دکتۆر و فەرمانبەرانی سەنتەری تیشك لە گەرمیان ئامێری تیشكی تەنوری بۆ خۆیان بەکاردەهێنن
Monday, 07/04/2014, 12:00
2355 بینراوە
پەیامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی
لەلایەن چەند هاوڵاتییەک و کارمەندی تەندروستی گەرمیانەوە ئەم هەواڵەمان بۆ هاتووە بە پێویستمانزانی وەکو هەواڵێک بڵاوی بکەینەوە
سەنتەری تیشك، كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانە و بیناكەی دەكەوێتە ناو نەخوشخانەی گشتی كەلار
نزیكەی دوو مانگە تیشكی تەنوری ct بۆ حاڵەتی کوتوپڕی، لە نمونەی وەک ڕووداوی هاتووچۆ و كەوتنە خوارەوە و جەڵتەی مێشك كە ئەمانەپێویستیان بەو تیشكەیە، بەڵام كارمەند و دكتورەكانی ئەم بەڕێوەبرایەتییە ئامادەنین لەو سەنتەرە تیشكی تەنورییان بۆ بگرن، ئەمە لەكاتێكدا ئێواران بە ناوی semi private زۆر ترین تیشكی تەنوری و mri دەگیرێت بۆ خەڵك بە بڕێک پارەی زۆر. بەڵام ئەو حاڵەتانەی سەرەوە کە باسمان کرد، ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی دەكرێن.
ئەم سەنتەرە لەلایەن چەند دكتور و كارمەندێكەوە قۆرخ كراوە، تەنها بۆ پارەپەیداکردن و بەرژەوەندی ماددی خۆیان بەكاری دێنن، بەشێوەیەک کەوتوونەتە رووتاندنەوەی ئەوانەی نەخۆشن و پێویستییان بە تیشکی تەنوری هەیە، هەروەها ئەمە لە کاتێکدا ئەو ئامێرانە هی خۆیان نییە، لە هەمووی سەیرتر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئاگاداری ئەم كێشەیەیە، بەڵام چاوپشی لێكردوون و دەنگ ناکات.
شایانی باسە ئەو ئامیرە كە بۆ گرتنی تیشكی تەنوری حاڵەتی کوتووپڕی ئەو رووداوانە دابین كراوە، كۆنترین ئامێرە و زیانەكەی دوو ئەوەندەی ئەو ئامێرەیە كە لە ئێواراندا بەكاری دەهێنن و پارە لە خەڵك وەردەگرن، هەر كاتێك ئەم ئامێرە كۆنە لە كار بكەویت بۆ چاك كردنی نزیكەی 3 مانگ دەخاێنێت، بەڵام ئامادە نین لەو 3 مانگەدا بە ئامێرە تازەكە تیشكی تەنوری حاڵەتی کوتووپڕی بكڕن.