دەبێ گۆڕان فێڵى لە خەڵك نەكردبێ؟
Friday, 23/04/2010, 12:00
لە مێژووى حەرەكەى سیاسى كوردى بە درێژایى زیاتر لە نیو سەدەى ڕابردوو ,دوور نیە ناڕەزایى یان بیرى بەرهەڵستكارى سیاسى لە دژى بە تایبەت بنەماڵەى بارزانى دواتر تاڵەبانى هەبوبێت , لە هەموویان بەرچاو ترجیا بوونەوەى مەكتەبى سیاسى پارتى لە 1964 وبەحاش بوونیان یان بە جاش كردنیان وپارتى گەل وقەتل و عام كردنى فاخر مێرگە سۆرى و قەشمەر كردنى مەلا بەختیار و ئاڵاى شۆرش و دواتریش لە ناو بردنى حەمەى حەلا ق و تەسفیە كردن و سوك كردن و ئەتك كردن و تەرفیع تڕۆو هەتا دوایى , هەموو ئەوانە چەمكى لە مێژینەى دەسەڵاتى موخابەراتى كوردین دژ بە هەموو دەنگێكى دژ بە بیركردنەوەو ئەداى خۆیان.
بەڵام ئەوەى بزووتنەوەى گۆڕان و كەسایەتى نەو شیروان مستەفا لەوانى تر جیا دەكاتەوە چەند پێوەرێك هەیە كەچانسى سەركەوتنى زیاتر پێدایە لە هەموو ئەو هەوڵانەى ڕابردوو ,وەك كەسایەتى كاریزماى بەڕێزیان ,ئەو كات وساتەى هەڵیانبژارد , شارى سولەیمانى وەك شوێنى بزوێنەرەكە یان داینەمۆى گۆڕان ,ووردە ووردە ڕۆچون بۆ ناو هەموو توێژەكانى گەلى باشوور لە ڕێگاى چالەكوانە چاونەترسەكانى بە تایبەت ڕۆڵى جوامێرى ڕگەیاندنەكانى
و نزیك بوونەوە لە ڕاگەندنەكانى بەرەى دوور لە دەسەڵا ت و كەسانى پاك لە هەموو ئاستەكان ...
بەڵام , لەڕواندزێ پەیڤەك هەیە دەڵێ ئەگەر سەرچۆپى لە دەست كسۆكى بێ لە بۆ تەبەقى نانى دەبا,بە هەرحـــاڵ
بۆ ڕەواندنەوەى كۆمەڵێك تەم و مژو نا ڕوونى , بۆ ئەوەى ئەمەشیان بە دەردى ئەووانى تر نەچێت هەتا زووە پەلە بكرێت لە دوور خستنەوە یان بەلانان و پەراوێز كردن و متمانە لێ سەندینەوە وبگرە دەرگا بەڕووداخستن لە هەموو ئەوانەى لە ڕابردوو پاك نەبوونە دەرهەق بە تاكە سادەو بێ دەسەڵات و بەد بەختى ئە ووڵاتەو لە كۆنە یەكێتی و سۆسیالست و بگرە هەموو ئەو كادیرانەى بەختى دژوارى بزووتنەوەى كوردى دروستى كردوون بە كوردى هەموو ئەو زەلام كوژانە , ئەو تەكەتول چیانە. دەنا گۆڕان بە كۆمەڵێك نەخۆشى موزمین و ناتەواوى نەك هەر گۆڕان بگرە كورد متمانەى بە هیچ نامێنێ , نابێ بەوە دڵ خۆش بین بە سى و سێ ئەندام پەرلەمان بتوانى لەم جەنگەڵ زەلكا ویە بستێ بڕ بكەى .
چونكە خەڵك دەپرسن ,خەڵك ئەنجامى دەوێت شتى بەرجەست و دوور لە چاوەڕوانى دەوێت , ئەوەمان لەبیر بێت كەسانى دوور لە عەقڵى ڕبردوو تەجهیز كراو بە كەرەسەى شاخ قەت مەحاڵە بتوانى بێ ویژدان بێت لە بەردەم نەتەوەكەى یان سازش بكات لە بەرامبەر هەر پلەو پایەكى دەسەڵاتى دژى گەلى كوردى.
چونكە بۆنى تەكەتول بۆنى خۆفرۆشتن بۆنى هەڵپەى پۆست و بە ئەندام بوونى پەرلەمان و, ئەگەر خۆمان بە هەڵە نەزانین لەكاتى هەڵبژاردنەكەى حەوتى سێ وەك چاوى قرژاڵ دیار و ڕوون بوو.
با زیاتریش بێ, شوانى بزووتنەوەكەش بگرێتەوە لە قۆناغێك , دەنا فێڵێكى سیاسیەو لە خەڵك دەكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست