کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توخوا فریامان که‌ون رزگارمان که‌ن له‌رۆتینی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا

Wednesday, 29/07/2009, 12:00


بۆ یه‌ک واژوو چوار هه‌فته‌هاتووچۆ ئه‌که‌ین .
پاش کۆبوونه‌وه‌ی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ماوه‌ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنه‌کان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا و تویژینه‌وه‌ی زانستی به‌رێزیان ده‌رکی به‌وه‌کردبوو که‌رۆتین و رێز نه‌گرتن له‌مراجعی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌گله‌یی ناره‌زایی زۆری لێکه‌وۆته‌وه‌ ، وه‌داوای لێکردن که‌رۆتین نه‌یه‌لن یان که‌می بکه‌نه‌وه‌وه‌رێز له‌موراجع بگیردرێت ، به‌لام به‌داخه‌وه‌ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا جێبه‌جێ نه‌کرا تا ئێستا بۆ یه‌ک واژووی به‌رێز جه‌نابی وه‌زیر و به‌رێز به‌رپرسی دیوانی وه‌زاره‌ت چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی پێده‌چێت که‌به‌راستی جێگه‌ی خۆ لێ کرکردن نه‌ماوه‌و کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌به‌جه‌نابی سه‌رۆک و خه‌لکی کوردستان رابگه‌یه‌نین که‌ئێمه‌ی موراجع له‌مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیانن و فه‌رمانبه‌رانی کۆلیجه‌کان رازینین به‌م شێوه‌یه‌نوسراوه‌کانمان یان مامه‌ڵه‌کانمان به‌م شێوه‌یه‌بۆ یه‌ک واژوو 2 هه‌فته‌چاوه‌رێبین تا نوسراومان بۆ سه‌رووتر به‌رزبکرێته‌وه‌و پاشان له‌وێش دوو هه‌فته‌ی تر چاوه‌رێبکه‌ین تا له‌مه‌کته‌بی به‌رێز جه‌نابی وه‌زیر واژووی له‌سه‌ر بکات ، به‌م شێوه‌یه‌هه‌ر نووسراوێک یان داواکاریه‌ک له‌و وه‌زاره‌ته‌یه‌ک مانگی پێده‌چێت که‌چی له‌وانه‌یه‌ئه‌م جۆره‌نوسراوانه‌له‌وه‌زاره‌ته‌کانی تر ئیشی چه‌ند سه‌عاتیک بێت و ته‌واو بێت ..
زۆر جار ئه‌وانه‌ی موراجه‌عه‌ده‌که‌ن بۆ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌له‌ده‌ره‌وه‌ی شار دێن یان له‌شاره‌کانی تر سه‌ردانی وه‌زاره‌ت ده‌که‌ن که‌ده‌یان هه‌زار دیانار سه‌رف ده‌که‌ن به‌هاتوچۆ ، که‌هه‌موو جارێکیش نووسراوه‌کان یان له‌مه‌کته‌بی وه‌زیر یان له‌دیوانی وه‌زاره‌ت گیر ده‌بێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار بزریش ده‌کرین پێمان ده‌لین دووباره‌بنووسنه‌وه‌داواکانتان ، هه‌روه‌ها هه‌ندێک جار که‌زۆر سه‌ردان ده‌که‌ین و واژوه‌کانمان بۆ نه‌کراوه‌سکرتێری دیوانی وه‌زاره‌ت ژماره‌ی ته‌له‌فۆنێکمان پێده‌دات تا ئه‌وه‌نده‌هاتوچۆ نه‌که‌ین و پاره‌له‌رێگاو بان سه‌رف نه‌که‌ین تا په‌یوه‌ندیان پیوه‌بکه‌ین و له‌ئه‌حوالی نووسراوه‌کانمان بپرسین ، به‌لام زۆر جار ئه‌م ژمارانه‌ی پیمان ده‌ده‌ن یان له‌ده‌ره‌وه‌ی خزمه‌تن یان دروستنین یان وه‌همینه‌ یان داخراون ... داوا ده‌که‌ین له‌و که‌س و به‌رپرسانه‌ی حکومه‌تی کوردستان ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌لاتدارن و به‌پیل سکالای خه‌لکه‌وه‌دێن به‌زووترین کات وه‌رنه‌فریامان کاکه‌نوسراومان له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا له‌سه‌ر یه‌ک واژوو یه‌ک مانگ تاخیر ده‌بێت داوای چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین هه‌رچی زووه‌به‌زووترین کات چونکه‌به‌راستی بێزاروو ماندووبووین له‌هاتووچۆ و سه‌ردانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە