کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیرى پەروەردە دەزانى لەتەربیەى كفرى چ باسە؟

Monday, 02/08/2010, 12:00


دواى ئەوەى مەحمود سەنگاوى جارێكى تر خۆى سەپاندە سەر گەرمیاندا و لە كۆبونەوەیەك دا بە ئیدارەى گەرمیانى ووتبوو" دەبێت من مەرجەعتانبم نەك دكتۆر بەرهەم هەرچى هەبوو دەبێت بێن بۆ لاى من نەك ئەو" دەستتێوەردانەكانى دەستوپێوەندە عەشایەر و نەخوێندەوراور پێاوكوژەكانى ئەو كابرایە زیاتربونە بۆ ناو دەزگاكان لە كفرى و بەتایبەتى ناو پەروەردە, مودیرى تەربیەى كفریش هەستى كردوە و خەریكە ئێستا دەزانێت ئەو هەرچییەك بكات دەبێتە شەریكە بەشى ئەو تاقمە گەندەڵ و دزو پیاوكوژە و لەداهاتودا باجى هەیە.
جەنابى وەزیر من وەك سەرەتا ئەم زانیاریانەت بۆ دەنێرم بەڵكو كارى لەسەر بكەى و فریاى كێشەى پەروەردە بكەوى و لەدەستى كۆیلەكانى حزب ڕزگارى بكەى.
1- مودیرى تەربیە لەوكاتەى كراوەتە مودیر بە ئەمرى سەنگاوى, دەوامى مەڵبەندو كۆمێتەى بەلاوە گرنگە و هەر خەریكى تەنفیزكردنى ڕاسپاردە و ڕێنماییەكانى حزبیە نەخوێندەوارە دزەكانە بۆ ئەمەش خۆتان سەرپشك بن لە بەدواداچوون.
2- مودیرى تەربیە بەهاوكارى هەندێ موشریفى نەخوێندەوار و موشریفى حزبى نەك تەربەوى هەستاوە بە كۆمیتە و مەڵبەند كردنى قوتابخانەكان, بۆ ئەمەش دەتوانن وێنەرى خۆتان بۆ قوتابخانەكان بنێرن و بزانن كاتێك مودیر قوتابخانەیە ووتى من هۆڵى قوتابخانە نادەمە كۆبونەوەى حزبى, كام موشریف تەلەفۆنى بۆ كرد و پیپَى وت چۆن نایدەى ئەوانە حزبى دەسەڵاتدارن؟
3- ڕەوتى پەروەردە بە دەست مودیرى نەخوێندەوار و مامۆستاى شەهادە تەزویر و یان ئەوانەى بەچل ڕۆژ كراون بەمامۆستا گیرى خواردە و بەردەوام توشى كارەسات دەبێتتن! كەچى تازە جەنابى مودیرى تەربیە هەموو ڕێنمایى و قانونێكى تەربەوى پێشێل دەكات و چەند كەسێكى نەخوێندەوارو بێ شەهادە دەكاتە مودیرى قوتابخانە, ئێستا قسەى مودیرێكى بێ شەهادە بووەتە حیكایەت كە وتویەتى " هەتا یەكێتى بمێنێ من مودیرم" جەنابى وەزیر نەوەى نوێ گرنگە بۆ وڵات یان كەسیانێك ڤایرۆس بن بۆ تەربیە و مجتمع؟ بۆ ڕاستى ئەم ڕوداوانە خۆت دەتوانى نوێنەر بنیرێ سەیرى شەهادە ئەوانە بكات و ئیختباریان بكات بزانە نەخوێندەوارن یان خوێندەوار؟
4- چاوەڕوان بن فایلى چەند موشرفێكتان بۆ ئاشكرا دەكەین كە ڕابردوو چى بووە و ئێستا چۆن بووەتە ڤایرۆس بۆ تەربیە و مامۆستا بەتواناكان, و حزبەكانیان وادەزانن ئەمانە پاڵەوانن و دەوریان بۆیان هەیە نازانن ئەمانە ئەمەندە نابودن خەڵكى قێزى دێتەوە لە حكومەت و كوردیش نەك حزبەكەى ئەو جەنابانە.

فەرمانبەرێك لەتەربیە






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە