کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چوارێنەکانم

Friday, 03/10/2014, 12:00


بە روخساری نیگارێک گەر تەمامە
مەکەن لۆمەم لە زەختی دەردو زامە
لە کاروانی ئەوینان جێم مەهێڵن
بە جێ ماوم ونم ژینم حەرامە
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەها ئازوردەوبێ جێی و پێگەم
هەمووی دڕکە لە شوێنی گوڵ رێگەم
وەکو خڕنۆکی سەرگەردانی سەحرام
بە بایەک گێژ دەخۆم کاو لاشە جێگەم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەرن سووتە دڵان پێکوە بناڵین
لە چە نگ شۆخی فریوکار بێینە ناڵین
ببیبنە بولبولی ناڵان لە گوڵ زار
ئەگەر بولبول نەما ئێمە بناڵین .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

سەفەر دەرد نەجاتم دە لە مەرگم
وەرە لای من نەکا ناکام بمرم
بۆ جاری دی نەکەی ئاوا سەفەرکەی
منی بێچارە ئاوا قوڕ بەسەر بم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

لەدەریا دام دڵۆپە ئاوی ئێستا م
لە خانان بومە تۆزی بەردەڵەی بام
لە سواران شۆڕەسواری کاتی خۆی بوم
بەڵام ئەو ڕۆ کەنەفتو پیرو بێ پام .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

بە ساڵێ جارێکیش بتبینم خۆشم
بە خۆی دادێتەوە هەڵویستو هۆشم
سکاڵام بەرمە لای کێ دادوە ربێ
لەبەر باری گرانی دڵ نەخۆشم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

دەڵیم دووربم لە دونیا دەرکەوم دەر
لە ئەستێرەولە خولگەش سەرکەوم سەر
لەوێڕا پێی بڵێم شۆخی فریو کار
بەسە دووری وەرە با بینە هاوسەر .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

ئەوی رۆژێ ئەمن سازم کە دەتبینم
وەکو ئاگر دەسوتێ گەش دەبێ ژینم
وەرە سوێندت دەدەم بە عیشقو جوانی
لەلام بە قەت مەڕۆروحی شیرینم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

تەواوی ژین بە خۆڕایی لە دەست چوو
هەمووی هەر بە تەمای دیداری تۆ بوو
لە تەختی دڵ چەقاندم تۆوی وەسڵت
چقڵ دە ر چوو لە ناخی دڵم رۆ چوو .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

لەبەرچی زێدە تەنیاوزێدە بارم
لە بەختی بەد گرین و شینەکارم
هەموو کەس چارەسازی دەردی خۆیە
بە تەنیا من نەبێ وێران و زارم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

خەمینم تاڵە ژینم توونە دونیا
تەواوی بۆتە تەم ئازارە دونیا
گەلێک لۆمەم دەکەن بۆ چی دەناڵی
مەرگ جیرانمە خۆزگە نە بوو با .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

لە ژوری خۆم دەرو دیوارە وێنەت
لە دەشت ودەرهەمووجێی دیارە پێگەت
بە کوردی پێت بڵێم هەر کوێ دەچم من
نیشانەت ون نییە وەک رۆژە ڕیگەت .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

لە چەنگی چەرخی چەپ گەڕ دادمە داد
بە وێنەی سپڵە گەردەو دژ بەری شاد
چلۆن ئاوێتە بێ ژینم بە خۆشی
لە دیلان دیلە دیل کوانێ رۆژی ئازاد .

نزانم رازی دڵ کەی ئاواڵا کەم
خەمی دیلی لە بۆ کێ بەر مەلا کەم
بە دیلی نەمدی دیلان بەندو دیلم
لە دیلان رەشبەڵەک چۆن دێتە چاکەم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

بە دورم من لەگوڵ زار چۆن نە ناڵم
تەنێ تاتابووە جێی توونە حاڵم
هەمو وێگڕا وەکو بولبول لە خۆشین
بە جارێک شێتو شەیداوو شەڵاڵم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

ئەوەندە دەردەدارم خەم بەزیوە
لە دار بەستی لەشم یەسقان ڕزیوە
بەتەنیا تۆ دەتوانی خەم ڕەوێن بی
مەلی دڵ دێتەوە گەر چی رەویوە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەرن ئاشق دڵان کۆڕێ ببەستین
خەمی دڵ ئاوەڵا کەین و نەوەستین
بە تای ئەقڵو بەتاتای خوێنی دڵمان
بە هەو دوو باخفین بۆ چی بوەستین .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەرە جارێک چرای نیوەشەوم بە
لە رێ کوێرەی ژیان وەک ڕێبەرم بە
تەنێ تەن تاقە توونە تفت وتاڵە
وەکو سوشیانت نەجاتم دە وگوڵم بە.
جەعفەر /کەریمی
تورکو/ فەنلەند
١٩٩٦ی/ زایینی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە