه‌موته‌)

24/5/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە