کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازی ئازادیخوازن... بۆ خۆپیشاندان دژ به‌كرده‌وه‌ی فاشیستانه‌ی حكومه‌تی توركیا

Tuesday, 30/08/2011, 12:00



بانگه‌وازی ئازادیخوازن... بۆ خۆپیشاندان دژ به‌كرده‌وه‌ی فاشیستانه‌ی حكومه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی كوردستان،و یه‌کڕیزی بۆ ڕاگرتنی ئه‌و ده‌ست درێژیانه!‌
له‌گه‌رمه‌ی تۆباران و ده‌ستدریَژیه‌ سه‌ربازیه‌كانی جمهوری ئیسلامی ئیران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنووریه‌كانی كوردستان،هاوكات حكومه‌تی توركیا ده‌ستیدایه‌ په‌لاماردانیَكی هه‌مه‌لایهنی زه‌مینی وئاسمانی. له‌پاڵ بۆردمانكردنی به‌رده‌وامی ناوچه‌ سنووریه‌كان و ئاواره‌كردنی گوندنشینه‌کانی ئه‌و ناوچه‌ سنووریانه‌ و تێکدانی باری ئاسایی ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵکی و نائارام کردنی ژیانی خه‌ڵک و سنوور به‌زاندنی فرۆكه‌ جه‌نگه‌یه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته‌ فاشیه‌ بۆ ناوقولایی خاكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق، به‌كرده‌وه‌ ژیان و گوزه‌رانی خه‌لكی بیَ دیفاعی ئه‌م ناوچه‌یه‌ دووچاری مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ كرده‌وه‌ته‌وه‌و ، وه‌ك هه‌موولایه‌ك ئاگاداره‌ كه‌ ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه‌ به‌و شوینه‌ی كیشاوه‌ كه‌ فڕۆكه‌ چه‌نگیه‌كانی حكومه‌تی توركیا له‌م ڕۆژانه‌دا ئۆتۆمبیلێکی مه‌ده‌نی کرده‌ نیشانه‌ی موشه‌که‌کانی خۆی و هه‌موو سه‌رنشینه‌کانی که‌ 7ئه‌ندامی خێزانێک بوون کرده‌ قوربانی سیاسه‌ته‌ عه‌سکه‌رتاریه‌ته‌که‌ی. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی به‌رده‌وام بوونی ئه‌م ده‌ستدریَژیانه‌ به‌شویَنیَك گه‌شتووه‌ كه‌مه‌ترسی له‌شكركێشی بۆ ناو قولایی شارو شارۆچكه‌كانی تری ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌ره‌شه‌یه‌كی تری مه‌ترسیدارن، ئه‌گه‌ر ڕیَگه‌ به‌ملهوڕی ئه‌م حكومه‌ته‌ و حکومه‌ته‌ ناوچه‌ییه‌کانی وه‌ک کۆماری ئیسلامی نه‌گیَریَ، نائه‌منتركردنی ژیانی خه‌لكی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م ناوچانه‌ له‌ ئاینده‌دا باجیَكی گه‌لیك گه‌وره‌تر له‌ خه‌لكی ئه‌م ناوچه‌ ده‌ستێنێت.
ئازادیخوازن ... ئێمه‌ له‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ شاری هاملتۆن و تۆرنتۆ وده‌وروبه‌ری ڕای ده‌گه‌یه‌نین که‌ له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 1/9/2011 له‌ کاتژمێر 11-1ی دوای نیوه‌رۆ.
نێڕه‌زایه‌تیه‌ک به‌ڕێده‌خه‌ین بۆ پێش کونسوڵگه‌ری تورکیا له‌ شاری تۆرنتۆ،بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر ئه‌و حکومه‌ته‌ سه‌رگوتگه‌رانه‌ی ناوچه‌که‌ که‌ ته‌نها زمانی چه‌ک ده‌زانن و بۆ تێگه‌یاندنی ڕای گشتی جیهانی له‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوردستان ده‌کرێت .
بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو حیزب و ڕێکخراو یه‌کێتی و ئازادیخوازان ده‌که‌ین که‌ به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌مان بێن و به‌ یه‌ک ڕیزیمان کرده‌وه‌ فاشیستیه‌کانی حکومه‌تی تورکیا و ئێران ڕاگرین و ڕیسوایان که‌ین.
ئه‌مه‌ش ناونیشان و نه‌خشه‌ی کونسوڵگه‌ری تورکیایه‌ له‌ تۆرنتۆ

10 Lower Spadina Ave
Toronto, ON M5V 2Z2




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە