کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارێزگاری سلێمانی ئه‌گه‌ر یه‌ک تۆزکه‌رامه‌تی هه‌بوایه‌ ده‌ستی له‌کار ده‌کێشایه‌وه‌

Monday, 22/02/2010, 12:00


له‌روداوه‌که‌ی شه‌وی 16/17- 2 -2010 ی به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی که‌ که‌وتنه‌ ده‌سڕێژی گولله‌ له‌و ئوتومبیلانه‌ی لۆگۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانییان پێوه‌ بوو ، هه‌ر دوای ئه‌و رووداوه‌ تاقمه‌ تیرۆریسته‌کانی به‌ناو دژه‌ تیرۆر چونه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر هه‌مه‌جیانه‌ په‌لاماری برینداره‌کانی به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندیان داو توره‌که‌یان کرد به‌سه‌ریاندا ، که‌ ملازم محسنیش جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌کردوه ‌له‌سه‌رده‌می رژیمی به‌عسدا بیکات ، بیجگه‌ له‌مانه‌ش له‌ حه‌وشه‌ی نه‌خۆشخانه‌که‌دا هه‌رچیه‌کی لێبووه‌ سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران په‌لامار دراون و راپێچی سه‌ربازگه‌ی سه‌لام کران ، تاکو به‌یانی له‌وێ زیندانی کران و رۆژی دواتر گواستنیاننه‌وه‌ بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له‌وێش به‌عس ئاسا که‌وتنه‌ ئازاردانیان ، هه‌رچه‌نده‌ دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ئاماده‌نه‌بوو بڕیاری ده‌ستگیرکردنیان ده‌ربکات و بۆ ئه‌وه‌ی رێگایه‌ک بدۆزنه‌وه‌ بۆ پینه‌کردنی ئه‌م کاره‌ به‌دڕه‌وشتانه‌یان ، هه‌ربۆیه‌ له‌ رێگای ئه‌ندازیاره‌ خوێنده‌واره‌ ، کوڕی عه‌شایه‌رێکه‌ی داسه‌پاو به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌دا له‌ رێگه‌ی کۆمپانیای نۆکانه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیانی دا . من بێگومانم له‌وه‌ی که‌ (به‌هرۆز قه‌شانی) یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێکانی (ئه‌کره‌می سه‌بری عه‌یله‌ خان) که‌ ئیستا ئه‌م ئه‌کره‌مه‌ ناوی خۆی ناوه‌ دلێری سه‌ید مه‌جید . ئه‌وه‌ی که‌ پارێزگاره‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێکه‌ی سلێمانی بڕیاری ده‌ستگیرکردنی داوه‌ پێشڕه‌وی ئه‌حه‌ که‌لانه‌ که‌ یه‌کێکه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ ئازاو گیانفیداکانی یه‌کێتی جاران و هه‌ر هه‌مو براکانی پێشمه‌رگه‌ بون له‌سه‌رده‌می رژیمی سه‌دامدا ، ئه‌و کاتانه‌ی به‌هرۆز له‌ناو لێفه‌ی گه‌رمدا خه‌وی ره‌نگاوڕه‌نگی ئه‌بینی ، کاکه‌ پێشڕه‌و له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدا بو به‌رگری له‌م میلله‌ته‌ ئه‌کرد له‌ ژێر رێژنه‌ی ئاگربارانی به‌عسدا ، کاکه‌ پێشڕه‌و له‌ پێشمه‌رگایه‌تیدا چه‌ندین جار بریندارکراوه‌ ، که‌چی پارێزگاره‌ داسه‌پاوه‌که‌ به‌سه‌ر شاری سڵێمانیدا فرمانی ده‌ستگیرکردنی به‌ ناشه‌رعیانه‌ ده‌رئه‌کات ، چونکه‌ خۆی هیچ شه‌رعیه‌تێکی نییه‌ ، ئه‌گه‌ر پارێزگاره‌ ته‌زویره‌که‌ی سلێمانی له‌ژێر فشاری خانمی هیچه‌می عێراق ئه‌مه‌ی کردبێت ئه‌وا ئه‌چێته‌ خانه‌ی کابرایه‌کی ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ ، ئه‌گه‌رێش به‌ ویست وئیراده‌ی خۆشی بڕیاری وای دابێت ئه‌چێته‌ خانه‌ی خائینو خۆفرۆشه‌وه‌ ، به‌ڵام له‌وه‌ ئه‌چێت هۆی یه‌که‌م بێت ، که‌واته‌ ئه‌گه‌ر یه‌ک تۆز که‌رامه‌تی هه‌بوایه‌ ئه‌بوایه‌ هه‌ر رۆژی 17/2 ده‌ستی له‌کار بکێشایه‌ته‌وه‌ و بڕیاری وای ده‌رنه‌کردایه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاره‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێکه‌ی سلێمانی باش بزانێت که‌که‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه‌ و نه‌یتوانیوه‌ دوژمنایه‌تی خه‌ڵکی خۆڕاگری سلێمانی بکات ، ئه‌مه‌ شاری شێخ مه‌حمود و عه‌وله‌ سیس و خاڵه‌ شه‌هاب و ئارامه‌ هه‌زاران شه‌هیدی تره‌ ، شاری راپه‌ڕێنی 7/3/1991 شاری وه‌ده‌رنانی جه‌لالیکانه‌ له‌ 7/ 3/ 2010زۆر که‌س به‌ناشاره‌زایانه‌ ویستیان دوژمنایه‌تی خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ بکه‌ن به‌ڵام سه‌رئه‌نجام روره‌شیان بۆ ماوه‌ته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە