لە هەر کوێ بن ئێوە پێناسەی گەلن
Wednesday, 03/12/2014, 12:00
.لە یادی شەهید بونی کاک عەتا موحەمەدی حاجی مەحمودو ، لە یادی ئەو پێشمەرگانی لەپێناوی خاکی وڵاتە خوێنی خۆیان بەخت کرد.
باوکی دوین
بۆ یەکەم جار
بەرپرسێکی پێشمەرگە
بە چەکێکی دێر زەمان
دوای تێپەڕبوونی
چەندها
ساڵی تەمەن
بەڵام
مەخابن
ڕۆژگار
ئەوی نەبەزاند
پارە
ئەوی نەگۆڕی
بە دووقۆڵی
لەگەڵ
کاکە عەتا
لەسەنگەری پێشەوە
کۆلێان نەدا
تا کوڕەکەی
لە سەنگەرە
شەهید کرا
گەریلایەکی پێشمەرگە
شاژنێکی شاڵاوی مەرگ
سنووری خاکی
بەزاند
بووبە قەڵغان
بۆنیشتمان
لەسەنگەری پێشەوە
دامەزرا
شەری کرد
لەگەل
دوژمن
بەبێ ووچان
کۆڵی نەدا
هەتا
شەهید کرا
پێشمەرگەیەک
لە سەنگەری پێشەوە
چاوەڕوان بوو
مووچەی مانگێ
وەر گری
تا
دیارییەک
بۆ هاوسەری
بکڕێ
خەونە کەی
لەگۆڕ نرا
لە پێناوی
مستێ خاکە
شەهید بوو
خەونەکەی
نەهاتە دێ
پێشمەرگەیەک
ئەو ڕۆژەی
شەهید کرا
کۆرپەکەی
لەدایک بوو
بە هەنسکی گریانەوە
دایکی
فرمێسکی ئەسڕی
پێشمەرگەیەکی قەڵەم
ئەیویست
نایەکسانی
مرۆڤ لە خاک
جیاکاتەوە
خەونی مەحال
بدرکێنێ
خەونی هەژار
یاد کاتەوە
بەڵام
پاداشتی
فیشەک بوو
بەو نەفرەتە
شەهید کرا
ئێلاف
کیژۆڵەی
بێ باوان
هێشتا چاوەڕوانە
باوکی لە سەفەر
بێتەوە
بە هاتنی
دڵی شاد کات
هیشتا هەر
چاوەڕوانە
کەی دێتەوە
لە جەنگی
خۆسەپێنەر
پێشمەرگەی
لە خاک ڕەنجاو
زۆرە
جۆراو جۆرە
بەڵام هەموویان
نیشتەجێن
لە تۆی پەڕەی
دڵمانە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست