کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەفرەت لەو حیزبەى خائینێكت لێ دەكات بە پاڵەوان

Tuesday, 31/03/2009, 12:00

2390 بینراوە


بە داخەوە لە سایەى حیزبە خائین پەروەرەكەى بنەماڵەى بارزانیەوە ناوى شەهیدیان سوك كردوە و هەرچى خائینێك ئەكوژرێ یەكسەر دەیكەن بە شەهید و ناسنامەى شەهید بونى پێ دەبەخشن , ئێوارەى پێنج شەممە سەیرى كەناڵە ڕوو زەردەكەى پارتی كەناڵى ئاسمانى كوردستان TV دەكرد , بابەتێك هاتە سەر شاشەكە خوێندمەوە نوسرابوو ساڵیادى شەهیدى قارەما ن (حەمە خانى حاجى دارا) كە ئەوە م خوێندەوە شەرم بە خۆم هات خۆم بە خاوەنى دوو شەهید حساب دەكرد , چونكە شەهیدەكانى من لەو شەهیدانە بوون یەكێكیان لە سەنگەرى بەرگرى و بەرامبەر بەو فەوجەى حەمە خان شەهید بوە و ئەوى تریشیان لە سێدارە دراوە , ئەمانە و هەزارەها قارەمانى ئەم گەلە كە بۆ ڕزگارى ووڵات شەهید بون , ئەوانە شەهیدن كە شانازیان بەو ساتەوە دەكرد بۆ ئەم میللەتە شەهید بوون نەك خائینێكى وەكو حەمە خانى حاجى دارا كە دەستى سورە بە خوێنى سەدان پێشمەرگەى ئەم ووڵاتە , خائینێك لە هەموو ئەنفالەكاندا بەشدارى كردوە و یەكێك بوە لەو تاوانبارانەى ناوى هاتوە لەتاوانبارانى ئەنفالدا , تەنانەت دەیان شوان و كەسانى نەخۆشیە دەرونیەكانى سەر بڕیوە و سەرەكەى بردۆتەوە بۆ بەعس بە ناوى پاسدارى ئێرانەوە كەچى پارتى و بنەماڵە خائینەكەى بارزانى ئەم كەڵە خائینەیان لێ كردوین بە شەهید , پارتى بۆ ئیهانەى هەموو كەس و كارى ئەنفالەكان و ئەو شەهیدانەى بە دەستى ئەم تاوانبارە شەهید كراون دێت لە بەر چاوى هەموو كوردان پێمان دەڵێت لاى ئێمەى بنەماڵە جیاوازى خائین و تێكۆشەرێك نیە , ئەم خائینەش لە لیستى شەهیدانى گەلدایە , لەو چاوپێكەوتنەدا كۆمەڵێك كەسیش قسەیان دەكرد كە لە خیانەتدا هیچیان لە حەمە خان كەمتر نەبوو وایان لە حەمە خان كرد هیچى لە بارزانى كەمتر نەبوو بە قسەى ئەوان بێت حەمە خان و مەلا مستەفا لە یەك مستەوادان , بەڵام ئەوەى جێگاى سەرسوڕمان بوو دەروێش ئاغا باسى جاشیەتیەكەى حەمە خانى ئەكرد كەچى هەموو جارێك ئەیانبڕى , نورى حەمە على و فریدون جوانڕۆیى ئەوەنەیان پیا هەڵدا لە خەبات و تێكۆشانى هیچى لە مەسعودو ئیدریس و مەلا مستەفا كەمتر نەبوو , بەڵام هەموو ئەمانە ئەو چەند ساڵەى ئەو خائینەى تیا جاش بوو باسیان نەدەكرد بێجگە لە دەروێش ئاغا , ئەویشیان ئەبڕى , یەكێك ئەیوت پێشمەرگەى ناو شار بو , خەسرەو جافی كۆنە بەعسیش كەوتبوە پیا هەڵدانى ئەم دۆستە دڵسۆزەى خۆى , یەكێك ئەیوت لە شەڕى ئەزمڕدا بەشدارى كردوە , یەكێك ئەیوت چوار جار لە پێشمەرگایەتیدا بریندار بوە , یەكێك ووتى چەندین جار ئەم تێًكۆشەرە مەفرەزەى پارتى بردوە بۆ ناو كەركوك چالاكیان كردوە و گەڕاونەتەوە ,ئابەمە زۆر پێكەنیم چونكە هەتا ڕاپەڕین كەسێك نەى ئەزانى حیزبێك هەیە ناوى پارتى بێت , ئەوان تەنها لەو دیو سنورەكانەوە بوون , ئێستا هەقە بپرسین ئەگەر حەمە خان ڕێكخستنى پارتى و پێشمەرگەى ناو شارى پارتى بوە ئەى بۆ لە ئەنفالدا بەشدارى كردەوە , ئەى بۆ دەیان پێشمەرگەى جەلالیەكانى شەهید كردوە یەكێَكیان براكەى خۆمە , ئەى بۆدەیان شوانى داماوو كەسانى شێتى سەربڕى بە ناوى پاسدارەوە بەمەدا بۆمان دەردەكەوێت پارتیش لە ڕێگەى نوێنەرەكەیانەوە حەمە خان و تەحسین شاوەیس و سەدان تاوانبارى ترەوە بەشدارى ئەنفالى كردوە ,حیزبێك پێى عەیب نەبێت 31ى ئاب بكات ئەوەشى پێ عەیب نیە حەمە خانیش بكات بە شەهید , ئەوە خەڵكى شارەزوور , ئەو ەخەڵكە داماوەكەى ئۆردوگاى زەڕایەن و باریكە بچن لەوان بپرسن ئەم خائینە كێ بوە , ئەوان با بۆتان باس بكەن ئەم پیاوە چى كردوە بەرامبەر بە خەڵك و تێكۆشەرانى گەلەكەمان ,جا خەڵكینە حیزبێك و دەسەڵاتێِك ئەم گەورە تاوانبارە بە شەهید حساب بكات هى ئەوە نەفرەتى لێ بكەیت بۆ هەتا هەتایى , هى ئەوە یە تف بكەیتە ناوچەوانى سەرانى ئەم حیزبە , كەواتە ئێستا حەمە خان و تەحسین شاوەیس و مەلا مستەفا و ئیدریس هەمویان شەهیدن , چونكە یەك ناسنامەیان هەیە , ئێستا هەموو مستەشارەكان دابەش بوون بەسەر دوو حیزبە گەورەكاندا و هەموو شیان بە ئاگادارى مامە و كاكە بونەتە جاش و دیارە هەر بە ئاگادارى ئەوانیش بەشدارى ئەنفالیان كردوە , نەفرەتت لێ بێت پارتى چونكە حەمە خان ئەخەیتە ڕیزە ئەو شەهیدانەى لە سەنگەر دا مەردانە شەهید بون , ئەو قارەمانانەى پەتیان كردە ملیان , هەقە بپرسین ئەبێت پارتى كەسى تیا نەبێت دەنگێك هەڵبڕێ و بڵێت چۆن خائینێك ئەكەن بە شەهید , چۆن خائینێك ئەكەن بە پێشمەرگەى داخڵى , لە كوێ بوو جەماوەرى پارتى هەر ئەو جەماوەرە بوون خیانەتى 31ى ئابیان قبوڵ كرد , حەمە خانیش هەر قبوڵە

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)