بەهارى عەرەبى ,ڕاپەڕینى خەڵك یان یارى كردنى وڵاتان
Friday, 28/10/2011, 12:00
لەو كاتە مێژوەوەى كە گەردەلولى خەڵكى, دژى دیكتاتۆرەكانى ناوجەكە سەریهەڵداوە ,هەمیشە دوو تێڕوانى جیاوازى لەسەر هەبووە ئەوانیش یەكەم زۆرێك پێیان واییە هەڵكردنى ئەم گەردەلوولەو رۆخانى یەك لەدوایى یەكى دیكتاتۆرەكانى ناوچەكەو كەوتنى تەخت و تاجیان ,ڕاپەرینى راستى و توڕەبوونى خەڵكەكەیانە بەقسەى پێشینانى خۆمان "پڕبوونى جامى سەبر"ى خەڵكەكەیان بووە ,
بەڵام هەرچى ڕەئى دووەمە پێیان واییە ئەمە سیناریوى دیراسە كراوى ووڵاتە زلهێزەكانە كە هەرییەكەو شیوەنى گەورەكردنى هەیمەنەى خۆی و دابین كردنى پێداوییستى پترۆڵە لەناوچەكە ...
لەسەر ئەم دوو تێڕوانینەى سەرەوە ئەگەر بەووردى تەماشایى ڕوداوەكانى ناوچەكە بكەیین ئەوە دەتوانین بڵێین ئەم دوو تێڕوانینەى سەرەوە هەردووكیان دروستن و وە هەردوو هۆكارى كاریگەر بوون بۆ دروست كردنى ئەو دۆخە .. بۆ نموونەئەكەر لەتێڕِوانینى یەكەم وورد بینەوە ئەوە بەئاشكرا دەردەكەوئ زۆربەى سەرۆكەكانى ناوچەكە كۆنترۆلى كایەكانى سیاسى و ئابورى و سەربازى ووڵاتەكانیان كردووەو بەئارەزووى خۆیان هەڵسوكەوتى لەگەڵ دەكەن .بەدڵڕەقتریین شێوە ئۆپۆزسیونەكانى خۆیان دامركاندووتەوەو سەركووتیان دەكەن بەجۆریك بووخۆیان بە خواى ووڵاتەكەیان دەزانى .بۆیە ئەم شێوەش لە دەسەڵاتدارێتى هەر ئەوەندە دەوام دەكات و ئارامى خەڵكیش بەسەر دەگەیەنێ .بەڵام ئەگەر لە تێڕوانینى دووەم واتە یارى كردنى ووڵاتە زلهێزەكان لەم كاییەدا ووردبینەوە ,ئەوە دەبین هەر لەیەكەم ساتى سەرهەڵدانى ئەم گەردەلوولە لەتونسەوە چەند ووڵاتێك بەئاشكرا و نهێنى ,سەنگەرى دژى یەكییان بەستوەو هەریەك بەدوایى زۆرترین دەسكەوت بۆخۆى دەگەرئ (ئەمریكا ,فەرەنسا ,ڕوسیا ,سین,توركیا,ئێران,سعودییە, ئیسرائیل).ئەمانەش هەندێكن لەیارى كەرەكانى ئەو مەیدانە شڵەقاوەى ئەوێن ..
ئەوەتا ئێران شیوەنى نەڕوخانى بەشار دەكات ,ڕوسیاو سین یش پشتگیرى ئەو ووڵاتە بەڵام لەبەرامبەردا ووڵاتانى دى سەنكەریان گرتوەوە كار بۆ رۆخانى دەكەن .
ئەوەش لەیەمەن و بەحرێن ,كەئێران كار بۆ ڕوخانیان دەكات و ووڵاتانى دیش پشتگیرى لە دیكتاتۆرەكانیان ....
ئەو ەش لەشیوەنى فەرەنسا بۆ نەوتى لیبیا .....
بەڵام لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا ڕوداوەكانى ناوچەكە بەسودى خەڵكى دەبێت یان هەندئ لە ووڵاتە یارى كەرەكانى ناوچەكە ؟
من پێم واییە ئەم ڕوداوانە لێرەشدا كۆتایى بێت (كە ناییە)ئەوە تا ئێرە زۆر سودى گەورەى بۆ خەڵكى ناوچەكە هەبووە ئەمەش لەچەند ڕووییەكەوە :_
_زندوبونەوەى(رۆحى كۆمەڵ)كە زۆر دەمێك بوو دەسەڵاتدارە دیكتاتۆرەكانى ناوچەكە ئەوەیان لەخەڵكى سەندبووەوە ,كە ئیتر سەختە خەڵكى بتوانن وەكو جاران بێدەنگ دانیشن و تەنها بینەرى ڕوداوەكان بن .من پێم واییە ئەمە گەورەتریین دەسكەوتى هەموو شۆرشێكى راستیە ........
_وانە وەرگرتنى هەندئ لەنیمچە دیكتاتۆرەكان ,دوایى سەرهەڵدانى ئەم ڕوداوانە زۆرێك لەو دەسەڵاتدارانى بەرەو دیكتاتۆرى تەواو دەڕۆشتن بەئاگاهێناییەوە ڕەنگە بتوانن شیوازى دەسەڵتى خۆیان بگۆڕن .
سەرەڕایى گەڕانەوەى سەروەرى بۆخەڵك و ئازادى و بەدەسهینانى زۆربەى مافەكان ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست