کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئه‌و ته‌لاره‌ی سه‌وزایی نییه‌

Thursday, 07/06/2012, 12:00




(شه‌هید مه‌لا عه‌لی) به‌ چه‌ك و تفه‌نگ و فیشه‌كی
به‌ په‌یڤ و شیعر و هۆنراوه‌ و ده‌نگی
هێناویه‌ته‌ دی ده‌نگی ئازادی
ئازادی بۆ كێ؟!بۆ مه‌ی هاوڵاتی
ڕاسته‌ ئه‌و هات و به‌ گه‌نجی ڕۆیشت
به‌ڵام ئازادی بۆ كردینه‌ به‌هه‌شت
گه‌ر ساتێ هه‌تبێت حه‌زی جه‌نه‌تی
پێویسته‌ بیكه‌یت تف له‌ له‌عنه‌تی
له‌عنه‌ت به‌ مانای دز و قافڵه‌ی دز
ڕێگرر و شه‌وكوت،به‌رپرسی لووت به‌رز
بۆ ئه‌و ته‌لاره‌ی سه‌وزایی نییه‌
یان هه‌یه‌ و دره‌ختی سێبه‌ری نییه‌
بۆ ئه‌و گوڵانه‌ی بێ تۆون،بێ ڕه‌گ
بێ حه‌یان،بێ كه‌س بێ ده‌نگن بێ زه‌نگ
باشه‌ زه‌نگۆڵه‌ی له‌ مل كه‌ی تا بێ
ملی سه‌ركرده‌ی پێ درێژ بێ تا بێ
ئه‌وسا ئه‌بینی نه‌عامه‌ی گوێ كورت
ملیان درێژ و هاواریان زۆر كورت
بریا گوێدرێژ بان،سه‌ركرده‌ی ئێمه‌ش
جا هاواریان ئه‌چوو له‌م دێ تا ئه‌و ده‌شت
ئه‌وده‌م ئه‌مان بیست زه‌ڕه‌ی ئازادی
به‌هاری كوردان چوارمان به‌ شادی
هاوارمان ئه‌كرد،بژی كه‌ری كورد
بریا نه‌وت نه‌با،گیا با خاكی كورد
ئه‌وسا به‌هاران هه‌رزوو ئه‌ی زه‌ڕان
خۆی پێ نه‌ئه‌گیرا بێ ترس و له‌رزان
ئه‌ی گووت من كه‌رم،شه‌عبم خاوه‌ن كه‌ر
سوار بن،غار ئه‌ده‌م سه‌رئه‌كه‌وم سه‌ر
دۆست و دوژمنان ئه‌م ساڵه‌ ئه‌مساڵ
په‌شیمان نابم ئه‌مساڵ وه‌ك هه‌ر ساڵ
كاتی خۆیه‌تی بزه‌ڕێنم من
ده‌وڵه‌تی كوردان ڕابگه‌یه‌نم من
دوژمن گه‌ر بێزار ئه‌بێت به‌ ده‌نگم
با لاو بزانێت به‌ زه‌بر و زه‌نگم
جووته‌ ئه‌هاوم به هه‌ر چوار لادا
جا ئه‌و ده‌مه‌ قه‌ڵغان داد نادا
باوه‌ڕناكه‌م كه‌س هه‌بێ بتوانێ
سواری من بخات،تا بێت به‌ سوارێ
سوار كاتێك ئه‌گلێ جا ئه‌بێ به‌ سوار
كه‌ر بۆ خۆی بار بێت،سواریش بێته‌ خوار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە