کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەبو تەحسین تاكە نەعلەكەی پێشكەشی هەڵەبجە كرد

Friday, 24/04/2009, 12:00

1913 بینراوە


بە بێ ئامادەبوونی قائیمقامی هەلەَبجە،و پاش ئەوەی پێشتر بەڵێنی دابوو 23/4 ئەمڕۆ ئەبو تەحسین تاكەنەعلەكەی خۆی پێشكەشی مۆنۆمێنتی هەلەَبجە كرد،ئەو تاكە نەعلەی سەرنجی هەموو جیهانی راكێشا و بووە هێمای كۆتای دیكتاتۆریەت لە لێدوانێكیدا بۆ كەنالەَكانی راگەیاندن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دەرفەتە بۆی رەخساوە تا ئەوكارەبكات و ووتی"ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە كە من ماوەیەكە ئاواتی بۆ دەخوازم "پاشان ئاماژەی بە دڕندەی رژێمی دیكتاتۆری بەعس كرد ووتی "شوێنێك كە بەگونجاوم زانی ئەم تاكە نەعلەی لێهەڵبگیرێـت،مۆنۆمێنتی هەلەَبجەیە،كە هەلەَبجە گەورەترین قوربانی دەستی ئەو رژێمەیە دڕِندەیەیە"
سەرخێڵ غەفار بەرێوبەری یادگاری هەلەَبجە لە لێدوانێكی دا ئەبو تەحسینی بە مرۆڤێكی خاوەن هەست و خەمخۆری دۆسیەی هەلەَبجە زانی ووتی"ئەم دیاریەی بۆ مۆنۆمێنتی هەلەَبجە گرنگی خۆی هەیە و كە بۆ هەمیشە وەك هێمایەك دژی دیكتاتۆریەت دەمێنێتەوە"
تاكە نەعلەكەی ئەبو تەحسین جەندین دەوڵەمەندی وولاتە عەرەبیەكان هەوڵی كڕینیان داوە،لە وانەش خێزانێكی كوەیتی كە بڕی (250.000) دوسەدو پەنجا هەزار دۆلاریان پێداوە بەڵام ئامادە نەبووە بیفرۆشێت بەهیچ نرخێك.تا ئەمڕۆ پێشكەشی شاری هەلەَبجەی كرد



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)